لە ڕۆمانیا "هێزا" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی وەرگرت
بەڵگەفیلمی هێزا بەشداری فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "Film in Focus" کرد و بووە براوەی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم.
ناوەندی هەواڵ
بەڵگەفیلمی "هێزا" لە دەرهێنانی دەریا دەنیز لە شاری بوخارێستی ڕۆمانیا بەشداری چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی Film in Focus" کرد و بووە براوەی باشترین بەڵگەفیلم.
بەڵگەفیلمەکە لە ڕابردوودا بەشداری فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی بۆدن لە سوید خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی وەرگرتووە، لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دروک لەشاری بوتانی باشووری ئاسیا بەشداری کردووە، لەگەڵ چەندین فێستیڤاڵی دیکە.
لە فێستیڤاڵی خەڵاتی فیلمی ژنی سەربەخۆ لە لۆس ئەنجلۆس باشترین خەڵاتی بەڵگەفیلم بەخشرایە "هیزا"، بەڵگە فیلمەکە بە بەخشینی خەڵات لەلایەن فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی Film in Focus" بووە چوارەمین خەڵاتی کە "هێزا" بەدەستیهێناوە.
بەڵگەفیلمی "هێزا"، لە دەرهێنانی دەریا دەنیز، چیرۆکی ژنێکی ئێزدی دەگێڕێتەوە بە ناوی هێزا، کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال لەگەڵ ٢٤ ئەندامی خێزانەکەیدا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنراوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و توندوتیژی بووەتەوە، بەهۆیەوە چەندین جار هەوڵی خۆکوشتن دەدات، تا دواتر لە ڕێگەی خێزانێکی کوردەوە ڕزگاری دەبێت و ساڵی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوە بۆ شەنگال.
هێزا دوای گەڕانەوەی بۆ شەنگال بەشداری یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشە دەبێت و هەوڵی تەواو بۆ ڕزگارکردنی ژنانی دیکەی ئێزدی دەدات لە دەستی چەتەکانی داعشدا و بە لەشکرێکەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕەقە.