نمایشی "سەمای باران"

شاژن مۆدجادجی شاژنی هۆزی بالوبیدو لە باشوری ئەفریقا، خەڵکی ئەو هۆزە پێیان وایە شاژن هێزی سروشتی هەیە و توانای کۆنترۆڵکردنی هەور و باران بارینی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

شاژن مۆدجادجی کە پێشی دەوترێت شاژنی باران، ئەم ژنە شاژنی هۆزی بالوبیدوە لە باشوری ئەفریقا و خەڵکی هۆزەکە پێیان وایە کە هێزی شاراوەی سروشتی هەیە و توانای کۆنترۆڵکردنی هەور و باران بارینی هەیە.

ئەم هۆزە شاژنەکەیان تەنها لە ناو ژناندا هەڵدەبژێرن و دەبێت کچی گەورە یاخود میراتگری شاژنی باران بێت، وە هیچ پیاوێک بی نییە ببێتە میراتگری تەختەکەی شاژن مۆدجادجی.

ئەم هۆزە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥دا شاژنەکەیان مرد و دوای ئەوەش شاژنی میراتگر نەچووە سەر تەختی شاژنی، پاش بوون بە ١٨ ساڵی شاژنی میراتگر بە مەراسیـمێک دەچێتە سەر تەخت.

 

سەمای باران یەکێکە لە نمایشەکانی خەڵکی هۆزی بالوبیدو، لە کاتی وشکە ساڵیدا خەڵکی هۆزەکە دەست دەکەن بە سەما کردن بۆ کۆتایی هێنان بە وشکە ساڵی.

ئەم نمایشە لە لایەن کیتی فیتلای ئەکتەرەوە لە ڕۆژئاوای کیپ تاون بە پێی دەستووری "سەمای باران"ی هەمان ناوچە ئەنجامدرا.

 

ت.پ