لە تەمەنی گەنجییدا هۆنراوەو کورتە چیرۆک دەنووسێت

فاتمە خەلیل تەمەن ١٩ ساڵ لە خوێندنەوەی پەرتووکی وێژەییەوە هۆنراوەو کورتە چیرۆک دەنووسێت و لە ماڵپەڕی دیجیتاڵی میدیای خۆیدا بڵاوی دەکاتەوە و داوا لە هەموو لایەک دەکات پەرتووک بخوێننەوە.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ-خوێندنەوەی پەرتووک فێربوونە بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی، هەروەها خۆپەروەردەکردن و فراوانبوونی مێشکی مرۆڤە، فاتمە خەلیل تەمەن ١٩ ساڵ، خوێندکاری زانکۆی ڕۆژئاوایە و گەلی شاری قامشلۆیە، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بەهۆی خۆشەویستی بۆ خوێندنەوەی پەرتووکی وێژەیی و زانستی، خەریکی نووسینی هۆنراوەو کورتە چیرۆکە، هەوڵ دەدات لە داهاتوودا ڕۆمان بنووسێت و ببێتە هۆنەرو نووسەرێکی بەناوبانگ، وتی: خوێندنەوەی پەرتووک زانیاری خەڵک زیاد دەکات.

 

"ئامانجم بڵاوکردنەوەی پەرتووکێکی چیرۆکە"

فاتمە خەلیل باسی لە نووسینەکانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی لە نووسینی کورتە چیرۆک بڵاوکردنەوەی پەرتووکێکە و وتی: لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەستم بە نووسینی دەقی وێژەیی کردووە، ئەمە بۆ من قورس نەبوو چونکە هەستم دەکرد زۆر خۆشە کاتێک ژنان دەربارەی هەستەکانیان دەنووسن لەسەر ئەو شتانەی کە لە ژیانیاندا دەیگوزەرێنن، هێواش هێواش دەستم کرد بە نووسینی هۆنراوەو کورتە چیرۆک، سەرەتا لە ڕووی ڕێزمانەوە هەندێک گرفتم بۆ دروست بوو، چونکە بە زمانی کوردی دەمخوێند و زمانەکە کاریگەری لەسەر من هەبوو، بەڵام ئێستا هەموو شتێک بۆ من ئاسانە، ئامانجم بڵاوکردنەوەی پەرتووکێکی چیرۆکە، بە پاڵپشتی خێزان و هاوڕێکانم گەیشتمە ئەم ئاستە، چونکە هەر جارێک بابەتێکم دەنووسی، هەستم بە باشتربوون دەکرد، کاتێک خێزان یەکەم پشتگیریت بێت هەمیشە سەرکەوتوو دەبیت، زۆربەی پۆستەکانم لە ئەکاونتی ئینستاگرام بڵاو دەکەمەوە، لە ئێستادا زۆر لە ماڵپەڕەکەدا بڵاویان ناکەمەوە، دەمەوێت نووسینەکانم لەناو کۆمەڵگەو گەلدا بن.

 

"خەڵک بە خوێندنەوەی پەرتووک خۆیان پەروەردە دەکەن"

فاتمە خەلیل سەرنجی بۆ گرنگی خوێندنەوەی پەرتووک ڕاکێشا و داوای لە هەموو لایەک کرد پەرتووک بخوێننەوە و زانیارییەکانیان زیاد بکەن و لە کۆتاییدا وتی: کاتێک پەرتووکێک دەخوێنمەوە خەیاڵم فراوانتر دەبێت و ئارەزووی خوێندنەوەم زیاد دەکات، چونکە خوێندنەوەی پەرتووک زانست زیاد دەکات و مرۆڤ پەروەردە دەکات. لە هەموو شتێک تێدەگەیت کە لە ژیانتدا ڕوودەدات، فێردەبیت و ئاسۆی نوێ دروست دەبێت، خوێندنەوەی پەرتووک گرنگترین شتە لە ژیانی مرۆڤدا،  لە داهاتوودا دەمەوێت پەرتووکێکی چیرۆکی ڕاستەقینە بڵاوبکەمەوە و ببمە نووسەر و هۆنەرێکی بەناوبانگ.