ژنانی کورد لە دیاسپۆرا لە فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کۆدەبنەوە
شانزەهەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان لە ئەوروپا لەلایەن ژنانی کوردەوە لە دیاسپۆرا ڕێکخراوە، لە فێستیڤاڵەکەدا ژنانی ئەڵمانیا و فەرەنساشی تێدا کۆدەبێتەوە.
سوهام ئاکمان
ناوەندی هەواڵ- تێکۆشانی ئازادیی ژنان کە سنوری تێپەڕ کردووە، بەرخۆدان و یەکڕیزی و تێکۆشان لە دیاسپۆرا زیاتر دەکات، لە ئەوروپا ژنانی کورد لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە فێستیڤاڵی ژنانی زیلان ڕێکدەخەن، یەکێک لە ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری شانزەهەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان دەربارەی فێستیڤاڵەکە وتی: یەکەمین فێستیڤاڵ لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ بەڕێوەچوو، بڕیاری فێستیڤاڵەکە بۆ دەربڕینی ڕێکخستووی ژنان و بە هێزی و ڕەنجی ژنانە تا بتوانن لە ڕێگەی بنیادنانی بواری ئازادییەوە ژنان شوێنی خۆیان لە کۆمەڵگە و بوارە جیاوازەکاندا دەستەبەر بکەن.
ئەم فێستیڤاڵە شوێنێکی گرنگی هەیە لەنێو خەباتی ژناندا، فێستیڤاڵەکە لەلایەن ژنانەوە ڕێکدەخرێت و ڕێکخستووی ژنان لەناو سیستمدا نیشاندەدات و لە ڕووی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سیاسی و پەروەردەیی و هونەرییەوە کار دەکەن و هێزی خۆیان بەدەستدەهێنن، ئەندامەکەی کۆمیتەی ئامادەکار وتی: ئێمە گرنگییەکی زۆر دەدەین بە فێستیڤاڵەکە بەهۆی خواست و داواکاری ڕێکخراو و هەمو لەلایەنە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکە کە بە گرنگیەوە لێی دەڕوانن.
کۆمیتەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە باسی لەوەشکرد کە ژنانی کورد لە فێستیڤاڵەکەدا کە لە کۆتایی هەفتە لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا و لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێ، کۆدەبنەوە، ئەم مانگە لە چەندین ناوەندی ئەوروپا بە دروشمی "خۆڕاگری بکەن، خۆتان ڕێکبخەن، بە ئازادی بژین" فیستیڤاڵ بۆ ژنانی کورد بەڕێوەدەبرێن. دەستپێکی فێستیڤاڵەکە لە ٤ی حوزەیران لەلایەن TK-Sweden لە شاری گۆتبۆرگ دەستیپێکرد.
لە ١٨ی حوزەیران لە فرانکفۆرت و پاریس بەڕێوەدەچێت
شانزەهەمین فیستیڤاڵی ژنانی زیلان ڕۆژی شەممە ١٨ی حوزەیران لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە ناونیشانی "والسەر ڤۆن-کرۆنبێرگ-پلاتز ٤ ٦٠٥٩٤ فرانکفۆرت ئام ماین" بەڕێوەدەچێت، هاوکات پێنجەمین فیستیڤاڵی ژنانی فیدان دۆغان (ڕۆژبین) بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی فەڕەنسا (TK-F) لە ١٨ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.
ژنان لە هەرێمی پاریس ڤال دو مارن لە کۆتایی هەفتەدا بە ڕەنگی ژنان کۆدەبنەوە، لە ناوچەی پارک ئیندەرپارتمێنتاڵ فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کە ساڵانە وەک نەریتێک لەلایەن کۆمەڵەی ژیانی ژنانەوە ڕێکخراوە، ئەمساڵ لە ١٧ەمین ساڵدا ڕێکخراوە.
هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ ئەو فیستیڤاڵە کە لە ٢٦ی حوزەیران لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت گەشتووەتە قۆناغی کۆتایی و هەموو ساڵێک لە "ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی، ١١ باخچەی پۆرتلاند، هارینگای لادەر، لەندەن N4 1HU" بەڕێوەدەچێت.
لە سویسرا نۆهەمین فیستیڤاڵی ساکینە جانسز بە پێشەنگایەتیی یەژەکە-سویسرا و بە پشتیوانی چەندین ڕێکخراو و ڕێکخراوەکانی بەرگری ژنان لە ڕۆژاڤا، فروین لەسبەن کاسەما، فیدا و بەستا لە ٢٦ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.