کتێبی "ئەو دیوارانەی هەڵدەوەشێنرێن"ی فیگەن یەکسەکداغ قەدەغە کرا
کتێبی "ئەو دیوارانەی هەڵدەوەشێنرێن" لە زیندانەوە لەلایەن فیگەن یەکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە نووسراوە، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە قەدەغە کرا.
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورک قەدەغەی بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی لەسەر کتێبی 'ئەو دیوارانەی هەڵدەوەشێنرێن' دانا کە فیگەن یوکسەکداغ لە زیندان نووسیویەتی، بیانووەکەشی "لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە بانگەشەی بۆ رێکخستن کردووە"یە.
کتێبەکەی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، کە لە زینداندایە، قەدەغەکرا و بڕیاردرا کتێبەکە کۆبکرێتەوە و لەناوببرێت.
فیگەن یوکسەکداغ لە کتێبەکەیدا باسی لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە کوردستان کردووە، دەوڵەتی تورک ڕستەیەی "مرۆڤایەتی لەسەر سنوری هەژاری لەناودەچێت، لە کاتێکدا کە ژێرزەمینەکان دەسووتێن، لە تاریکیدا گولە دەبارێت، گولە لە سەری منداڵانی ساوا لە خانووە وێرانەکاندا دەدرێت"ی وەک تاوان بینیوە.
٦مین دادگای سزای سوڵحی ئەنتاڵیا رایگەیاند کە ئەو ڕستەیەی بە ناونیشانی 'سەری پڕ لە هەوری من' نووسراوە، بانگەشەیە بۆ ڕێکخستن.