خولێکی فێربوونی کوردی هەورامی بەڕێوەچوو

خولێکی فێربوونی زمانی کوردی هەورامی کۆتایی بە خولەکەیان هات و بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.

هەڵەبجە

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەر لە پارێزگای هەڵەبجە، سەنتەری ژیوا کۆتای بە خولی فێربوونی زمانی کوردی هەورامی هێنا، بە ئامادەبوونی فێرخوازانی زاراوەی هەورامی، کە ماوەی مانگێکە کراوەتەوە و لەلایەن مامۆستا جەمیل بێدارەوە وانەکان وترانەوە ،ئەمڕۆش کۆتای بە خولەکە هات و بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.

 

کاروان حەسەن هەورامی بەرپرسی سەتەری ژیوا لەهەڵەبجە بە ئاژانسی ژنهای ڕاگەیاند: مەبەستمان لە کردنەوەی ئەم خولە بۆ ئارەزوومەندانی زمانی کوردی هەورامیە و گرنگیدانە بەو شێوەزارە و ئاشنا بوونی ئارەزومەندانە بەزمانەکە.

 

زاراوەی هەورامی بەشێکە لە زمانی کوردی و زۆربەی دانیشتوانی هەڵەبجە بە کوردی هەورامی قسە دەکەن و وارگەی هەورامیەکان دەکەوێتە لادێکانی دەوروبەری هەڵەبجە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

ت.پ