ژنان بە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک کولتووری خۆیان دەپارێزن

ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە  ڕۆژانە هێرشی داگیرکارییان دەکرێتەسەر، لە سەر بنەمای سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک کولتوور و هەبوونی خۆیان دەپارێزن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک هەنگاو دەنرێت، ژنان لە بواری ڕۆشنبیری کە یەکێکە لە ڕەهەندە سەرەکیەکانی ئەم سیستمە هەنگاوی گەورە دەنێن و پێکهاتەکانی ناوچەکە لە ژێر چەتری ڕۆشنبیریدا کۆدەکەنەوە.

 

تەڤگەری هیلالی زێڕینی ناوچەی تل تەمری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە پێکهێنانی گروپی هەڵپەڕکێ بەناوی سۆسەن بیرهات، یەکێک لەفەرماندەکانی یەپەژە کە لە ١٩ی ئابی ٢٠٢١دا لە تل تەمر لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا گیانی لەدەستدا، ئەو کولتوورە دەپارێزێت، بەڕێوبەرایەتی گروپی سەمای شەهید سۆسەن بیرهات کە ژنانی کورد و عەرەب کۆدەکاتەوە، باسی لە پێکهێنانی ئەو گروپە کرد و پێویستی پاراستنی کولتووری لە دژی هێرشی سەر کولتوور دەربڕی.

 

هێرش بۆ سەر کولتوور

ڕەشا عەلۆ باسی لەوە کرد، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە چەندین جۆر هێرش کراوەو وتی: لە هەرکێ بپرسیت، بێگومان دەڵێن بنەمای هەموو کۆمەڵگەیەک کولتوورە و سەرەکیترین شت لە کۆمەڵگەدایە، کولتوور گەلێک نەتەوە کۆدەکاتەوە و هاوهەڵوێستی دروستدەکات، ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ هەرێمەکەمان ڕووبەڕووی دەبێتەوە بێشک کولتووری خەڵکی دەکاتە ئامانج، ئەو هێزەی کە تا ئەمڕۆ لە کولتووری باوباپیرانمانەوە بەدەستمان هێناوە بەردەوامی پێدەدەین.

 

گروپی شەهید سۆسەن هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری زیندوو کردەوە

ڕەشا عەلۆ ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئازارەکانی شۆڕش و هێرشەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکدا خەونی ئەو هەڤاڵانەی کە گیانی خۆیان بۆ ئەم خاکە بەخت کردووە، بەدیهێنا و بەم شێوەیە درێژەی بەقسەکانی دا: زۆرێک لە هەڤاڵان و فەرماندەکان و ژنانی شۆڕشگێڕ و پێشەنگی شۆڕشەکەمان گیانیان لەدەستدا و بوون بە ئەستێرەی ئاسمان، یەکێکیان شەهید سۆسەن بیرهات بوو، بۆ ئەوەی خەونەکانی هەڤاڵمان لە یەکگرتنی ژناندا بەدیبهێنین، گروپی هەڵپەڕکێی میللی شەهید سۆسەنمان پێکهێنا، ئەمە دەبێتە هێزێک بۆ ئێمە بۆ ئەوەی بە دوای پیشەنگەکەماندا بڕۆین.

 

لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک خۆیان ڕێکدەخەن

سەبارەت بە گروپەکەش ڕەشۆ عەلۆ ڕایگەیاند کە گروپەکە تازە دامەزراوە و بە پێشەنگایەتی دوو مامۆستای هەڵپەڕکێ سەما ئێستا ڕاهێنانەکانیان دەبینن، گروپەکە بە گرنگی پشتیوانیی کلتووریی سیستمی نەتەوەیی دیموکراتی بەردەوامە و وتیشی: هاوکات ئەو هەڵپەڕکێیەی کە فێردەبن تەنیا پەیوەندی بەیەک هەرێمەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو هەرێمەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانەوە هەیە، کولتوور زۆر شت لە خۆوە دەگریت و نەک هەر هی نەتەوەیەکە، بەڵکو کولتوور یەکڕیزیی گەلانە.

 

ڕۆڵی ژنان لە کولتووردا

ڕەشا عەلۆ ڕایگەیاند کە تەڤگەری هیلالی زێڕین لە سەدەی ٢١دا ڕاستی هونەری ژنانی زیندوو کردەوە و وتی: ڕۆڵی ژنان لە هونەردا بە تایبەتی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ئێمەدا، لە ئەنجامی ئەقڵیەتی پیاوسالاریدا پشتگوێ خراوە، بەڵام تەڤگەری هیلالی زێڕین ڕۆڵێکی زۆر گرنگ مێژوویی و چارەنووس دەگێڕێت و هەروەها باس لە زیندووکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە کولتوور و شکاندنی شەوی تاریکی و شەرمدا دەکات، تەڤگەری هیلالی زێڕین گەڕانەوەی ژنانە بۆ سەر سروشت و ڕەسەنایەتی خۆیان".

 

"ژنان ڕۆڵێکی مێژووییان هەیە لە دامەزراندنی سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیدا"

ڕەشا عەلۆ تیشکی خستەسەر یەکڕیزیی ژنان و گەلان و وتیشی: دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت یەکڕیزیی ژنان و گەل تێکبشکێنێت، دەبینین دەیان وڵاتی عەرەبی هەن، بەڵام هیچ هاوکارییەکیان بەرامبەر بە داگیرکاریی نییە بۆ وەڵامدانەوەی پرۆسەی چارەنوسسازمان، بۆیە ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن، ڕۆڵێکی مێژوویی دەگێڕن، ئەم هێز و هاوهەڵوێستییەی خەڵک بە شێوازی جیاواز کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەکەمان و کۆمەڵگەی دەرەوەش دەبێت، ئەگەر کەسێک باش سیاسەتی ئەردۆغان نەخوێنێتەوە و نەیناسێت، ئەوا ناتوانێت لە دژی هێرشەکان بەرخۆدان بکات و تێبکۆشێت.