گوڵێ ئۆزەک کولتووری خوێندنەوەی چیرۆک بە زیندوویی دەهێڵێتەوە

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" ، کولتووری گێڕانەوەی چیرۆک لەلایەن دایکان و ژنانی کامپەکەوە بەردەوامە، یەکێک لە ژنەکان گوڵێ ئۆزەکە کە چیرۆک لە دایکیەوە فێربووە و ئێستا بۆ منداڵەکانی دەگێڕێتەوە.

بەرژین کارا

 

مەخموور- چیرۆک، کە یەکێکە لە دروستکراوەکانی گەل، لە دەم بۆ دەم لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەڕوات، زۆربەیان پەیوەندییان بە ڕووداو و دۆخە نائاساییەکان و پاڵەوانە لەناکاوەکان هەیە، بەرهەم و ڕووداوە ڕاستەقینەکان، نزیک لە ڕاستی، یان ئەفسانە بە شێوەیەکی کورت و خۆش پێشکەش بە خوێنەران یان گوێگران دەکات، چیرۆک بە کورتی باس لە ڕووداوەکان دەکات، بە ڕێکخستنێکی سادە و بە ڕێکوپێکییەکی باش، لە چیرۆکدا سەرنج ڕاکێشراوە بۆ ڕووداوێک یان بارودۆخێک کە پەیوەندییان بە کەسێکەوە هەیە؛ یان شوێن و کاتی ڕووداوەکە و بارودۆخەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەربڕدراوە.

 

هەروەها چیرۆک جێگایەکی گرنگی هەیە لە کولتووری کوردیدا، بەشێکە لە کولتووری کۆنی کورد، لە شەوە درێژەکانی زستاندا، کۆمەڵگە کوردییەکان هاوڕێ بوون لەگەڵ چیرۆکەکان، واتە چیرۆکەکان بەشێک بوون لە ژیانی کوردی، هەندێک چیرۆک هەبوون کە نەتەوە لە سەرانسەری وڵاتدا ناسراون، هەندێکیان ناوخۆیی بوون یان تەنها لە گوندێکدا ناسراون، ئەم کولتوورە کۆنە، کە بەهۆی تەکنەلۆژیاوە لەدەست دەدرێت، بە زیندوویی پارێزراوە لەلایەن ژنانی کورد کە خاوەنداری لە کولتووری خۆیان دەکەن، یەکێک لەو ژنانە گولێ ئۆزەکە کە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" دەژی. کولتووری خۆی دەپارێزێت و منداڵەکانی فێردەکات بە گێڕانەوەی چیرۆک.

 

"پێشتر خۆشی دایک و باوکمان چیرۆک و ئەزموون بوون"

گوڵێ ئۆزەک ڕایگەیاند، کاتێک لە گوند بوون، بە هەموو چیرۆک و ئەزموونەکان دڵخۆش بوون و وتی: کاتێک منداڵ بووین لە گوند، لە زستاندا دایکمان بانگی دەکردین و دەیوت وەرن جیرۆکتان بۆ بگێڕمەوە، هەروەها سەرسام بووین بەوەی کە چۆن ئەم چیرۆکە ڕوویدا، دایکمان پێی دەوتین کە ئەمانە ئەزموونی خەڵکنم پێشتر تەلەفزیۆن و تەلەفۆن نەبوو، هتد. لەو کاتەدا گەنمیان بۆ خۆیان دروستدەکرد و دەیانچاندو چیرۆکیان دەربارەیان دەگێڕایەوە، پێشتر تەلەفزیۆنی دایک و باوکمان چیرۆک و ئەزموون بوو. دایکەکانمان لە ئەزموونەکانەوە فێربوون و چیرۆکیان بۆ دەگێڕاینەوە، ئەو چیرۆکانەی باسیان دەکرد ئێستا لە تەلەفزیۆن دەیان بینین.

 

"با دایکانمان کولتووری گێڕانەوەی چیرۆک لەبیر نەکەن"

گوڵێ ئۆزەک لە کۆتاییدا داوای لە دایکانی کورد کردو وتی: داوا لە هەموو دایکەکانمان دەکەم، بەتایبەتی دایکانی پێشوو، با چیرۆک و ئەزموون بۆ منداڵەکانیان بگێڕنەوە و فێریان بکەن، با پێیان بڵێن لەچیدا ژیاون و چییان بینیووە.