"مەیلێ بۆ عەواوەیلی" بەڕێوەچوو

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە دووەمین فیستیڤاڵی میلی بۆ عەواوەیلێ بەڕێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەک ژنی دەستڕەنگین بەشدارییان کردبوو.

هەڵەبجە

 

"مەیلێ بۆ عەواوەیلی"، دووەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەیە و تیایدا چەندین بەرووبومی خۆماڵی و کاری دەستی ژنان نمایش کرا، بەدیعە حسێن مەحمود ژنێکی دەستڕەنگینە و بە کاری دەستی تایبەت بە ژنان بەشداری کردوە، ئەو کە ساڵانە لە فێستیڤاڵەکان بەشداری دەکات داوا لە ژنان و کەسوکاری ژنانی دەستڕەنگین دەکات کە هاوکاری ژنان بکەن بەمەبەستی دەرخستنی تواناکانیان و هاوکاریان بن لە بەدەستهێنانی بڕێک ماددە بێتە تا ژنان بتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن.

 

زۆر بوون ئەو ژنە چالاکوانانەی بەشداریان کردبوو، حەمیدە جەمال کە ژنێکی چالاکوانی عەبابەیلێیە خۆی بە خۆشحال زانی کە بەشێکی زۆری ژنان بەشداری لەم فێستیڤاڵە دەکەن کە هۆکارێکە بۆ ناساندنی کلتورو میژوو بە نەوەکانی داهاتوو.

 

ساڵانە فێستیڤاڵی "مەیلێ بۆ عەواوەیلێ" بەڕێوە دەچێت و تیایدا چەندین کاری دەستی ژنان و کاری هونەری بەڕێوە دەچێت و لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا  ئاگری مەشخەڵی نەورۆز دادەگیرسێندرێت.