گروپی پەپولەکانی هەورامان ئاهەنگی بەهار و نەورۆزیان ساز کرد

بەبۆنەی هاتنی وەرزی بەهارەوە گروپی پەپولەکانی هەورامان ئاهەنگێکی گەورەيان بۆ منداڵانی خورماڵ و دەوروبەری ڕیکخست.

هەڵەبجە

 

لەگەڵ هاتنی بەهار و نەورۆزدا گروپی پەپولەکانی خورماڵ لە هۆڵی بۆنەکانی خورماڵ ئاهەنگێکیان بۆ منداڵانی سنوری هەڵەبجە و خورماڵ ڕێکخست و لە ئاهەنگەکەدا چەندین گۆرانی بە هەورامی و سۆرانی و چەند نمایشێکی شانۆیی پێشکەشکرا.

 

نیهایەد مەولود، ئەندامی گروپی پەپولەکانی خورماڵ، ئاماژەی بەوەدا کە ساڵانە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە بۆنە و یادە جیاوازەکاندا بۆ منداڵان ڕێکدەخەن، "ئاهەنگەکان تایبەتن بە خورماڵ، بەڵام لەلایەن خویندنگا و باخچەکانەوە بانگیشت دەکرێن و چالاکیەکانیان پێشکەش دەکەین".

 

گروپی پەپولەکانی هەورامان زیاد لە دە ساڵە دامەزراوە و ساڵانە لە بۆنەکانی تایبەت بە منداڵان ئاهەنگ و چالاکیی بەڕێوەدەبەن.

 

ت.پ