ناوەندی پارگین میراسی کۆچەری بە زیندووی دەهێڵێتەوە
ڕۆژدا حوسێن، بەڕێوەبەری ناوەندی کولتووری و هونەری پارگین ڕایگەیاند، لە ڕێگەی کارەکانیانەوە، کولتوورو میراسی هاوڵاتیانی کۆچەر بە زیندووی دەهێڵنەوە.

زەینەب عیسا
دێرک-لە سەردەمی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و کولتووری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ناوەندی پارگین بۆ کولتوورو هونەر وەک چرایەکی ڕۆشنبیری سەریهەڵداوە و میراسی کوردی و کۆچەری ناوچەی کۆچەری زیندوو کردووەتەوە، ناوەندی پارگین لە ساڵی ٢٠٢١ لە گوندی بێستا سوس لە ناوچەی کۆچەریی دێریک بۆ پاراستنی میراسی نامەعنەوی، لە گۆرانی و یارییە فۆلکلۆرییەکانەوە تا ئامێری کۆن و چیرۆکی داپیران کرایەوە. بە بەشداری بەرفراوانی ژنان و منداڵانی ناوچەکە، پارگین بووەتە وۆرکشۆپێکی هەمیشەیی بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی دیکۆمێنتاری و نمایشی فۆلکلۆر و پەروەردەی هونەری، ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی لەبیرچوونەوە و بونیادنانی شوناسێکی کولتووری فراوان و مۆدێرن لە ئەستۆ گرتووە.
ڕۆژدا حوسێن، بەڕێوەبەری ناوەندی پارگین بۆ کولتوور و هونەر لەبارەی کار و چالاکییەکانی ناوەندەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
/"پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگە و میراسی کۆچەرییەکان"
ڕۆژدا حوسێن باسی لە ئامانجی دامەزراندنی ناوەندی پارگین و سەرچاوەی ناوەندەکە کرد و وتی: ناوەندی پرگین لە ساڵی ٢٠٢١ لە گوندی بێستا سوس کە دەکەوێتە شاری دێرک کرایەوە، واتای ناوەندەکە ئەو زەوییە لە دەوری چادرەکانی کۆچەرییەکانە کە چادرەکان لە لافاو دەپارێزێت، ئامانجمان لە ناونانی ناوەندەکەی پەرگین پاراستنی ئەو و بەهاکانی کۆمەڵگە و میراسی کۆچەرییەکانە.
"لە سەرەتای ناوەندەکەدا خولی پەروەردە پێشکەش کرا"
ڕۆژدا حوسێن سەرنجی بۆ کار و چالاکییە سەرەتاییەکانی ناوەندەکە ڕاکێشا و وتی: ئێمە ویستمان ناوەندی پارگین لە گوندەکەدا دابمەزرێنین، بۆ ئەوەی کاتێک باسی ڕۆشنبیری و هونەر دەکەین، بتوانین لە ڕۆحی پڕۆژەکە نزیک بین و هەست بە فەرهەنگی کۆچەرییەکان بکەین، تەکنیکەکانی وەک کامێرا، مۆنتاژ و دەنگ پاشان، بابەتەکانی توێژینەوە لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەکانیان لە گوندەکاندا دامەزران دوای تەواوکردنی خولە پەروەردەییەکان ەستیان بە کار و چالاکییەکانیان کرد پاشان، بەرهەم و بازنەی خۆیان دروستکرا، بەشێکمان لە کلتوری کۆچەری و بەشێک لە کولتووری دێمان کە مامەڵە لەگەڵ کشتوکاڵدا دەکات.
"١٠٠ منداڵ فێری هەڵپەڕکێی کۆچەری دەبن"
ڕۆژدا باسی ئەو چالاکییە کولتوورییەکان کرد کە لە ناوەندی پارگین ئەنجام دەدرێن و وتی: سەبارەت بە کارەکانی ناوەندی پەرگین، گروپەکانمان نزیکەی ٨ مانگ کاریان کرد و کرا بە فیلم، دواتر ئەندامانی کەزییە سۆر لەگەڵ ئەندامانی ناوەندەکە کاریان کرد، ئەندامانی گروپەکە لە هەموو ڕوویەکەوە بەشدارییان کرد، چالاکییەکانی وەک نووسینی سیناریۆ، سەما، جلوبەرگ و دیکۆر ئامادەکردنی وەک فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر چیای قەرەچوخ، ناوەندەکە خەریکی تۆمارکردنی چەندین گۆرانییە، بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی جوانتر. نزیکەی ١٠٠ منداڵ لە گوندەکانی دەوروبەرەوە دێن بۆ فێربوونی هەڵپەڕکێ، دوای ئەوەی فێربوون بەرنامەی تایبەتیان بۆ دروست دەکرێت. ئەو هەڵپەڕکێیە فێری دەبن هەڵپەڕکێی کۆچەرییە. دواتر فێری دەنگبێژیش دەبن. ئامانجمان لە فێرکردنی منداڵان: پاراستنی کولتوورەکەیان لە تەمەنێکی بچووکەوە و تا گەورەبوون بە مۆدێرن بمێنێتەوە. هەروەها پڕۆژەیەکی دیکەش لە سەنتەرەکەدا هەیە. دایکان قوماش دەچنن، جل و بەرگ وسکارف دروست دەکەن.
"پارگین بەرهەمی جوانتر دروست دەکات"
ڕۆژادا ڕاشیگەیاند، وەک ناوەندی پارگین لە داهاتوودا زۆرێک لە بەرهەمەکانی دەخاتە ڕوو، لە کۆتاییدا وتی: لە هەموو کارێکدا ئاڵەنگاری هەیە، کاتێک دێین بۆ دروستکردنی بەرهەمێک پرسیاری تەکنیکی دروست دەبێت، بەڵام تا ئەو جێگایەی کە لە تواناماندا بێت، ناهێڵین ئەو سەختییانە ڕێگرمان لێبکەن، دەمانەوێت لە داهاتوودا کارەکانی ناوەندەکە بەهێزتر بکەین، بەرهەمی جوانتر دروست بکەین و چەندین پڕۆژە دابمەزرێنین، پێویستە هەر کەسێک گرنگی بە بەهاکانی کۆمەڵگەکەی خۆی بدات، خۆی بپارێزێت بەجۆرێک کە کولتوورەکەیان هەمیشە مۆدێرن بمێنێتەوە دەرگای ناوەندی پارگین کراوەیە بۆ هەمووان.