"کۆمەڵگەکەمان بە کولتوور و هونەری ڕەسەنی خۆمان دەپارێزین"

ئەڤین محەمەد، کە تەمبور دەژەنێت و گۆرانیبێژە، دەڵێت: وەک نەوەی نوێی ئەم کۆمەڵگەیە، کۆمەڵگاکەمان بە کولتوور و هونەری ڕەسەنی خۆمان دەپارێزین.

پەروین ئامارا

 

قامیشلۆ- هونەر بەشێکە لە ژیانی مرۆڤ، دەنگی مۆسیقا یەکێکە لەو دەنگانەی کە خەڵک دەخاتە ناو ئاشتییەکی بێ کۆتاییەوە، ئەڤین محەمەد، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی قامیشلۆی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریایە، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە بەشداری لە کاری هونەریدا کردووە، لەگەڵ ژەنینی تەمبور گۆرانی دەڵێت، بۆچوونی خۆی دەربارەی هونەر و ژەنینی ئامێرەکە ڕاگەیاند.

 

ئەڤین محەمەد، کە لە تەمەنێکی بچووکدا فێری ئامێرە مۆسیقییەکان بووە، وتی: هێشتا هونەر وەک کاری ژنان لە زۆربەی کۆمەڵگەکاندا نابیندرێت و وتی: هونەر شتێکی زۆر بەنرخە بۆ من و کاری هونەریشم زۆر خۆشدەوێت، هیچ بەربەستێک لەبەردەم کاری هونەریدا نەبوو، هەروەها خێزانەکەم زۆر پشتگیریم دەکەن لە بواری هونەردا و یارمەتییان دام بۆ بەدیهێنانی خەونەکانم.

 

"هونەر خەونی منداڵیم بوو"

ئەڤین محەمەد باسی کارە هونەریەکانی خۆی بۆ داهاتووی منداڵان کردو وتی: لە ڕۆژانی داهاتوودا حەزدەکەم پەرتووکێک لەسەر مۆسیقا ئامادە بکەم بۆ داهاتووی منداڵان و کۆمەڵگە،. بۆ ئەوەی بتوانم پەروەردەی منداڵان بکەم، دەمەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا خوێندنگەیەکی مۆسیقا بکەمەوە، خەونەکانی منداڵیم ئەوە بوو کە بتوانم منداڵان بە شانازییەوە پەروەردە بکەم وەک ژنێکی کورد و ڕێگە بدەم بیرۆی هونەری کۆمەڵگە بگۆڕدرێت، هەندێک جار کەس ناتوانێت بێزاری و خۆشەویستی و دڵخۆشی کەسێک دەرببڕێت، بەڵام کەسێک دەتوانێت هەستەکانی خۆی لە ڕێگەی هونەر و گۆرانییەوە دەرببڕێت.

 

"کۆمەڵگەکەمان بە کولتوورە کۆنەکەمان دەپارێزین"

ئەڤین محەمەد بۆچوونی خۆی لەسەر کولتوور و هونەری ڕەسەنی کوردی دەربڕی و وتی: زیاتر گوێ لە گۆرانی و هۆنراوەکانی محەمەد شێیخو دەگرم و زۆر جار گۆرانییەکانی محەمەد شێخۆ دەڵێمەوە، نابێت هونەرمەندانی پێشوومان لەبیر بکەین، چونکە ئەوان خوێندنگەی سەرەکین بۆ ئێمە، وەک نەوەی نوێی کۆمەڵگە کلتووری کۆمەڵگەی کۆنمان بە گۆرانی و هونەرەکەمان دەپارێزین، هەم تەمبور دەژەنم و هەم کەمان فیردەبم. لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموو ئامێرە مۆسیقییەکان فێرببم، هەموو ژنێکی گەنج دەبێت زاڵ بێت بەسەر ترسەکانی ناخی خۆیدا و گرنگی بە هونەری کوردی بدات.