هەشتەمین فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

له‌ ژێر چاودێری وەزاره‌تی كشتوكاڵ و تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هەڵه‌بجه‌ هه‌شته‌مین ڤیستیڤاڵی هه‌نارو پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

هەڵەبجە

 

له‌ ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هەڵه‌بجه‌ هه‌شته‌مین ڤیستیڤاڵی هه‌نارو پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە کرایەوە و بڕیارە سێ ڕۆژ بەردەوام ببێت.

 

ساڵانه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ لایه‌نە حكومی، حزبی و ڕێكخراوه‌ییەکان ڤیستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵەبجه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی ڕابردوو زیاد له‌ ٤٠٠ كه‌پر بۆ فرۆشیاران دابین كراوه‌ و تیایدا هه‌نار و بەرهەمی کشتوکاڵی و خۆماڵی وه‌ك به‌رهه‌می سه‌ره‌كی و پاشان به‌روبومی كورده‌واری تیادا نمایش ده‌كرێت، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ هاوڵاتیان سه‌ردانی دەكه‌ن.

 

 فیستیڤاڵه‌کە ئەمڕۆ، ٢٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ تا ٢٩ی هەمان مانگ به‌رده‌وامی ده‌بێت و له‌ كۆتا ڕۆژدا داهات و فرۆشی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.


فۆتۆ گەلەری: میهرەبان سەلام کاکەیی-نوژنها