لە تابلۆکانیدا ئەو قۆناغانە بەرجەستە دەکات کە ژنانی تونس پێیدا تێپەڕیون

وێنەکێش نادیە سیدق دووپاتی کردەوە، پێداگری لەسەر بەدیهێنانی خەونی نیگارکێشی و بەشداری لە پێشانگاکاندا وایلێکرد سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختەی بەسەریدا تێپەڕیوە فێرببێت و شارەزا بێت لە وێنەکێشان.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس- هەلومەرج و ئەرکە زۆرەکانی ژیان، بەتایبەتی دایکایەتی، ڕەنگە ڕێگری لە ژنێک بکات لە گەیشتن بە ئاواتەکانی، بەڵام ناتوانێت ڕێگری لە خەونێک بکات کە هەر لە منداڵییەوە تێیدا دروست بووە، تا دوای ئەوەی لە کۆت و بەندەکانی بەرپرسیارێتی ڕزگاری دەبێت، پەلە دەکات لە گەیشتن بەو خەونە.

 

وێنەکێش نادیە سدیق باس لەوە دەکات کە لە تەمەنێکی بچووکدا وازی لە خوێندنی ئامادەیی هێناوە و هاوسەرگیری کردووەو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ پەروەردەکردن و فێرکردنی منداڵەکانی، بەڵام هەستکردن بەوەی کە نەگەیشتووەتە خەونەکەی هانیدا بۆ گەڕان بەدوای خۆیدا تا خۆی لە وێنەکێشاندا بینییەوە، کە هەر لە منداڵییەوە خۆشی دەویست، وتی: من نیگارکێشم، هەندێکجاریش نزیکەی ٨ کاتژمێرم پێدەچوو تا یەک تابلۆ بکێشم، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەردەوام بووم لە کارەکەم تا توانیم شارەزا بم.

 

ئاماژەی بەوەکرد، گۆشەیەکی لە ماڵەکەیدا هەڵبژاردووە بۆ نیگارکێشان و دەربڕینی ئەوەی لە ناخیدا بووەو وتی: هەموو تابلۆیەک کە کێشام بوو بە یەکێک لە منداڵەکانم، هەرچەندە دەمفرۆشت بۆ ئەوەی بتوانم خەرجییەکان دابین بکەم و بەردەوام بم لە نیگارکێشان، جیابوونەوەم قورس بوو لەگەڵیدا، هەروەها دوای بەشداریکردنم لە هەندێک پێشانگای هاوبەشدا کە تیایدا ڕەخنەی ئەرێنی و بونیادنەرم لەلایەن زۆرێک لە هاوکاران و پیشەگەرەکانەوە وەرگرتووە.

 

تیشکی خستووەتە سەر ژنان و شارە مێژووییەکان

نادیە سدیق ئاماژەی بەوەشکرد لە تابلۆکانیدا سەرنجی لەسەر ژنانی تونس و شارە مێژوویەکان بووە، وتی: من ژنم لەسەرەتای سەربەخۆیی بە جلی نەریتی گوندنشینی خۆیەوە کێشاوە، منداڵەکەیم لەسەر پشتی هەڵگرتووە، ئەمڕۆش لە لوتکەی ڕزگاربوون و گەشەسەندنیان، بۆ دەربڕینی خۆم کاتێک بە قۆناغی پەروەردەکردنی ئاساییدا تێپەڕیم، تەنها بۆ ئەوەی دواتر بیگۆڕم بۆ ژنێک کە دوورە لە هەموو سنووردارکردنێک بۆ گەیشتن بە خۆی و خەونەکانی، لە ڕێگەی تابلۆکانمەوە پەیامێکم بۆ ئەو ژنانە نارد کە بەدوای خۆیاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانن بچنە گەڕان و خەونەکەیان بەدیبهێنن، وێنەم کێشاوە و لە پابەندبوون بە ڕەسەنایەتی لە ڕووی هونەری نەریتییەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەشداریکردن لە پێشانگاکاندا ئاسان نییە کاتێک پێشانگای تایبەت بە خۆت هەیە، ئەوە بە یەکێک لە هەنگاوە قورسەکان دادەنرێت کە لە ژیانتدا ئەنجامی دەدەیت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر پێویستی هاندانی هونەرمەندی نیگارکێش بۆ وێنەکێشان کردەوە بە پێشکەشکردنی پشتگیری لە ژینگەی جیاوازدا و نمایشکردنی کارەکانی لە پێشانگاکاندا لە بەرامبەردا نرخێکی گونجاو کە هاندەری بەشداریکردن بێت، چونکە هەندێکجار نرخێکی خەیاڵی دادەنێن.