یادی ٣٦ ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی زه‌رده‌ی كرماشان كرایه‌وه
ڕێكخراوی لاهای بۆ جینۆساید و ڕێكخراوی شنروێ، كاكه‌یی سالیادی كیمیاباران كردنی زه‌رده‌ی كرماشانیان به‌رز راگرت
هەڵەبجە
دوێنێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر لە هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی ٣٦ هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی زه‌رده‌شت هه‌ردوو ڕێكخراوی لاهای، شنروێ و كاكه‌ی وه‌ک هاوخه‌میه‌ک بۆ زه‌رده‌ی كرماشان ئه‌و یاده‌یان به‌رز راگرت.
له یاده‌كه‌دا گروپی ته‌مبوری شنروێ و هاوار بە ژەنینی چەند پارچە میوزیکێکی تەمبوور بەشداریان لە یادەکەدا کرد.
له‌وباره‌یه‌وه كوێستان ئه‌كره‌م، لێپرسراوی ڕێكخراوی لاهای بۆ جینۆساید له هه‌ڵه‌بجه وتی: لە یادی كیمیابارانكردنی گوندی زه‌رده وەک ڕێکخراوەکەمان به پێویستمان زانی ئه‌م ڕۆژه به‌رز ڕابگرین و گوندی زه‌رده زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كاكهین و به‌هه‌مان شێوه جینۆ ساید كراون.
ڕێكخراوی لاهای لقی له هه‌ڵه‌بجه، هه‌ولێر، چه‌مچه‌مال، ئه‌لمانیا و هۆله‌ندا هه‌یه و چه‌ندین كه‌س كه بروانامه‌ی تایبەتیان هه‌یه له‌م ڕێكخراوه ئه‌ندامن و بۆ كار كردن لەو شوێنانه‌ی جێنۆسایدیان به‌رامبه‌ر كراوه کار دەکەن.
سه‌رجه‌م دانیشتوانی گوندی زەردە له په‌یڕه‌وانی ئاینی یارسانن و له كیمیابارانكردنی ئه‌و گونده زیاد له ٥٠٩ كه‌س شه‌هید بوون، بەهۆی کاریگەری بەردەوامی کۆمیابارانەکەوە ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجە و لە بارچوونی منداڵ لەو ناوچەیەدا زیادی کردووە.