نەزەند بەگی خانی لە زانکۆی هەڵەبجە نوێترین پەرتووکی خۆی ناساند
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی کانوونی یەکەم، لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە میوانداری نەزەند بەگی خانی کرا بۆ ناساندنی نوێترین پەرتووکی بە ناونیشانی"ڕۆژێک دادێت تۆ دەبیتە شۆڕەبی".
هەڵەبجە
سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە میوانداری هۆنەری گەورەی کورد نەزەند بەگی خانی کرد بۆ ناساندنی پەرتووکە نوێیەکەی کە بە ناونیشانی "ڕۆژێک دادێت تۆ دەبیتە شۆڕەبی"یە.
نەزەند بەگی خانی، نووسەرو ڕوناکبیرو مامۆستای زانکۆ وتی: پیش هەموو شتێک هۆنراوەنووسم چونکە هەستەکەم هۆنراوە راستی منەو خۆشحاڵم هاتومەتە زانکۆی هەڵەبجەو نوێترین دیوانم بە ناوی "ڕۆژیک دادێت تۆش دەبیتە شۆرەبی" دەناسێنم.
"ناونیشانەکە سێ ڕەهەندی هەیە"
سەبارەت بە ناونانی پەرتووکەکەی ئاماژەی بەوەکرد، مەبەست لەو ناونیشانە، سێ ڕەهەندی هەیە چونکە لەبەر ئەوەی زۆر مەرگی ئازیزانم دیووە لەو باوەڕەدام مەرگی ئازیزانم دەبێتەوە ڕۆحی کەسێکی دیکەو درەختی ڕوباری ئاژەڵێ واتە دێینەوە ئەم جیهانە، هەروەها شۆڕەبی مانای ڕەمزی بەهێزیی و خۆڕاگیریە و هەمیشە سەوزە، ڕەهەندی سێیەن ڕەگەزییەو داوا لە پیاو دەکەم، خۆی لە پیاوسالاری ڕابماڵێت و نەرم بێت.
"دەقەکانم لە تەوراتەوە وەرگرتووە"
وتیشی: دەقەکانم لە تەوراتەوە وەرگرتووە یەکێکە لە جوانترین دەقی ئیرۆتیکی ناوتەورات و لەوێدا کەسایەتی سیمبولی پیاوسالاری و دەسەڵاتی ڕەها هەیەو پەیوەندی ئیرۆتیکی هەیەو هەمیشە سەردارە، بەڵام پێچەوانە باس دەکەم کە پێویستە ژنان خۆیان بڕیار بدەن کەی بتوانن خۆیان بن، کاتێ ناخیان جوڵا پێکەوە هاوئاوازو هاوسۆز بن.
نەزەند بەگی خانی کێیە؟
نەزەند بەگ لە ساڵی ١٩٦٤ لە شای کۆیە لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شاری کۆیە تەواو کردووە، لە ساڵی ١١٩٨٧ لە زانکۆی موسڵ زمانی ئینگلیزی تەواو کردووەو لە ساڵی ١٩٨٧ ناچار دەبێت کۆچ بکات بۆ مەنفا و لە دانیمارک و فەڕەنسا و بەریتانیا دەبێت، لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڕێگەی ئینستیوتی کوردی لەپاریس سکۆلەرشیپی حکومەتی فەڕەنسا وەردەگرێت و ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی سۆربۆن لە فەڕەنسا تەواو دەکات، پلەی شەرەفی باڵای لە ساڵی ١٩٩٧ پی بەخشراوە، لە ئیستاشدا لە کوردستان خەریکی پڕۆژەی هونەری هۆنراوەیە.