بێریڤان عومەر: لە یاسای نوێی شارەوانی ڕۆڵی ژنان سەرەکییە

بێریڤان عومەر، جێگری هاوسەرۆکی یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە لەبارەی یاسای ژمارە چواری شارەوانییەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: ڕۆڵی ژنان لە یاسا نوێیەکەی شارەوانییەکاندا گرنگە.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- بۆ یەکەم جار هەڵبژاردنی گشتی شارەوانییەکان لە ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێت، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ١١ی حوزەیراندا ئەنجام دەدرێت کە سیستمێکی نوێ دەبێت لە هەموو ناوچەکەدا، بۆیە ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتیکی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یاسای شارەوانییەکان و یەکێتی شارەوانییە دیموکراتیکەکانی ژمارە چواری دەرکردووە بۆ ڕوونکردنەوەی میکانیزمی کاری شارەوانییەکان و کاندیدەکان بۆ داهاتوویەکی نزیک.

 

یاساکه له ١١ بابەت و ٦٣ خاڵدا دابەش کراوه

ئەم یاسایە بەسەر ١١ بابەتدا دابەشکراوە و ئەم بابەتانە ٦٣ خاڵی تێدایە، یاساکە، کە چەندین خاڵی پەیوەندیدار بە میکانیزمی شارەوانییەکان لەخۆ دەگرێت، هەروەها پەیوەندی شارەوانی لەگەڵ لیژنە ناوخۆییەکان و ئەنجومەنەکان وەک بابەتێکی گرنگ دەربڕیوە، سەرەڕای ئەوەش، بەپێی یاسا، ئەنجومەنی شارەوانی و ئەنجومەنی ناوخۆ بە شێوەیەکی هاوسەنگ و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکەدا کاریان کردووە، شارەوانییەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بڕیارەکانی خۆی لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری دەدات، بەتایبەتی ڕەزامەندی کۆمەڵەکە، لە یاساکەدا جێگای سیستەمی هاوسەرۆکایەتی کراوەتەوەو وەک خاڵێکی گرنگی دیکە بنەماکانی پاراستنی سەرکردایەتی هاوبەشی ژن و پیاوە.

 

١٠%ی بودجە و داهاتی ساڵانە بۆ ئەنجومەنەکانی ژنانە

یاساکە کە داهات و خەرجی شارەوانییەکانیش ڕێکدەخات، یەکێتی شارەوانییەکان کە نوێنەرایەتی هەموو شارەوانییەکانی ناوچەکە دەکات،  لە هەموو هاوسەرۆکایەتییەکانی شارەوانییەکانی ناوچەکە و وتەبێژ لە ژنان و پیاوان پێکهاتووە، بە ئەنجومەنی ژنانیشەوە، یاساکە هەروەها میکانیزمی دابەشکردنی بودجەی شارەوانی و کانتۆنیش ڕێکدەخات، کە بەپێی ئەو یاسایە ١٠%ی بودجە و داهاتی ساڵانەی هەر شارەوانییەک، یەکێتی کانتۆن و هەرێم بۆ ئەنجومەنەکانی ژنان تەرخان دەکرێت.

 

بێریڤان عومەر، جێگری هاوسەرۆکی یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە سەبارەت بە یاسا و گرنگی هەڵبژاردنی ژنان قسەی کرد.

 

"ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر یاساکە کراوە"

بێریڤان عومەر ڕایگەیاند، یاسای شارەوانی و یەکێتی شارەوانی بۆ ماوەیەکی زۆر کاری لەسەر کراوە و وتی: دوای کۆنگرەی شارەوانی ساڵی ٢٠٢٢، ئامادەکارییەکان بۆ ئەم یاسایە دەستیان پێکرد، هەروەها بونیادنانەوەو دامەزراندنی سیستمێکی شارەوانی کە ستانداردی دیموکراسی تێدابێت، هەروەک دەزانرێت، هەمیشە لە جەنگدا هەوڵمان داوە و سیستمەکەمان گۆڕیوە بەپێی سەردەمی گەشەکردن یان گۆڕانکاری، ئێستا، دوای ماوەیەکی زۆر، پێویستە هەنگاوی باشتر بنرێت بەرەو هەرێمەکە، بۆیە ئەم یاسایە پەسەند کرا، دوای پەسەندکردنی ئەم یاسایە، ئێستا کاتی ئەوەیە پەروەردە بکەین بۆ تێپەڕاندنی یاسا نوێیەکە، بۆ جێبەجێکردنی بنەماکانی، هەڵبژاردنەکانی ١١ی حوزەیران دیاری دەکەن کە کێ دەتوانێت ئەم ئەرکە جێبەجێ بکات و ئەم یاسایە جێبەجێ بکات.

 

"ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە کە ژن ژنان هەڵیدەبژێرن"

بێریڤان عومەر ئاماژەی بە گرنگی پێشهەڵبژاردنی کۆنگرەی ستار کرد کە ئیرادەی ژنان نیشان دەدات و وتی: ئەم یاسایە بۆ ئێمەی ژنان زۆر گرنگە، پێشهەڵبژاردنی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە، هەرچەندە ئێمە لێکۆڵینەوە لە داواکردنی دیموکراسی و مافەکانی ژنان دەکەین لە جیهاندا و لە وڵاتاندا، بەڵام هەرگیز ژنان ژنیان هەڵٶنەبژرادووە، بنەمای سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە ژنان خۆیان بڕیار لەسەر ژن بدەن، ئەمە هەنگاوێکی ستراتیژییە، ژنان بە ئیرادەی خۆیان بەشداری دەکەن و ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات کە کاریگەر بین و ئەرکمان هەبێت بۆ ژنان.

 

"ڕۆڵی ژنان لە یاسا نوێیەکەدا سەرەکییە"

لە ماوەی ڕژێمدا، گۆڕانکاری هەبوو بۆ ژنان، بەڵام ئەوان چالاک نەبوون وەک ئەوەی ئێستا لە یاسا نوێیەکەماندا هەن، لە یاسا نوێیەکەدا، ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە هەموو بوارەکاندا و ئەم مافەمان لە یاسادا بەدەستهێناوە، پێشتر ژنان لە ناو شارەوانییەکاندا هەبوون، پێویستە کۆبوونەوەی ژنان بۆ بڕیاردان ئەنجام بدرێت هەروەها سیستمی هاوسەرۆکی دامەزراوە و هەردوو هاوسەرۆکی ژن و پیاو بەرپرسن لە شارەوانییەکانی شارەکەیان، ئەگەر سیستمی ژنان نەبێت، بڕیارەکە لەگەڵ بوونی ژناندا ناگونجێت، لەگەڵ ئەم سیستەمە نوێیەدا، یەکسانی و کۆبوونەوەی ژنان هەبوو کە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر بڕیار هەبێت.

 

"ژنانی ڕۆژئاوا بوونە خاوەن ئەزموون"

بێریڤان عومەر ڕایگەیاند کە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا بە شۆڕش بوونە خاوەن ئەزموونی بەڕێوەبردنی شارەوانییەکانیان وتی: باوەڕمان وایە کە ژنان دەتوانن شارەوانییەکان بە پێی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی دروست بکەن، لەبەر ئەوەی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان پێشەنگن لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها سەرکردایەتی بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان دەکەن و دەتوانن شارەکەیان بەڕێوەببەن، بۆ یەکەم جار کاتێک هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، ژمارەیەکی زۆر کەم لە ژنان خۆیان هەڵبژارد، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین زۆرێک لە ژنان بەرپرسیارن و متمانەیان بەوە هەیە کە دەتوانن گۆڕانکاری بکەن.