پەرتوکی "دایە" باس لە تێکۆشانی ژنێکی باشووری کوردستان دەکات

لە شاری کۆڵنی ئەلـمانیا لە کۆڕێکی وتار و چالاکی هونەری بۆ ناساندنی پەرتوکی " دایە" و ڕێزلێنان لە تێکۆشانی دایە درەخشان میرزا ئیبراهیم دەگیرێت.

کۆڵن

 

لە شاری کۆڵنی ئەلـمانیا لە کۆڕێکی وتار و چالاکی هونەری بۆ ناساندنی پەرتوکی " دایە" و ڕێزلێنان لە تێکۆشانی دایە درەخشان میرزا ئیبراهیم دەگیرێت بەرنامەی کۆڕەکە بە ئامادەبوونی دایە درەخشان، نووسەری پەرتوکەکە ڕووناک موراد بە ڕێی ڤیدیۆ و وەرگێڕی کتیبەکە ڕۆزا حەمەساڵەح ساز دەکرێت. 

 

هەروەها ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بابەتێک لەسەر " بە تێکۆشانی دایکان، گۆڕانکاری سۆسیۆلۆژی لە کوردستان دا" پێشکەش دەکرێت. 

 

لە بڕگەی هونەری کۆڕەکەدا هونەرمەند بەرماڵ، هونەرمەندانی ئیتەرناسیۆنالیست، نەبەز عەبدوڵا و کۆراڵ بەرهەمی هونەری پێشکەش دەکەن.


کۆڕەکە لە لایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ، بزوتنەوەی ژنی کورد لە ئەڵمانیا و پەرتووکخانەی ژنی کوردەوە ڕێکخراوە.

کۆمیتەی ئامادەکاری کۆڕەکە داوا لە هەموو کەسێک دەکات کە بە هاتنیان لە کەسایەتی دایە درەخشان میرزا ئیبراهیم بەشداری ڕێزلێنان لە ڕەنج و تێکۆشانی دایک بکەن. 

 

کۆڕەکە ڕۆژی شەممە ٣ی گوڵانی ٢٠٢٥ ، کاتژمێر: یەک و نیوی نیوەڕۆ لە نهۆمی سەرەوەی ناوەندی کولتووری کوردی لەم ناونیشانە دەبێت:
Zehner Str .7
Köln - Mülheim

 

ڕۆمانی دایە کە لە لایەن ڕووناک موراد نوسراوە ٥٢٦ لاپەڕەیە و باس لە خەبات و تێکۆشانی ژنێکی باشووری کوردستان دەکات کە هەموو ژیانی بە ئازادی گەلەکەی بەخشیووە. 

 

نووسەر ژنێکی کوردی ڕۆژئاوایە بە ناوی "ڕووناک موراد" کتێبەکەی بە عەرەبی نوسیووە و باس لە ژیانی پڕ لە هەم تراژیدیا و هەم خەباتێکی کۆڵنەدەر و شۆرشگێڕی یاخی خۆنەویستی شاری سلێمانی دەکات.

 

پەرتوکەکە لە لایەن ڕۆزا حەمە ساڵەح، وەرگێڕی زمانی کوردی کراوە و لە ناساندنێکی کتێبە لە شاری سلێمانی وتبووی:  ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە ئاڕاستەم دەکات بەوەی پێش هەموو کەس پەرتووکەکە پێشکەشی دایە درەخشان بکەم و لەوێوە پێشکەشی هەموو ئەو دایک و ژنانە بکەم، کە لەپێناو ئازادی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا لە دژی فاشیزم و داگیرکاری و ستەمکاری ڕێگەی دژواریان گرتۆتەبەر و بە هەموو توانایانەوە خەبات دەکەن لە پێناو ژیانێکی ئازادانە و پڕ کەرامەت.