خورشیدە بابان، ڕوناکییەک لەتاریکیدا
لە هەڵەبجە لە پانێڵێکدا یادی خورشیدە بابان-ی نوسەرو شاعیر کرایەوە و باس لە ئەزمونی ژیانی کرا.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە - هه‌ڵه‌بجه هه‌میشه به‌لانكه‌ی ئه‌دیبان و شاعیران ناسێنراوه له‌هه‌مانكاتدا ماڵێك بوه بۆ كۆبونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانی ده‌ره‌وه ی خۆی، خورشیده بابان ناوی ته‌واوی خورشیده عەبدولڕەحمان بابانه‌و كاتێك كه منداڵ باوكی كۆچی دوای كردوه، له منداڵیه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایكی باش نه‌بوه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بوه‌و به‌شێوه‌ی ناخۆش قۆناغه‌كانی ژیانی تێپه‌ڕاندوه، قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌هه‌ڵه‌بجه ته‌واو كردوه، مامۆستای په‌روه‌رده بووەو له‌هه‌ڵه‌بجه خزمه‌تی كردوه، پاشان خورشیده ده‌چێته خولێكی ته‌ندروستی و ڕاژه‌كه‌ی له په‌روه‌رده‌وه ده‌گوازێته‌وه ته‌ندروستی و لە هه‌ڵه‌بجه خزمه‌ته‌كانی درێژه پێ ده‌دات له فه‌رمانگه‌ی دایكان و منداڵانی هه‌ڵه‌بجه .
له‌هه‌مبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی و دڵسۆزی بۆ خورشیده له كه‌شێكی پایزیداو بۆ ڕێزگرتن له‌و ژنه نوسه‌رو شاعیر‌و ڕه‌نج كێشه‌ی بابان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه ڕێكخراوی دۆستانی هه‌ڵه‌بجه بە ناونیشانی "خورشیده بابان و ڕوناكییه‌ك له تاریكی‌دا" دیدارێكیان سازکرد، له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كار‌و به‌رهه‌می نوسه‌ر و ئه‌زمونی ژیانی.
پاشان پانێڵێك پێشكه‌ش كرا كه چه‌ندین ته‌وه‌ری له خۆ گرتبوو، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی گه‌ڕان به‌ناو نامه‌و یاداشته‌كانی خورشیده بابان‌دا پێشكه‌ش كرا‌و تیشك خرایە سه‌ر لایه‌نه شاراوه‌كانی ژیانی، هەروەها له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌زمونی ژیانی ئەو ژنه خهباتگێڕو نوسه‌ره كرا.
خورشیده بابان كه ژنێكی خهباتگێڕو نوسه‌رو هونه‌ری كوردیه خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شیعرییە به‌ناوه‌كانی دیار‌و یادگارو تیشك، داره‌وه‌ن و داره‌به‌ن، یه‌كه‌م ژن بوه كه بووه به ئه‌ندامی یه‌كێتی نوسه‌ران و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری كوردی، خورشیدە بابان به‌شداری فیلمێكیشی كردوه به‌ناوی مهلهكه.
خورشیده بابان شیعره‌كانی له‌لایه‌ن چه‌ندین گۆرانی بێژه‌وه كراون به گۆرانی، كۆتا ساته‌كانی ژیانی له كۆمه‌ڵه‌ی نوسه‌رانی كورد بوه‌و له ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ كۆچی دوایی كردوه‌و له گۆڕستانی به‌كره‌جۆ به‌خاك سپێردراوه.