شانۆیی "ژیان" لەسەر توندوتیژی دژی ژنان لە فەلەستین نمایشکرا
شانۆگەرییەک بەناوی "ژیان"، کە باس لە زوڵم و توندوتیژی سەر ژنانی فەلەستین دەکات، بۆ بینەرانی نمایشکرا.
نەغەم کەڕاجە
غەزە- کۆمەڵەی "فیکرا"ی هونەرە پەروەردەییەکان لە کەرتی غەزە لە فەلەستین شانۆگەرییەکی بە ناوی "ژیان" لە چوارچێوەی هەوڵەکانی "بەرەو کۆمەڵگەیەکی فەلەستینی دوور لە توندوتیژی جێندەری" پێشکەش کرد.
سورەیا ئەلعەجلە، ڕێکخەری هەوڵی "بەرەو کۆمەڵگەیەکی فەلەستینی دوور لە توندوتیژیی ڕەگەزی" ڕایگەیاند کە ئەوان دەستیان بەم هەوڵە کردووە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەسەر توندوتیژیی ڕەگەزی.
ئهمال زاقووت، چالاكوانی ژنان و كۆمهڵگه باسی له بوونی یاسا و ڕێككهوتن كرد كه مافهكانی ژنان مسۆگهر دهكات و كهرامهتیان دهپارێزێت.
حەنین ڕەدوان، یەکێک لە ئەکتەرانی شانۆییەکە، ڕایگەیاند کە ڕۆڵگێڕان لە شانۆگەری "ژیان"دا واقیعی زۆربەی کچانی کۆمەڵگەی فەلەستین نیشاندەدات.