مەهناز پسیخانی لە پێشەنگاکەیدا باسی ژنان دەکات

مەهناز پسیخانی دەڵێت: دوای حەوت ساڵ بەسەر دوا پێشانگای تایبەتمدا، بڕیامدا باسی تۆ بکەم، تۆیەک کە لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا هەموو ڕۆژێک کیسەی خەم و خەفەتەکانت دادەخەیت و دەیخەیتە لایەک و شەوانە دیسانەوە دەیکەیتەوە و بە دیارییەوە دەگریت.

شەبنەم تاوەکولی

 

تاران- دوای ٧ ساڵ مەهناز پسیخانی پێشەنگایەکی تایبەتی لە گەلەری گۆیە لە شاری تارانی پایتەختی ئێران کردەوە و تیایدا ١٣ وێنەی پۆرترێتی نمایش کرد، مەهناز پسیخانی، کە خوێندکاری بەکالۆریۆسە لە هونەرە جوانەکان لە زانکۆی تاران و ماستەر لە وێناکردن لە فاکەڵتی هونەری سورە، جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی نیگارکێشانی ئێرانیشە.

 

مەهناز پسیخانی دەڵێت: پۆرترێت بریتییە لە پەنجەرەیەک لە نێوان بینەر و سووژەکەدا، پۆرترێت کۆتایی نییە، بەڵکو هەمیشە ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە ڕووخساری مرۆڤ، ئەگەر پۆرترێتەکە بەرەو خۆی ببات، ئەوا دەبێتە بت، بۆیە بەربەستێکم لە نێوان پۆرترێتەکە و بینەردا دروستکرد.

 

ئەو هونەرمەندە باسی لەوەکرد، کە دوای ٧ ساڵ بەسەر دوا پێشانگای تایبەتیدا، ئەم پێشەنگایەی کردووەتەوە و دەڵێت: بڕیارمدا باسی تۆ بکەم، باسی ئەکرەم و سەناز و سارا و نگین و گیتی و شیلا و هتد، باسی تۆیەک کە لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا هەموو ڕۆژێک کیسەی خەم و خەفەتەکانت دادەخەیت و دەیخەیتە لایەک و شەوانە دیسانەوە دەیکەیتەوە و دەگریت، دووبارە، هەموو بەیانیەک بەهێز و پتەو لە جێگاکەت هەڵدەستیت و بە هەموو وزەی خۆتەوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەست پێبکەیتەوە، چونکە من باوەڕم وایە کە جیهان هەموو بەیانیەک لەبیری دەکات کە لە کۆتایی ڕۆژدا لەسەر پێداگری تۆ ئازادی پێبەخشیویت.