پێشانگای کاری هونەری لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت

پێشانگای کاری هونەری بینراو" بەرجەستە" ی مامۆستایانی هونەری سنە لە پێشانگای "سوورە" ی سینەمای بەهمەن لە کاتژمێر ٤بۆ ٨ نمایشدەکرێت لە ڕۆژانی ٥-١١ تیر بەردەوام دەبێت.

هیماراد

 

سنە- پێشانگای کاری هونەری بینراو" بەرجەستە" ی مامۆستایانی هونەری سنە لە پێشانگای "سوورە" ی سینەمای بەهمەن لە کاتژمێر   ٤بۆ ٨ نمایشدەکرێت لە ڕۆژانی  ٥-١١ تیر بەردەوام دەبێت.

 

پێشانگای هونەرە بینراوەکانی "بافین" کە بەرهەمی دە هونەرمەندی تێدایە کە هەشتیان ژنن و زۆربەیان مامۆستای هونەری قوتابخانەن، لە پێشانگاکەدا دەتوانرێت بەرهەمی ئەم هونەرمەندانە ببینرێت: موژدە قاسم کەریمی، شادی مەولودی، شەهلا حەسەنزادە، ئازادە دێهقانی، شیرین محەمەدی، فەرنۆش درەخشانی، لەیلا نورەدین، بەهار بەدەخشان، محەممەد تۆفیق مەنسوری و کەیهان محەمەدی.

 

لەیلا نورەدین، بەشداربووی پێشانگاکە بە ئاژانسی هەواڵی ژنانی وت : " دە مامۆستا بەشداری ئەم پێشانگایە بووین، کە هەشت مامۆستامان ژنین و دوو لە پیاوەکانیش بەشداربوون."

 

لەیلا نورەدین دەڵێت ماوەی ٢٢ ساڵە لەقوتابخانەکاندا وانەی هونەر فێر دەڵینەوە،" من لەبوارە جۆراوجۆرەکانی هونەرە بینراوەکاندا چالاک بووم وەک تابلۆی زەیتی و خۆشنووسی و بۆیەی ئاوی و نزیکەی ساڵێکە حەزم لە وێنەکێشانی هێڵە و کاری لەسەر دەکەم."

 

لە پێشانگاکەدا پێنج تابلۆی لەیلا نورەدین دەبینرێت کە دەڵێت یەکێکە لەو ١٠ کارەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا کردویەتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لەیلا نورەدین سەرۆکی دەستەی مامۆستایانی پەروەردەیی قەزای سەنعانە و پێشنیاری پێشانگاکەی بۆ مامۆستایانی دیکە کردووە و پێکەوە کارەکانیان نمایش کردووە.

 

بەهار بەدەخشان، ژنێکی دیکەیە و وتی: " من ٢٤ ساڵ خزمەتم هەیە لە بواری هونەرە بینراوەکان و لە قوتابخانەی ناوەندیدا خوێندکاران فێر دەکەم و بواری هونەریم بە شێوەیەکی ئاکادیمی خوێندووە، و من ئاشنا بووم بە وێنە کێشان لەو کاتەوەی کە گرافیکم خوێند. "

 

بەهار بەدەخشان باس لە هاندانی و مامۆستاکەی دەکات و دەڵێت: " ئەو کەسەی لەم بوارەدا زۆر هانیدام " فریا ئاریانژاد" بوو کە یارمەتی دام و لە بڕوانامەی بەکالۆریۆسەوە بەجدی شوێن ئەو وێنەکێشانە کەوتم و پێشتر بۆ منداڵان کارم دەکرد بەڵام ئێستا کار بۆ پێگەیشتووان دەکەم."