حەسەکە، له ناوەندی قەزوان بەرهەمە هونەرییەکانی ژنان نمایشكرا

خەڵات خدر، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی قەزوانی ژنانی کەوانی زێڕین لە شاری حەسەکە، ڕایگەیاند هەوڵدەدەن بەرهەمە هونەرییەکانی ژنان لە ناوەندەکەدا کۆبکەنەوە و بیکەنە شوێنێک بۆ شوێنی پێشکەوتنی کلتوری.

خەڵات خدر، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی قەزوانی ژنانی کەوانی زێڕین لە شاری حەسەکە، ڕایگەیاند هەوڵدەدەن بەرهەمە هونەرییەکانی ژنان لە ناوەندەکەدا کۆبکەنەوە و بیکەنە شوێنێک بۆ  شوێنی پێشکەوتنی کلتوری.

 

ئایا عوسمان

حەسەکە- بە دروشمی "باوەڕبوون بە هێزی ژن و پاراستنی ڕۆڵ و پێشەنگایەتی لە بوارەکانی ژیاندا" تەڤگەری چاندی ژنانی کەوانی زێڕین لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ناوەندی قەزوانی کەوانی زێڕینی لە گەڕەکی نەسرە لە شاری حەسەکە بە مەڕاسیمێک کردەوە.

 

خەڵات خدر، ئەندامی بەڕێوەبەری ناوەندی قەزوانی ژنانی کەوانی زێڕین، دەربارەی کاری ناوەندەکە وتی: ئامانجمان لە کردنەوەی ناوەندی قەزوان لە شاری حەسەکە و دەوروبەری ئەوەیە کە بتوانین خۆمان بگەیەنینە گەڕەکەکان و کاری هونەریی ژنان کۆبکەینەوە، لە ئێستادا پێویستمان بە پاراستنی زمان و کلتورەکەمان هەیە، هەروەها ئێمە ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین تا زمان و دابونەریت و کلورەکەمان ون نەکەین.

 

ت.پ