دوو هونەرمەندی ژن لە ڕێی تابلۆکانیانەوە جوانی ناخی ژن نیشان دەدەن

هونەرمەندان ئەمەل فەلاح و نادیە غەسال، لە پێشانگایەکی تایبەت بە هونەری پلاستیکی هەوڵی نیشاندانی توانا و هێزی ژنانیان داوە و دەیانەوێت بیسەلمێنن ژنان تەنها جەستەیەک نین.

 

حنان حارت

مەغریب- لە شاری کازابلانکای مەغریب، پێشانگایەکی هونەری پلاستیکی لەلایەن هەردوو هونەرمەند ئەمەل فەلاح و نادیە غەسال، لەژێر ناونیشانی "چرپە گەیشت" کرایەوە، پێشانگاکە بابەتی جیاجیای لەخۆگرتبوو، بەڵام بابەتی سەرەکی پرسی ژنان بوو.

ئەم پێشانگای  یەکەمین پێشانگای ئەم دوو هونەرمەندەیە کە بە پلاستیک تابلۆی ژنیان دروستکردووە، بە شێوازێک کە ناویان ناوە "دۆکیومێنت" تێیدا مێژووی ژنانی مەغریب نیشان دەدات، هەروەها تیشک خرابووە سەر ڕۆڵی ژنان لە هاوکاریکردنی هاوژینەکانیان لە بارودۆخێکی سەختدا کاردەکەن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.

نادیە غەسال، بۆ ژنهای ڕوونکردەوە، کەبە هەموو توانایەوە کار لەسەر پرسی ژنان دەکات و زۆرینەی چیرۆکی تابلۆکانی لە رووداوی ڕاستەقینەوە وەرگرتووە، هەوڵ دەدات لە تابلۆکانیدا ڕۆحی ژن بەرجەستە بکات و تواناکانی ژنانی مەغریب دەربخات، هەروەها لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە پەیام دەداتە کۆمەڵگە، ژن تەنها جەستەیەک نییە تا تیشک بخرێتە سەر جەستەی و جوانی لە جەستەیدا کۆبکرێتەوە.

 

لەبارەی چۆنیەتی دروستکردنی تابلۆ پلاستیکیەکانی و هەڵبژاردنی ڕەنگەکان وتی: "ڕەنگی ئاو و مەڕمەڕ و لمی و کاغەز بەکاردەهینم"، ڕونیشیکردەوە کە هەڵبژاردنی ڕەنگەکان بە پێی ناوەڕۆکی ئەو تابلۆیەیە کە کاری لەسەر دەکات.

هونەرمەند ئەمەل فەلاح، دەربارەی کارە هونەرییەکانی ئاماژەی بەوەدا زیاتر کار لەسەر ڕەنج و ماندووبوونی ژنان دەکات، هەوڵی دەرخستنی کێشەی هێزی ژنان دەدات تا بیگەیەنێتە کۆمەڵگا ژن لەگەڵ ئەوەی ڕووبەڕووی ئازار دەبنەوە، بەڵام لە هەوڵدان ناوەستن و دەتوانن کێبکڕکێ لەگەڵ پیاوان بکەن.

باسی لەوەشکرد لە تابلۆکانیدا بەرپرسیارێتی ژنان لەناو خێزان و کۆمەڵگا نیشان دەدات، هەروەها تیشکی خستووەتە سەر ژیانی ژنان لە دەرەوەی خێزان و لەناو گێژاوی کاردا.

 

ئەمەل فەلاحی هونەرمەند ڕوونیکردەوە پێشانگاکە لە ژمارەیەک وێنەی ژنی "زانستی، ماڵەوە، ژنانی بیابان، ژنانی بەرخۆدێر" پێکهاتووە.

 

پێشانگاکە لە ٣١ی تەمووز کراوەتەوە و تا ٩ی ئاب بەردەوام دەبێت.

 

ت.پ