مریەم شێوازی نوێ و کولتووری لە دروستکردنی پۆشکدا کۆدەکاتەوە

مریەم بەربێری سەرکەوتوو بوو لە دروستکردن و دیزاینکردنی پۆشاکی نوێ کە گوزارشت لە ناسنامەی تونسی و کولتووری تونس دەکات، هەروەها هەوڵ دەدات جلوبەرگی نەریتی کە لە بۆنە تایبەتەکاندا لەبەر دەکرێت بیگۆڕێت بۆ شێوازێک کە ڕۆژانەش لەبەر بکرێت.

نەزیهە بوسەعید

 

تونس- تونس کە شارستانیەتە جیاوازەکانی وەک بەربەر، کارتاجی و ئەندەلوسی بەڕێوەی دەبەن، بەناوبانگە بە کولتووری جۆراوجۆری جلوبەرگی نەریتی کە لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر جیاوازە ئەم جلوبەرگانە لەلایەن دانیشتووانەوە وەرگیراون چونکە ڕەسەنایەتی و مۆدێرنیتە تێکەڵ دەکەن.

 

مریەم بەریێری لە گوندێکی شاری سفاکس لە خێزانێکدا گەورە بووە کە پیشەی دروستکردنی پۆشاکی کولتووریان هەڵبژاردەووە، هەروەها بە کەسایەتی باوکی کاریگەر  بووە، کە کاری بەرگدروو و چەرمووکردنی کردووە، وە دایکی پێشتر کاری لە دروستکردنی برنوزدا دەکرد، کە پۆشاکێکی کولتووری تونسییە.

 

مریەم بەریێری ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر میراتی کولتووری ئەمازیغی تونس و ئەفریقا و لە ڕێگەی ئەوەوە هەوڵیدا لە دیزاینەکانیدا ئەو هێما و شێوەیانە بەرز نرخێنێت کە بە مارکوم و فەرش و کیلیم و زێڕینگەریی دروستکراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ململانێیەکی بەردەوامدایە دژی براندە بیانییەکان و ناساندنی ئەو جلوبەرگانەی کە لە کولتووری وڵاتەکە ناچن، وتی:من لەو پۆشاکانەی بەرهەم دەهێندرێت ڕازی نەبووم، بۆیە کارم لەسەر دیزاینە تایبەتەکان بە کولتووری تونس بە مەبەستی بەرگریکردن لە ناسنامەی کولتوور کرد.

 

ڕوونیکردەوە کە دەستی کرد بە ئامادەکردنی پۆشاکی 'بەریێری' بە سادەترین شتەکان، وەک کشابیا کە لە جلوبەرگی شوانەکانی تونس و باکووری ئەفریقا وەرگیراوە هەروەها پۆشاکی جووتیاران بۆ ئەوەی داهێنانی نوێ بکات، لە ڕاستیدا بیرۆکەکە سەرکەوتوو بوو.

 

"هەوڵمدا کار لەسەر گۆڕینی پۆشاکی مۆدێرن بکەم"

مریەم بەریێری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوای ئەوەی پۆشاکی کولتووری تەنها لە بۆنە تایبەتەکاندا لەبەر کرا، هەوڵمدا کار لەسەر گۆڕینی بۆ پۆشاکی مۆدێرن بکەم کە هەموو ڕۆژێک لە خوێندن و کارکردندا لەبەر دەکرێت، پێویستە پۆشاکی ڕۆژانە لە کولتوورەوە وەربگیرێت لە ڕاستیدا ئێمە ئاستێکی تاڕادەیەک باشمان بەدەستهێناوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسان نییە، لەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت، کارکردن لەسەر دیزاینەکان کە ڕەنگینیی لەگەڵ پاراستنی کولتووری باو تێکەڵ دەکات، هەندێک کێشە دروست دەکات، وتی: ئەگەر ئێمە بیر لە دۆخی ئابووری ئەمڕۆی تونس بکەینەوە، فۆرم لە کەرتی قوماشدا دەدۆزینەوە، و ئەم فۆرمانە بەستراوەتەوە بە سیاسەتەکانی وڵاتەوە، ئەمەش وادەکات ژنان بەهۆی بەربەستەکانەوە نەتوانن کار بکەن و پەرە بە کارەکانیان بدەن.

 

سەبارەت بەو سەختییانەی کە براندە بیانییەکان و پۆشاکی بیانی بۆ ناو بازاڕی تونس، بەتایبەتی بەرهەمە تورکی و چینییەکان پێشوازی لێدەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیانەی کە تونس لە ساڵانی نەوەدەکانەوە واژۆی کردووە، بەشدارییان کردووە لە توندکردنەوەی ژیان لەسەر ژنان و پیشەوانان، لەکاتێکدا ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییانەی تونس واژۆیان کردووە باشترە سیاسەتە کولتووری و گەشتیارییەکان لە تونس لەبەرچاو بگرن کە دەبێت میراتی کولتووری بپارێزرێت.