بۆ پاراستنی کولتووری کوردی منداڵان فێری مۆسیقای فۆلکلۆری دەکەن

جڤین خەلیل، مامۆستا لە خوێندنگەی منداڵانی شەهید نوێلا سەبارەت بە خوێندگەی مۆسیقا کە منداڵان فێری مۆسیقا دەکات وتی: ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم خوێندنگەیە, پاراستنی فۆلکلۆری کوردییە.  

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- فۆلکلۆری کوردی نەریتێکی دەوڵەمەند و هەمەچەشنەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەمەندە، لە کولتووری کوردیدا، زۆرێک لە چیرۆک و گۆرانی و نەریتەکان پارێزراون. ئەم چیرۆکانە زۆرجار لەگەڵ مۆسیقا و هەڵپەڕکێی نەریتی کوردیدا دێن و بۆ فێرکردنی وانەی ڕەوشتی و پاراستنی کەلەپووری کولتووری گەلی کورد بەکاردەهێنرێن، لە قامیشلۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خوێندنگەی شەهید نوێلا پەروەردەی مۆسیقا بۆ منداڵان دابین دەکات بۆ پاراستنی کولتوور و هونەری کوردی، جڤین خەلیل، مامۆستای خوێندنگەی شەهید نوێلا سەبارەت بە خوێندگەکە قسەی کرد.

 

خوێندنگەکە ٥ ساڵە پەروەردە دەداتە منداڵان

جڤین خەلیل باسی لە ئامانجی کردنەوەی خوێندگەکەو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە کردو وتی:  خوێندنگەی مۆسیقای شەهید نوێلا نزیکەی ٥ ساڵە کراوەتەوە و پەروەردە بە منداڵان دەدرێت، ئامانجمان لە کردنەوەی گەورەکردنی منداڵانە لەسەر هونەری کوردی و پاراستنی فۆلکلۆری کوردی، هەندێک لە منداڵەکان لە تەمەنێکی بچووکدا هاتوون لێرە گەورە بوون و ئەمڕۆ هونەر پێشکەش دەکەن، ئەگەر منداڵان لە کولتوور و هونەرێکی باشدا گەورە ببن، دەتوانن لە داهاتوودا هونەر بپارێزن، ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی بووینەوە  لە سەرەتادا نەبوونی مامۆستا بوو، مامۆستایانی شارەزا بەخێرایی بەردەست نەبوون، بۆیە گرنگیمان بە نووسینی نۆتەکان دا، بەرنامەی مۆسیقامان نووسی، هەروەها کۆکردنەوەی منداڵانیش زەحمەتی هەبوو.

 

٤٥ منداڵ فیری مۆسیقای کوردی دەبن

جڤین خەلیل وتیشی: ئەم خوێندنگەیە پەیوەندی بە کولتوور و هونەری هیلالی زێڕینە، لەو ناوەندە شوێنی مۆسیقا بۆ منداڵان دروستکرا، پەروەردە ڕێکخرا و کاتیان بۆ تەرخانکرا، ئەو ئامێرە مۆسیقییانەی کە فێری دەبن گیتار و تەمبور کەمانچەو دەفە، لە هەمان کاتدا، فێری بەشی شانۆ و وێنەکێشان دەبن. لە ئێستادا ٤٥ منداڵ فێری مۆسیقا دەبن، کاتێک پەروەردەی قوتابخانە هەیە، منداڵان کەمتر دێن، بەڵام کاتێک پشووە، ژمارەکەمان زیاد دەکات، ئامانجمان پەروەردەکردنی منداڵانە بۆ پاراستنی فۆلکلۆری کوردی، داواکاری سەرەکیمان پاراستنی فۆلکلۆری کوردییە.

 

"منداڵان داهاتووی وڵاتەکانمانن"

لە کۆتایی قسەکانیدا جڤین خەلیل ئاماژەی بەوەکرد، منداڵان بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵە بەشداری لە فێستیڤاڵەکاندا دەکەن وتیشی: ئەو منداڵانە فێری کولتوور و هونەری ڕەسەنی خۆیان دەبن، سێ ساڵە بە فەرمی بەشداری لە فێستیڤاڵی منداڵاندا دەکەن، ماوەیەک لەمەوبەر، کۆنسێرتمان بۆ ڕێکخستن، هیوایەکی زۆرم هەیە بەو منداڵانە، چونکە ئەوان داهاتووی وڵاتەکانمانن و هیوای سەرکەوتنی گەورەیان بۆ دەخوازم.