هەڵمەتەکانی پشتیوانی لە کەشی کولتووری سەربەخۆ لە تونس

کەشی کولتووری سەربەخۆ لە تونس لە ژێر فشاردان و بەرگریکارەکانیان هەڵمەتی پشتیوانی دەستپێدەکەن، تونسییەکان سنووردارکردنی ئازادییە گشتی و هزرییەکانیان لە ڕێگەی بەئامانجکردنی کەشی کولتووری و هونەرییەوە

نەزیهە بوسەعیدی

تونس ـ کۆمەڵێک پیاو و ژنی تونسی لە بەرگریکارانی ئازادی بیر و ئازادی دەربڕین، هەڵمەتێکی فراوانی هاوسۆزییان بۆ پشتیوانیکردنی ئەو کەشە کولتوورییانە دەستپێکرد کە لە ماوەی ڕابردوودا رووبەڕووی فشار و هەڕەشە بوونەتەوە، لە سەرووی هه‌مووشیانەوە کەشی کولتووری "ریو"لە پایتەخت، کە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا لە ساڵی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵەی "بنزرت" بۆ سینەما کە ئەویش بە بەشی خۆی کەوتە بەر هەوڵەکانی سنووردارکردن، ئەوانەی دژایەتیان دەکرد کە ڕوویدا، دەیانوت پرسەکە لەگەڵ خودی دامەزراوە کولتوورییەکاندا نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو ڕۆڵە کۆمەڵایەتییە ژیانییە کە ئەم کەشانە دەیگێڕن، کەشی کولتووری سەربەخۆ چیتر تەنیا هۆڵی نمایش یان فێستیڤاڵی فیلم نین، بەڵکو گۆڕاون بۆ سەکۆی گفتوگۆی گشتی، ئاڵوگۆڕی بیرۆکە، پەروەردەکردنی دەستپێشخەرییە مەدەنییەکان، ڕێکخستنی سیمیناری هزری، چالاکییەکانی مافی مرۆڤ و کۆبوونەوە سیاسییەکان، بەم شێوەیە دەنگێک بۆ ئەو کەسانە دابین دەکات کە زۆرجار بەزەحمەت پلاتفۆرمی جێگرەوە بدۆزنەوە.

 

هەروەها پێیان وایە ئەم شێوازە لە سانسۆر زۆر مەترسیدارترە لە قەدەغەکردنی ئاشکرا، چونکە خۆسەپاندنی چاودێری بەرهەم دەهێنێت، کاتێک خاوەنی کەشە کولتوورییەکان دەبینن چی بەسەر ئەوانی تردا دێت، دەست دەکەن بە لابردنی کۆڕبەندە هەستیارەکان، دوورکەوتنەوە لە هەندێک هاوبەش، دوورکەوتنەوە لە دۆسیە دادپەروەرییەکان، خۆپاراستن بە چالاکییە ”ئەمنی”ەوە کە سەرنج ڕانەکێشن، بەم شێوەیە ئامانجە سیاسییەکە بەبێ دەرکردنی یەک بڕیاری قەدەغەکردن بەدی دێت، ترس دەکاتە چاودێر و بێدەنگی دەبێتە سیاسەتێکی گشتی بێڕاگەیاندن.

 

زوحا قەلالی، چالاکوان لە ڕێکخراوی ”مساواة” ”یەکسانی”، پێی وابوو کە ئەوەی ڕوودەدات کەشی ”ریو” بە تەنها بەئامانج ناگرێت، بەڵکو دەکەوێتە چوارچێوەی سیاسەتێکی فراوانتری سنوردارکردن، وتی: کەشی ”ریو” کەشێکی کولتووری ڕێزليگراوە کە ئەمڕۆ دەبێتە ئامانجی هەڕەشە، پەیامی پشتیوانیم ئاراستەی دەکەم بۆ ئەو و بۆ هەموو کەشە کولتوورییە سەربەخۆکانی تر کە ڕووبەڕووی هەمان فشار دەبنەوە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی گشتیدا کە بنەماکەی خنکاندنی خەڵک و وڵاتە، لەگەڵیشیدا، سەرکۆنەی بێبەشکردنی کەشەکەی لە بودجە گشتییەکان، داخستنی قاوەخانەکان سەر بەو کەشە، دوورخستنەوەی لە لەخۆگرتنی فێستیڤاڵ و بۆنە گەورەکان دەکات، جگە لە سەردانە بەدواداچوونییەکان کە پەیوەندییەکەی بە کۆمەڵگەی مەدەنییەوە دەکەنە ئامانج، بەو په‌ڕی ”مەترسیدار” پێناسە کردن، چونکە کەشەکە هەمیشە بۆ هەمووان کراوە بووە، پێشوازی لە چالاکییە کولتووری و هونەری ڕێزلێگراو و پابەندەکان کردووە، پێشوازی لە بۆنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردووە، لەوانەش ئەو بۆنانەی کە ڕەنگدانەوەی سیاسییان هەیە، ڕەنگە هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بێت کە ئەمڕۆ سزا دەدرێت.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەر فشارێک لەسەر کەشی ”ریو” یان هەر سنووردارکردنێک کە هۆڵەکە بەئامانج بگرێت، بە ڕەتکراوەیی و سەرکۆنەکراوی دەمێنێتەوە، هەروەها ڕەتکردنەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دەسەپێنراو بەسەر ئازادییە گشتی و هزرییەکان کردەوە، وتی: دیمەنی کولتووری لە تونسدا گەشە ناکات و پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی ئەگەر دەستی فشار و ستەمکاری کە هەمووان دەگرێتەوە لەسەری هەڵنەگیرێت، کە بە پێویستێکی بنەڕەتی زانی بۆ پاراستنی فرەلایەنی و مسۆگەرکردنی بەردەوامی ژیانی کولتووری.

 

زوحا قەلالی دووپاتیکردەوە، کە ئەو دەزانێت ئەم دۆخە بەردەوام نابێت، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا ئەو فشارانە بەردەوام نەبوون کە لەسەر کەشە کەلتوورییەکانی تر و لەسەر نەوەکان لە ڕۆشنبیران و خەباتکاران لە ڕێڕەوی کولتووریدا دروستکرابوون، وتی: ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات ڕۆژێک دێت و کۆتایی پێدێت، ئەم دڵنیاییەیە کە پاڵیان پێوە دەنێت بۆ بەردەوامبوون لە بەرخۆدان و بەرگریکردن لە ئازادی بە هەموو شێوازەکانییەوە، سەرکۆنەکردنی هەموو ڕەفتارە ستەمکارەکان و هەوڵەکانی هەڕەشە کە وای بۆ دەچن دەکرێت خەڵک بترسێنن، بەڵام لە ڕاستیدا، سووربوونیان لەسەر بەردەوامبوون لە ڕێچکەکەیان زیاتر دەکات.

 

رەباب سرایری، ڕاگەیاندکار ئاماژەی بەوەدا، کە کەشی ”ریو” بە درێژایی دەیان ساڵ خاڵی یەکتربڕینی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بووە، چ گەنجان و چ بەتەمەنەکان، هەمیشە وەک ”ماڵی گەورە” ماوەتەوە کە پێشوازی لە هەمووان دەکات بێگوێدانە جیاوازییەکانیان لە کولتوور، هزری، سیاسەت و ئایدیۆلۆژیادا، وتی: ئەم کەشە ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە چەسپاندنی گیانی فرەلایەنی و کرانەوەی دەرفەت لە بەردەم داهێنانی ئازاددا، هەروەها جێگەی داخە بەڕاستی کە کەشێکی دێرین کە مێژوویەکی درێژی هەسته، بکەوێتە بەر هەڕەشە لە چوارچێوەی سنوردارکردنی کەشە کولتوورییە تایبەتەکان، ئەو کەشانی کە هەمیشە پاڵپشتی بنەڕەتی بوون بۆ ئازادی هزری و داهێنان لە توونس، بەڵام دەستکاریکردنی ئەم کەشانە ڕاستەوخۆ دەستی بۆ سەر توانای کۆمەڵگە دەبات لە بەرهەمهێنانی کولتوورێکی ئازاد و فرەچەشن، یەکێک لە گرنگترین کۆڵەکەکان ژیانی کولتووری سەربەخۆ لاواز دەکات.

 

پشتیوانی و هاوسۆزی

ئەوەی لە سنوردارکردن لەسەر کەشە کولتوورییەکان ڕوودەدات، ناڕەزایەتییەکی فراوانی لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنی و هەندێک پێکهاتەی کولتوورییەوە بەدوای خۆیدا هێنا و پشتیوانی ڕه‌هاییان دەربڕی لە ڕێگەی دەرکردنی ڕاگەیاندراو، لەوانە ماڵی ”خریف” بۆ بڵاوکردنەوە، کە لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاوسۆزی تەواو و پشتیووانی خۆی بۆ کەشی کولتووری ”ریو” دەربڕی کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی سەختی دەبێتەوە، هەڕەشە لە بەردەوامی چالاکییەکەی و ڕۆڵی کولتووریی دەکات، هەروەها داوای پشتیوانیکردنی کەشە کولتوورییە سەربەخۆکانی لە تونس کرد و پاراستنیان بە سامانی کۆمەڵایەتی، بەڵگەی مێژوویی و بناغەی بنەڕەتی ژیانی کەلتووری زانی.

 

کۆمەڵەی ”اكتيف”، کۆمەڵەیەکی کولتووری تونسی، لە ڕاگەیاندراوەکەدا، هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ کۆمەڵەی ”بنزرت” بۆ سینەما دەربڕی و وتی: فێستیڤاڵی سینەمای ”بنزرت” بۆنەیەکی کولتووری و هونەری گرنگە، کە بە درێژایی خولەکانی بەشداری کردووە لە دەوڵەمەندکردنی دیمەنی سینەمایی نیشتمانی، دەرفەتی بۆ داهێنەران و گەنجان کردووەتەوە بۆ نمایشکردنی کارەکانیان و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان، هەروەها کەشێک پێک هاتبوو بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵەکە لەگەڵ سینەما لە جوانترین شێوازەکانیدا، لەگەڵ ماندووبوون و کاری بەردەوامەی کۆمەڵەی ”بنزرت” بۆ سینەما بۆ سەرخستنی ئەم بۆنەیە پێشکەشی کردووە، شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێکە.

 

دووپاتیشیکردەوە، کە بە جوانی تێگەیشتووین لە قەبارەی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵە کولتوورییەکان دەبنەوە لە کاری ڕۆژانەیاندا لەپێناو پاراستنی بەردەوامی بۆنەی لەم شێوەیە، هاوسۆزی تەواوی خۆمان لەگەڵ ستافی کۆمەڵەکەدا دەرئەبڕین لەم دۆخەدا، لەگەڵ پێزانینی گەورەمان بۆ ئارامگرتن و سووربوونیان لەسەر بەردەوامی پەیامەکە سەرەڕای سەختییەکان، لەگەڵیدا، بەشێوەیەکی گشتی کەشە کولتوورییە سەربەخۆکان هەناسەیەکن بۆ دەربڕینی ئازاد و سنووردارکردن یان داخستنیان سنووردارکردنی هەموو وشەیەکی ئازاد یان هەناسەیەکی ئازاد و ئاساییکردنەوەی سیاسەتی دۆخی ئێستایە.