پەرتوکی "چنینی داهاتوویەکی دیکە" دەربارەی ژنۆلۆژی بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە

پەرتوکی "چنینی داهاتوویەکی دیکە" کۆمەڵە وتارێکە دەربارەی ئامانج و میتۆدی ژنۆلۆژی، لە مانگی نیساندا یەکەم چاپی بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرتوکی "چنینی داهاتوویەکی دیکە" پێکدێت لە کۆمەڵێک وتار لەلایەن چەند نووسەرێکی کورد و بیانییەوە نوسراون سەبارەت بە ئامانج و مێتۆدی ژنۆلۆژی، مێژووی دایکایەتی و کۆمەڵگە، ڕەخنەگرتن لە سیستەمە پیاوسالارییەکان، بونیادنانی خۆسەری دیموکراتی لە دەرەوەی دەوڵەت، بەشداری ژنان لە تێکۆشانی ئازادیدا، خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەری و چەندین بابەتی دیکە.

 

پەرتوکەکە یەکەم چاپی بە زمانی ئینگلیزییە و بەرهەمی دوو ساڵ کارکردنی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کۆمیتەی ئەوروپایە، لەلایەن چاپخانەی Black Rose Books لە ٤ی نیسانی ئەمساڵدا لە کەنەدا بڵاودەبێتەوە.

 

سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەرتوکەکە زانکۆی شیکاگۆ نووسیویەتی: لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ژنانی کورد لە شەڕی ناوخۆی سوریادا لە ڕیزەکانی سوپا و یەکینەکانی پاراستنی ژناندا دەجەنگن، ئەم وێنە سەرسورهێنەرانە هەموو چیرۆکەکە نین،  ژنانی شەڕڤانی کورد بەشێکن لە شۆڕشێک بە بناغەیەکی ڕۆشنبیری پێشکەوتووەوە، کە تواناسازیی ژنان لە چەقی خەبات بۆ چارەی خۆنووسینی سیاسیدا دەنێت، "ژنۆلۆژی" ناوی ئەم زانستە کۆمەڵایەتیە نوێیەیە و "چنینی داهاتوویەکی تر" یەکەمە لە زنجیرە کتێبێکی زمانی ئینگلیزیدا کە لە گۆڤاری ژنۆلۆژییەوە کۆکراوەتەوە و وەرگێڕدراوە".

 

لە ئێستاوە زانکۆی شیکاگۆ و ٢٣ ناوەندی بڵاوکردنەوەی دیکە ئاماژەیان بەوەداوە کە خوازیاران دەتوانن پێشوەختە پەرتووکەکە بکڕن.

بۆ کڕین کلیک بکە

 

ت.پ