پێشەنگایەک بە ناونیشانی "هۆگربوونی مرۆڤەکان بە ئینتەرنێتەوە" کرایەوە
ڕێکخراوی برەودانی گەنجان پێشەنگایەکی کردەوە بە ناونیشانی "هۆگربوونی مرۆڤەکان بە ئینتەرنێتەوە" و ٤٠ ژنی دەستڕەنگین و شێوەکار بەشداریان تێدا کرد.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە هۆڵی گەلەری مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی، پێشەنگایەکی شێوەکاری لەلایەن ڕێکخراوی برەودانی گەنجان بە ناونیشانی "هۆگربوونی مرۆڤەکان بە ئینتەرنێتەوە" کرایەوە و تا کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
لە پێشەنگاکەدا ٤٠ ژنی دەستڕەنگین و شیوەکار، بە نزیکەی ٢٠ تابلۆ، کاری دەستی چنین و جوانکاری ژنان و کەرەستەی ناوماڵ بەشداریان کردبوو، بەرهەمەکان بۆ فرۆشتن بوون، هەروەها چەندین خواردنی کوردەواری و ئیشی دروومان و چنینی جلوبەرگی فۆلکلۆری کوردی نمایشکرابوون.
شێوەکارانی بەشداربوو بە نزیکەی ٢٠ تابلۆ تیشکیان خستبووەسەر کاریگەریەکانی ئینتەرنێت و هۆگربوونی مرۆڤەکان بە ئینتەرنێتەوە.