هەڵەبجە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی خوێندنەوە ئاهەنگێک بۆ منداڵان سازکرا
پاشنیوەڕۆی دوینێ لە باخی گشتی هەڵەبجە ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیک بۆ منداڵانی هەڵەبجە سازدرا.
هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای هەڵەبجە بە هاوکاری تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی و ڕێکخراوی cdo ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیکیان بۆ منداڵان شاری هەڵەبجە ڕێکخست، کە ئامانجیان خەندە خستنەسەر لێوی منداڵان بوو بەبۆنەی هاتنی وەرزی نوێی خوێندن و کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان.
تەرزە تاریق، ئەندامی ڕێکراوی cdo وتی: ئێمە وەک ڕێکخراو ئامانجمان لەم چالاکییە گرنگیدان بوو بە منداڵانی هەڵەبجە و هاندانیان پێشخستنیان لە بواری پەروەردەدا و گرنگیدانیان بە بواری هونەری.
باسی لەوەشکرد بەپێویستیان زانیوە لەگەڵ منداڵانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە لە ساڵی نوێی خویندن منداڵان دڵخۆش بکەن.
چالاکییەکە بە گۆرانی و شانۆیی تا درەنگانێکی ئێوارە بەردەوام بوو.
ت.پ