دوو خوشکی هونەرمەند گۆرانییەک بۆ دایک دەڵێن
ساوێن و سابات دوو خوشکی هونەرمەندن و نوێترین بەرهەمیان بە ناوی "دایە" بۆ ڕۆژی جیهانی دایک بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
گۆڕانی "دایە" نوێترین بەرهەمی دوێتی هونەرمەندانی خوشک ساوێن و ساباتە، کە بۆ ڕۆژی جیهانی دایک بڵاویان کردووەتەوە و دەربارەی بەرهەمەکە دەڵێن: گۆرانی دایە پێشكەشە بە دایكانی كوردستان كە میهرەبانترین، بەوەفاترین ئازاترین دایكانی جیهانن.
هۆنراوەکە لەلایەن ساوێن و ساباتەوە نووسراوە و کاری میلۆدییەکەی لەلایەن هونەرمەند ساوێنەوە ئەنجامدراوە.
"دایە
بگریم یا نەگریم.. بۆ كام ئازارە بگریم
دایە بۆ گەنجییەتی پڕ لە خەمت
بۆ دەستە ماندووەکەی دایم گەرمت
بۆ ئەو مووانەی بەر لە پیریت سپی هەڵگەڕا
ئەو ڕوومەتەی بەر لە پیریت زەرد هەڵگەڕا
دایە دایە دایە
بۆ لێم دووری و دەنگت نایە
لەم غوربەتە تەنیایی من
دووایی نایە.. دایە دایە
دەستی گەرمت، باوەشێکت
بەهەشتێكە لەم دنیایە
لەسەر کۆشت، بملاوێنە
وەكو جاران بەلای لایە
لەوەتەی هەی بە نزاوە
خەمی دنیات لە كۆڵ ناوە
خۆزگە دەکرا ئازارێکت
بگرمە خۆم، تا رۆح ماوە
دایە دایە دایە
بۆ لێم دووری و دەنگت نایە
لەم غوربەتە تەنیایی من
دووایی نایە.. دایە دایە
دەستی گەرمت
باوەشێكت
بەهەشتێكە، لەم دنیایە
لەسەر کۆشت، بملاوێنە
وەكو جاران بەلای لایە"