"ژنانی ئەرمەنی لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا جلوبەرگی کولتووری خۆیان زیندوو کردەوە"

لوسناک کاڤۆریان، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەن، وتی: جلوبەرگی ژنانی ئەرمەنی کە لە کرمی ئاوریشم دروستکراون، لە ڕێگەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە زیندوو کرایەوە.

سورگوڵ شۆێخۆ

 

حەسەکە- لەگەڵ شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان پێشەنگایەتییەکی گەورە دەکەن لە پاراستنی کولتوور و نەریتی خۆیان، هەموو پێکهاتەکانی هەرێم لەژێر چەتری ئیدارەی خۆسەردان و پارێزگاری لە کولتووری خۆیان دەکەن و ئەوەی پێشەنگایەتی دەکات خودی ژنانە، یەکێک لە پێشکەوتنەکان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا ژنان توانیان جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیان زیندوو بکەنەوە و بەرگری لە کولتوورەکەیان بکەن لە بەرامبەر ئەو ستەمانەی کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سەپاندویەتی.

 

لوسناک کاڤۆریان ئەندامی کۆمەڵگەی ئەرمەنی شاری حەسەکە لە کانتۆنی جەزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە جلوبەرگی نەتەوەیی ژنانی ئەرمەنی قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتی.

 

جلوبەرگی ژنانی ئەرمەنی چوار هێمایە: ئاو، ئاگر، زەوی و هەوا

لوسناک کاڤرۆیان ئاماژەی بەوەشکرد، جلوبەرگی ژنانی ئەرمەنی ڕەنگدانەوەی دەوڵەمەندی کولتوورەکەیانە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ژنانی ئەرمەنی وەک خەنە خۆیان نوێ دەکەنەوە، چونکە لە شارستانییەت و کولتووری ئەرمەنی کۆندا خەنە هێمای سامانی ژنانە، وتی: خۆڵەمێش، ئاو، ئاگر و هەوا خاکی باوباپیرانمانە، ئاو پاکی ئارامە، ئاگر زەردبوونی ئاگر و ڕەنگی خۆڵەمێشی و هەوا ئارامیی هەوایە، ڕەنگی شین نوێنەرایەتی دادپەروەری ئاسمانی دەکات و هەموو ئەم ڕەنگانە لە یەک ژندا کۆدەبنەوە و بەم شێوەیە وێنەی ژنێکە کە دەتوانێت لە کۆمەڵکوژییەکە زیندوو بکرێتەوە.

 

ئەوان ئەو کولتوورە زیندوو دەکەنەوە کە ڕووبەڕووی جینۆساید بووەتەوە

لوسناک کاڤۆریان باسی لەوەکرد ئاسەواری سیاسەتی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان بە فەرمانی عوسمانییەکان لە ساڵی ١٩٠٩ تا ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام بووە، فەرهەنگ و مێژوو و ناسنامەی ئەرمەنەکان ڕوون و ئاشکرایە سیاسەتی جینۆساید لەلایەن نەوەکانی عوسمانییەکانەوە بەردەوامە، وتی: ئەم هێرشە جینۆسایدانە ئێمە لاواز ناکەن، بەپێچەوانەوە زیاتر هێزمان پێدەدەن بە تەشەنەکردنی دۆزی خۆمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جارێکی تر ئەم کولتوورە زیندوو دەکەینەوە.

 

"ژنانی ئەرمەنی ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان زیندوو کردووەتەوە"

لوسناک کاڤۆریان ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەروازەی گەڕانەوەی ژنە ئەرمەنییەکان بوو بۆ ناو کولتوور و ناسنامەی خۆیان، و وتی: دوای جینۆسایدی ساڵی ١٩١٥ ڕووبەڕووی ڕەوەند بووەوە و ئەم ڕەوەندە وایکرد خۆی لە هەموو شتێک دوور بخاتەوە کە پەیوەندی بە ژنە ئەرمەنییەکەیەوە هەبوو، ژنە ئەرمەنییەکە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا کولتوور و جلەکانی وەرگرتەوە و تەنانەت توانی وەک ژنێکی ڕاستەقینەی ئەرمەنی لە باکووری سوریا بناسرێت، چونکە جل و بەرگی ئەرمەنی ناسنامەیەکە و ژنانی ئەرمەنی توانیان لە ڕێگەی ئەم شۆڕشەوە ناسنامەی خۆیان بپارێزن.

 

پاراستنی جلوبەرگی کولتووری

لوسناک کاڤۆریان لە میانەی وتارەکەیدا سەرنجی بۆ ئەو مۆدەی ڕاکێشا کە سەرمایەداری بەرەوپێش بردووە و داوای لە ژنان و پیاوانی گەنج کرد بگەڕێنەوە بۆ ڕەسەنایەتی خۆیان، وتی: ئەمڕۆ ئێمە لە ناوەڕاستی شەڕ و شۆڕشێکداین، پێویستە سەرمایەداری کاریگەری لەسەر مێشکی ئێمە نەبێت، چونکە ئامانجیان ئەوەیە مێشکی گەنجان بە مۆدەی نوێ سەرقاڵ بکەن و کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوە و بۆچوونە ئازادەکانیان هەبێت بۆ ئەوەی ئاگاداری جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان بن، پێویستە هەموو ژنێک وا بیر بکاتەوە کە ئێمە پێویستمان بە داگیرکەر و سەرمایەداری نییە، دەتوانین خۆمان بەڕێوەببەین و پارێزگاری لە ڕەسەنایەتی خۆمان بکەین.

 

"١٩ی تەمموز شۆڕشی ژیانی هاوبەشی گەلانە"

لوسناک کاڤۆریان بەبۆنەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە پیرۆزبایی لە ژنان و گەل بە گشتی کرد و وتی: ئێمە ژنانی ئەم وڵاتەین، بۆیە پاراستنی ئەرکی ویژدان و ئەخلاقییە، هەروەها ئەو کەسەی دەیپارێزێت ژنە، و پاراستنی کولتوور لە بەرگریکردن لە شۆڕشدا دێت، بە بەرگرییەکی هاوبەش، دەتوانین هەموو هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکەمان بەرپەرچ بدەینەوە، ساڵڕۆژی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، شۆڕشی دیموکراسی و ئازادی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پیرۆز دەکەین.