کۆنسێرتی هونەری گروپی "ڕێژنە" لە شاری سنە
لە شاری سنە کۆنسێرتێکی تایبەت بە گروپی میوزیکی "ڕێژنە" و هونەرمەند شادی غوڵامی بەڕێوەدەچێت.
سنە
ڕۆژی ١٦-١٨ی حوزەیران، لە کۆمەڵی فەجر لە شاری سنە کۆنسێرتی هونەری گروپی میوزیکی ژنان بە ناوی "ڕێژنە" و بە بەشداری هونەرمەند شادی غەڵامی ساز دەکرێت.
گروپی ڕێژنە، گروپێکی تایبەتە بە ژنان و پێکهاتووە لە موزیکژەنان: دیوان شەفەق ئەرج، سەنتور ئایرین فەخر، تار و سێتار شیبا سادقی، کەمانچە ساغر ئەسکەندەری، دەف و دەهۆڵ مینا مەلایی، سارا سەعیدی و ڕپژینە فەهید دەف و تەپڵ و هونەرمەند شادی غولامی.
بەهۆی سنووردارکردنی ژنان و گۆرانی وتنەکانیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کۆنسێرتەکە تەنها بۆ ژنانە و دوای ماوەیەکی درێژە ئەمە یەکەمجارە کۆنسێرتی ژنان لە سنە ئەنجامدەدرێت.