٣ ڤیدیۆی هونەری ئایینی ڕەسەن لە شاری سنە نمایش دەکرێت

سێ ڤیدیۆی هونەری ئایینی ڕەسەن لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نمایش دەکرێن، کە لە دەرهێنانی سینا محەمەدییە.

هیماراد

 

سنە- هەناری شین، زار ئه‌لسناعی، ڤایۆ، سێ ڤیدیۆی هونەری ئایینی ڕەسەنن لە دەرهێنانی سینا محەمەدی و لە ٢٢-٢۴ی ئەیلول کاتژمێر پێنجی ئێوارە نمایش دەکرێن.

 

ژنان ڕۆڵی سەرەکی هونەرە ڤیدیۆییەکان دەبینن، بە سەما و جوڵەکانیان توانیویانە بە جوانی کۆچکردن لە سەردەمی ئاژەڵدارییەوە بۆ جیهانی مۆدێرن لە ڤیدیۆی هونەری هەناری شین نیشان بدەن، هەروەها لە فیلمی زارئه‌لسناعی‌دا کولتووری زار لە هۆرموزگان خراوەتە بەرچاو و ڕێوڕەسمی ماتەمینی بەشێک لە کوردستان لە ڤایۆدا نیشان دەدرێت.

 

هونەرە ڤیدیۆییەکان تێکەڵەیەک لە سەما و مۆسیقایە و ئەکتەرەکانیش بریتین لە ئازین حاجی میرزایی، ئارەزوو حسێن نەژاد، ئانا خوسرەوی، ئەکرەم محەمەدی، ئایلا ئیبراهیمی، پگاه بەهمەنی، ڕۆشنا کەریمی، بیتا میرانی و یەڵدا معماری.

 

هەناری شین چیرۆکی کچێکی کۆچەریە بە ناوی بێریڤان کە لە سەردەمی ئاژەڵدارییەوە کۆچ دەکات بۆ جیهانی مۆدێرن و پیشەسازی.

 

زار ناوی ئه‌فسانه‌یه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی هۆرموزگانه‌وه‌ كه‌ له‌ باشووره‌وه‌ سواری شه‌پۆله‌كان ده‌بێت و هه‌موو كه‌سێك له‌ ڕێبازه‌كه‌یدا زاڵ ده‌كات ته‌نها به‌ یارمه‌تی بابه‌زار "بە ڕێبەر و بەرپرسی ڕێوڕەسمی زار لە کەنارەکانی باشووری ئێران ناودەبرێت" یان دایەزار "نازناوی ئەو ژنەیە کە ڕێوڕەسمی زار بەڕێوەدەبات" كه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمی زار كه‌سی ئازاردراوه‌كه‌ شیفا ده‌كه‌نه‌وه‌، ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی ئەو پیرە گاڵتە ئامێزانە بەڕێوەدەچێت کە چارەسەر کراون و پێیان دەوترێت خەڵکی هەوا بە ئەنجامدانی مۆسیقا ڕێوڕەسمی تایبەتی زارەکە ئەوەندە سەرنجڕاکێش دەکەن کە سەما دەکات و جەستەی خانەخوێ بەجێدەهێڵێت، زار ئه‌لسناعی لێکدانەوەیەکی ئازادە لەگەڵ خەمی ژینگەیی بۆ ڕێوڕەسمێکی لەو جۆرە کە لە جیهانی ئەمڕۆدا ڕوودەدات.

 

هەروەها فیلمی ڤایۆ ناوێکی دوو ئەفسانەییە کە وەک هەوایەک ژیان دەبەخشێت و وەک زریانێک ژیان دەباتەوە، خەڵکی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی خۆیاندا "چەمەر" بە دووبارەکردنەوەی دەنگی ڤای داوا لە ڤایۆ دەکەن لە بەرامبەردا کەسێکی تریان پێبدات. لەم ڕێوڕەسمەدا ژنان بە نینۆکەکانیان وەک زەوی بە ئاماژەیەکی ڕەمزی دەموچاویان دەکۆڵن بۆ ئەوەی بە مۆڵەتی ڤایۆ، جارێکی دیکە بەپیت ببنەوە و ژیان بەردەوام بێت.