هونەرمەندێکی غەززە: تابلۆکانم بە ڕەنگی گەشاوە دەگەڕێنەوە
نیگارکێش یاسەمین ئەلمەدهون کە بە تابلۆکانی تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەڵگە دەکات، دەڵێت: ڕۆژێک دێت کارەساتەکانی ژنان و منداڵان لە غەززە کۆتایی پێدێت و وێنەکەم لەبری ڕەش و خۆڵەمێشی بە ڕەنگی گەش دەبێت.
ڕەفیف ئەسلیم
غەززە- لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ئیسرائیل درێژەی بە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە داوە، بەپێی دوایین بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە بووە ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بووە ١٠٥ هەزار و ١٤٢ کەس، بەهۆی هێرشەکانەوە خوێندنگەو بنکە تەندروستییەکان و ژێرخان و زۆربەی خانووەکان وێران بوون، هەزاران کەس بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ ژیان لەناو چادرەکاندا، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، بارودۆخی ژیان لە چادرەکاندا سەختتر دەبێت، ئەم دۆخە بەتایبەتی کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان هەیە، بە بڕوای یاسەمین ئەلمەدهون، هونەر شێوازێکی گونجاو و سوودبەخشە بۆ چارەسەرکردن، لە ڕێگەی شەڕی غەززە یاسەمین دەچێتە ناوەندەکانی پەناگە و لەگەڵ ژنان و منداڵان کۆدەبێتەوە و داوای لێکردن وێنە بکێشن، یاسەمین بینی کە زۆربەی ژنەکان لەناو پارکێکدا خانوویەک دەکێشن، ئەمەش نیشانەی نەبوونی ئاسایشە لە ژیانیان و بەهۆی شەڕەوە لە پەناگەدا دەمێننەوە.
"داهێنانەکانم لە ژنان وەردەگرم"
یاسەمین ئەلمەدهون وتیشی: ژن بنەمای داهێنەری منن، چونکە ژنان لە بارودۆخێکی سەخت و دڕندانەدا دەژین و ناچارن بە شێوازی جیاواز ئاگاداری منداڵەکانیان بن، لە بارودۆخێکی نائارام و شەڕێکی سەختدا دەژین، ئەمڕۆ لە کێشانی هەندێک تابلۆ بێبەش بووم و لە ڕێگەی نەخشەکردنەوە زۆر وردەکاریم گواستەوە بۆ پێشانگایەک، وەک هونەرمەندێک کاریگەری بارودۆخی دەوروبەرم لەسەرە و ناتوانم چاوەکانم دابخەم، هەمیشە بە دۆخێکی دەروونی سەختدا تێدەپەڕم، چونکە کۆمەڵکوژی دەبینم و ئیتر ناتوانم وێنە بکێشم.
لە دۆزینەوەی کەرەستەدا سەختی هەیە
یاسەمین ئەلمەدهون ڕایگەیاند، سەختی هەیە لە دۆزینەوەی کەرەستەی خاوداو بەهۆی ئەوەشەوە ماوەیەکە نەیتوانیوە وێنە بکێشێت. لە ئێستادا بە دوای چارەسەردا دەگەڕێت چونکە نرخی تابلۆکان ٥ هێندە زیادی کردووە و ڕەنگی پاستێل و هتد گرانتر بووە، لە بازاڕەکاندا بەردەست نین و وتی: کاتێک دەڵێین جینۆسایدی بەکۆمەڵ، پێویستە وەرگێڕان بکەین ئەم وشەیە بە هەزاران زمان بەردەستە بۆ ئەوەی خەڵکی جیهان بزانن چی ڕوودەدات، کاتێک مووشەکێک لێکدەدەینەوە کە کێشی هەزاران کیلۆیە و بەر ناوەندێکی پەناگەیەک دەکەوێت و بەشێک لە جەستەی مرۆڤ بەهەوادا دەڕوات ک بەوێنە دەکێشرێت ئەوکات نە زمان و نە وەرگێڕان پێویست نابێت.
هونەر بە گشتی خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات"
یاسەمین ئەلمەدهون وتی: کاریگەری ئەو ڕووداوانەم لەسەرە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیبینم، بەپێی ڕەوتە سەرهەڵداوەکان بیرۆکەکانم پێکدەهێنن و هەوڵدەدەم لەڕێگەی پەڕەکەمەوە بڵاویان بکەمەوە بۆ ئەوەی هەموو جیهان بیبینێت، دەزانم هونەر خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات بەگشتی، بۆیە کاتێک هەست بە شانازی دەکەم کاتێک دەبینم خەڵک لەبەردەم تابلۆکانمدا وەستاون، چونکە لەم چوار ساڵەدا کاری زۆرم کردووە.
لە کۆتاییدا وتی: لەڕێگەی ئەو تابلۆیانەوە زۆر کێشەی ژنانم بینی، کاتێک ژنێک پیاوێک دەکێشێت و هێڵەکانی دەستەکان ڕەش دەکات، بەدڵنیاییەوە ئەو ژنە ئازار دەدرێت و هاوژینەکەی ێی دەدات، هەروەها لەو منداڵانەی گۆڕ دەکێشن ڕوونە کە لەم ژیانە بێزارن و دەیانەوێت بمرن، یاخود بیرکردنی ئەو کەسانەی خێزانەکانیانە کە گیانیان لەدەستداوە.