شه‌وه ئاهه‌نگێك له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
گروپی یه‌سنا به هاوكاری ڕێكخراوی گۆته‌ی ئەڵمانی شه‌وی ڕابردوو له باخی گشتی شاره‌كه، شه‌وه ئاهه‌نگێكیان ڕێكخست و بووە جێی سه‌رنجی ئامادەبووان.
هەڵەبجە
شەوی ڕابردوو لە باخی گشتی شاری هەڵەبجە بۆ چوارەم ساڵ ڕێكخراوی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی شه‌وه ئاهه‌نگێكیان به ئاماده‌بوونی گروپی یه‌سنا ڕێكخست و چەندین پارچە میوزیکیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شنیا عەلی، دەفژەن، بۆ جاری یەکەمە لە هەڵەبجە بە دەف بەشداری لە گروپێکدا بکات و خۆی به خۆشحاڵ دەزانێت کە بووەتە ئەندامی گروپی یەسنا.
ژیوار حسێن، وەک گۆرانیبێژ به‌شداره و وتی: ساڵانە بە هاوبەشی ئەم شەوە ئاهەنگە ساز دەکەین و به گڕوتینی نوێوه هاتووین و هونه‌ره‌كه‌مان هاوبه‌شی پێ دەکەین.
شەوە ئاهەنگەکە تا دره‌نگانی شه‌و بە پێشکەشکردنی گۆرانی و میوزیک به‌رده‌وام بوو.