فێستیڤاڵی وێژەو سینەمای ژنان لە جەزائیر بەردەوامە

چالاکییەکانی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی وێژە و سینەمای ژنان کە بە بەشداری زۆرێک لە کەسایەتییە هونەری و ئەدەبییەکان بەڕێوەدەچێت، لە دووەم ڕۆژی خۆیدا بە سیمینار دەربارەی پێگەی ژنان لە سینەمای عەرەبیدا بەردەوامە.

نەجوا راهم

 

جەزائیر-حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی وێژەو و سینەمای ژنان لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکان بە دروشمی "وێژەو سینەما" بەناوی هونەرمەند بەهیە ڕەشیدی بۆ ئەو بەرهەمانەی لە ژیانی هونەریدا پێشکەشی کردووە بەردەوامە.

 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی وێژەو سینەمای ژنان دوێنێ شاهیدی هەڵبژاردنی باشترین کورتە فیلم و باشترین ڕۆڵی ژن بوو لەلایەن دەستەی دادوەری خەڵاتی "هیلالی زێڕین" کە لە لیندا بێلخایریا، چالاکوان و دەرهێنەری تێدابوو، لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا فیلمی فەلەستینی لە دەرهێنانی دارێن سەلام بە ناوی "فەرحە" نمایش دەکرێت.

 

لەو فێستیڤاڵەدا کە تا ٢٦ی ئایار بەردەوام دەبێت، سێ کورتە فیلم بە ناوی "شاشەی سینەمای ژنان" کە لە لایەن کۆمەڵەی فەلەستینەوە ئامادەکراون نمایش دەکرێن، دواتر سیمپۆزیۆمێک لەسەر پێگەی ژنان لە سینەمای عەرەبیدا بەڕێوەدەچێت.

 

بەرنامەی فێستیڤاڵەکە چەندین سیمیناری وێژەیی و فیکری لەخۆدەگرێت کە لەلایەن نووسەرانی جەزائیرەوە میوانداری دەکرێن و لە ماڵی ڕۆشنبیری و هونەری مستەفا حەلەف بەڕێوەدەچن.

 

نور ئەلحودا زەیتونی، نووسەر سەبارەت بە بەشداریکردنی لەم فێستیڤاڵەدا وتی: ئەم فێستیڤاڵە بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و پراکتیکەکانی پەیوەست بە وێژە لەگەڵ نووسەرانی ژن و پیاو, زۆر گرنگ و سوودبەخشە.