کۆمینی سینەمای "ئاڤرین" بە توانا کەمەکانییەوە هەوڵی پەرەپێدانی کەرتی سینەما دەدات

کۆمینی سینەمای "ئاڤرین" لە ڕێگەی چەندین فیلمی خۆیەوە وەک "گوڵێک بە تەنیا باخچەیەک دروست ناکات” و “گەڕانەوە”، ئازارەکانی ئاوارەبوون و خۆڕاگری ئاوارەبووەکان لە کامپەکاندا، کە ڕادەی پابەندبوون بە خاکەکەیانەوە دەسەلمێنێت تا دەگەڕێنەوە بۆی، بەرجەستە دەکات.

ڕوبارین بەکر

 

شەهبا- سەرەڕای هەلومەرجی سەخت و ئەو توانا سنووردارانەی کە بەهۆی ئاوارەبوون بەسەر خەڵکی ئاوارەکانی عەفرین لە کانتۆنی عەفرین – شەهبا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەپێندرا، بواری هونەری و ڕۆشنبیری شایەتی چالاکییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەتایبەتی سینەما، کە لە چوارچێوەی بەرخۆدان و خەبات پەرەی سەند و لەڕێگەی کورتە فیلم و زنجیرەکانییەوە بەڵگەی ئەوەی کە گەلی کورد و خەڵکی ئاوارەی عەفرین پێیدا تێپەڕیوە.

 

کۆمینی سینەمای "ئاڤرین" لە ساڵی ٢٠١٧ لە کانتۆنی عەفرین بە ئامانجی پەرەپێدانی کەرتی سینەما و ئامادەکردنی کادر و بەرهەمهێنانی بەرهەمی سینەمایی دامەزرا، بەڵام کارەکانیان هاوکات بوو لەگەڵ هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨، و دوای ئەوەی خەڵکی عەفرین بە زۆر لە ناوچەکەیان ئاوارە کران، بەرەو کانتۆنی شەهبا ڕۆیشتن و لەوێش لە هەمان ساڵی ئاوارەبووندا جارێکی دیکە کۆمینی سینەمای "ئاڤرین" چالاک کرانەوە.

 

"جارێکی تر کۆمینی سینەمامان بونیاد نا"

زیلان سلێمان، ئەندامی کۆمینی سینەمای “ئاڤرین” وتی: دوای ساڵێک لە دامەزراندنی کۆمینەکە، تورکیا هێرشێکی توندوتیژی بۆ سەر ناوچەکە دەستپێکرد و دواتر ئێمە بە زۆر ئاوارە کراین بۆ شەهبا، بۆ درێژەدان بەو کارانەی کە لە عەفرین دامان مەزراند، جارێکی دیکە کۆمینی سینەما چالاک کرایەوە، هەروەها خولی پەروەردە کرایەوە کە پاڵپشتی و پەرەپێدانی بەهرەی سینەمایان دەکرد و لەسەر ئەم بنەمایە ئەندامی نوێ پەیوەندییان بە کۆمینەوە کرد.

 

سەبارەت بە کارەکانی کۆمینی سینەماکە لە شەهبا، ئاماژەی بەوەدا، ئاوارەبوون گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چەمکەکاندا هێنایە ئاراوە لە عەفرین، سەرنجمان خستە سەر دووبارە دروستکردنەوەی وێژەی زارەکی بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ پاراستن و دووبارە داڕشتنەوەی بۆ هونەر، هۆنراوە ، وێژە، سینەما و ئەوانی تر، بەڵام ئاوارەبوون هەموو ئەم چەمکانەی گۆڕی، کە بریتییە لە بەرخۆدان، لەسەر ئەم بنەمایە چەندین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری و زنجیرە ئامادەکران، کە لەڕێگەیەوە تەوەری جۆراوجۆر ڕۆشنایی خرایە ڕوو، وەک ئاوارەبوون و داگیرکردنی عەفرین.

 

لە کامپەکەدا چەندین بەرهەمهێنان کراوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، کورتە فیلم دروستکراون، لەوانە فیلمی "گۆڕی ژمارە ٨" "بێ سەر" "تەلی ڕشتن" "بەرەو خۆر" و فیلمی درێژ بە ناوی "هیوا سازەکان" بڵاوکرانەوە، سەرەڕای ئەوەی بارودۆخی سەخت و نەبوونی تواناکانی پێویست لە کاری سینەماییدا، لە چوارچێوەی هەموو ئەم بارودۆخانەدا، فێستیڤاڵێکی فیلم بە ناوی “لیلۆن” ڕێکخرا، کە لەناو کامپەکانی ئاوارەبووندا نمایشکرا.

 

"هەموو سەرکەوتنێک ئیرادەیەکی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت"

زیلان سلێمان باسی لەو پڕۆژانە کرد کە کۆمینی سینەمای ئاڤرین، لە داهاتوودا پێشکەشی دەکات و وتی: ئەو فیلمانەی ئێمە کارمان لەسەر کردووە دوا فیلم نابن چونکە ھەموو سەرکەوتنێک ئیرادەیەکی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی ئازارەکانمان و مێژووی خۆمان ئاشکرا بکەین، هەر بۆیە کار لەسەر کورتە فیلمێک دەکەین بە ناوی "کولیچە" باس لەو جۆرە شیرینیانە دەکات کە لە ڕۆژانی جەژندا لەلایەن عەفرینییەکانەوە ئامادە دەکرێت، هەروەها زنجیرەیەک بە ناوی "چروسکێک" ئامادە دەکرێت کە لە ١٠ ئەڵقە پێکهاتووە.

 

وتیشی: هاوشێوەی فێستیڤاڵەکانی کۆبانێ و فەلەستین فیلمەکانمان لە زۆرێک لە فێستیڤاڵەکاندا پێشکەش کران، فیلمی "کاروان" خەڵاتی باشترین فیلمی گەڕانەوەی لە فێستیڤاڵی فەلەستین بەدەستهێنا.

 

"ژن ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە سینەما"

 سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە بواری سینەمادا، زیلان سلێمان وتی: ژنان ڕۆڵێکی گەورەیان لە بواری سینەمادا هەیە بە سەرکەوتنەکانیان، بەشداریکردنیان لە سەرجەم بەرهەم و فیلمەکانی سینەما و تەنانەت فێستیڤاڵەکانیشدا، هاتنمان بۆ شەهبا ڕێگەمان پێدەدات کولتووری خۆمان بپارێزین، بەرپرسیارێتی زیاتر لە کارەکانمان هەڵبگرین و ئازارەکانمان لەگەڵ گەلدا بەش بکەین، تا دەگەڕێینەوە عەفرین تێدەکۆشین.