بێریڤان بۆتان بە گۆرانییەکانی کولتووری کوردی دەپارێزێت

 بێریڤان بۆتان کە خەڵکی شاری قامیشلۆیە، پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا کاری لەسەر کولتوورو هونەر کردووە و ڕایگەیاندووە، سەرەڕای هەموو سەختییەکانی حکومەتی شام، کاری لەسەر کولتوور و هونەرو پاراستنی کردووە.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- پێش شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هەموو شتێک بۆ گەلی کورد قەدەغە بوو، کەس نەیئەتوانی پێناسەی کولتوور و هونەر و زمانی خۆی بکات، لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا کورد سەرکەوتوانە سەری بەرزکردەوە بووە خاوەن هێزو ئیرادە.

 

ێریڤان بۆتان کە لە ساڵی ٢٠٠٧ پێش شۆڕشی ڕۆژئاواوە بە نهێنی درێژە بە چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانی دەدات، لە زۆر گروپدا جێگەی خۆی گرتووە، نازناوەکەش لە گروپی بۆتانەوە هاتووە، هونەرمەند بێریڤان بۆتان قسەی بۆ دەزگاکەمان کرد سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی لە بواری کولتووری و هونەردا.

 

"لە منداڵییەوە خۆشەویستییەکی جیاوازم بۆ هونەر هەبوو"

بێریڤان بۆتان سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی لە بواری کولتووری و هونەر پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا وتی: ناوی کۆتاییم بۆتانە، لە گروپی بۆتانەوە هاتووە، وەک هونەرمەندێک لە خێزانێکی هونەرمەند گەورە بووم، هەر لە منداڵییەوە خۆشەویستیم بۆ هونەر هەبووە، هەمیشە گۆرانیم دەوت و براکەم تەمبوری بۆ دەژەنیم، خۆشەویستییەکی جیاوازم بۆ هونەر هەبوو، هەندێک جار دایکان لۆریکیان دەوت و منیش حەزم لێی بوو هەمیشە دەمەوێت فێر بم، ساڵی ٢٠٠٧ پەیوەندیم بە گروپی ڕۆژەوە کرد، سەرەڕای ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕوومان بووەوە و ترسی دەوڵەتی شام، بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە دەستم بە کارکردن لەسەر هونەر کرد، پاشان لە گروپی ڕۆژەوە پەیوەندیم بە گروپی بۆتانەوە کرد و بووین بە یەک گروپ.

 

"سەرەڕای ئەو هەموو سەختییانە، بەردەوام بووین لە کارە هونەرییەکانمان"

بێریڤان بۆتان لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا سەرنجی لەسەر کارەکانی خۆی بوو و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە گرووپی بۆتان جێگەی خۆمم گرتەوە، پێش شۆڕش زۆر سەختیم بەخۆمەوە بینی، کاتێک کاتی ئامادەکاری بۆ نەورۆز هات، پێش ئەوە ٦ مانگ خەریکی ئامادەکاری و مەشق و ڕاهێنان بووین، زۆر جار جگە لە ژوورێک شوێنی خوێندنمان نەبوو، زۆربەی ماڵەکان دەرگایان بەڕووماندا نەدەکردەوە لەبەر ترسی دەوڵەت، بەڵام بە بەرخۆدان و ئیرادە، لێکۆڵینەوەمان کرد و ئامادەکاریمان کرد، زۆر جار هاوڕێکانمان لەلایەن دەوڵەتەوە دەستگیرکران و ئەشکەنجەیەکی زۆر دران، دەوڵەتی سوریاش وەک زۆرێک لە دەوڵەتە زلهێزەکان دژی ئێمەی گەلی کوردە و ئەوانیش ویستیان لەناومان ببەن.

 

"ئێمە هەین و دەبین"

 بێرڤان بۆتان ڕایگەیاند، هەمووان بە چەکەکانیان شەڕیان کردووە، ئەویش وەک هونەرمەندێک بە هونەرەکەیەوە دژی دەوڵەتی سووریا و تورکیا شەڕی کردووە و وتی: کاتێک شۆڕش دەستیپێکرد، هەمووان لە ڕووی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتییەوە شەڕیان کرد، ئێمە وەک هونەرمەندێک، بە کولتوور و هونەری ڕەسەنی خۆمان شەڕمان کرد، ژنان وەک بوارێکی ئایدیۆلۆژی شەڕی بیرۆکەکان دەکەن، ئەو شەڕەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، دەوڵەتە داگیرکەرەکان یان داعش ویستوویانە خاکەکانمان داگیربکەن، بەڵام ئێمە بوونمان هەیە و هەمیشە دەبین، بە دەستکەوتەکانی شەهیدانمان و گەلی کورد، بە سەرکەوتوویی ناوەندی محەمەد شێخۆ بۆ کولتوورو هونەر لە دەوڵەتی سوریا وەرگرت و کاری گەورەی کولتووری ئەنجامدرا و هەمووان لەگەڵمان بوون، وەک هونەرمەند و گۆرانیبێژ ویستمان وەک ئەو گۆرانیانەی کە لە سەرەتای شۆڕشەوە تۆمارکراون، خزمەت بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەین هەبوونی هێز و بوێری، بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەچوو، هەموو گەلی کورد سەرکەوتوانە سەریان بەرزکردەوە.