بێرا، هەوڵەکانی ژنێکی گەنج بۆ زیندوو ڕاگرتنی زمانی دایک

ژنانی گەنج لە سوریا لە بواری سیاسەت و هونەردا ڕۆڵی کارایان هەبووە، بەهۆی ئەو وێرانکاریانەی بەهۆی شەڕی سوریاوە دروستبوو ژنان ژیانی خۆیان بە هونەری ئازاد بنیات ناوەتەوە، کاریان بۆ بەرەو پێشبردنی هونەر و زیندوو ڕاگرتنی زمانی دایک کردووە.

 

گوڵستان حسێن

قامیشلۆ- بێرا حەسەن لە ساڵی ٢٠٠١ لە گوندی گرێ پیری سەر بە شاری تربەسپی لەدایکبووە، کاتێک منداڵ بووە خێزانەکەی بەرەو دیمەشق کۆچیان کردووە، ساڵی ٢٠١١ گەڕاوەتەوە بۆ سوریا و لەوێ درێژەی بە خوێندن داوە، بەشداری خولی کوردی کردووە کە لەلایەن ئەکادیمیای کوردییەوە رێکخراوە، بەڵام بەهۆی حەزی بۆ زمانی کوردی لەلایەن رژێمی سوریاوە لە قوتابخانە دەرکرا، بێرا سەرەڕای فشارەکان بەردەوام بەشداری خولی کوردی دەکرد، پاش ٢ ساڵ لە خوێندنی شیوازی وانەوتنەوە، سەرکەوتوو دەبێت لە بوون بە مامۆستا.

 

"بێرا لە نێوان پیشەی مامۆستایی و شانۆکاریدا"

بێرا وەک مامۆستایەک دەستی بە کارکردن کرد و لە هەمان کاتدا وەک خولیایەک خولی شانۆی وەردەگرت، باوک و دایکی بێرا پشتگیریان لە حەز و ئارەزووەکانی بۆ شانۆ دەکرد، بەڵام لەلایەن کەسانی دەوروبەریەوە ڕووبەڕووی فشارەکان دەبوویەوە، بێرا پێداگری لە گەیشتن بە خەونەکەی و بوونی بە شانۆکار دەکرد، دوای وەرگرتنی چەند خولێک، دەستی بە کاری شانۆیی کرد و بووە شانۆکارێکی سەرکەوتوو پاشان وازی لە پیشەی مامۆستیایی هێنا.

 

"چەندین خەڵاتی پێبەخشرا"

بێرا لەگەڵ یەکەمین گروپی شانۆی ژنان "سەریا باران" ، کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزراوە، دەستی بە کاری هونەری کرد، بەهۆی نمایشەکانی لە چەندین شانۆگەریدا خەڵاتی پێبەخشراوە، سەرەتا لە شانۆیەکی منداڵاندا بەناوی "باخچەی دیزییە" و دواتر لە شانۆیەکدا بەناوی "ئاشتی لە باڵی باڵندەکاندایە" نمایش کرد، ژنان و منداڵان زۆر بایەخیان بە نمایشەکانیدا، چونکە ڕەخنەگرتن بوو لە سیستەمی پیاوسالاریی و نیشاندانی ڕەنجکێشان و ئازارەکانی ژنان.

 

"واژووی خۆی دەخستە ژێر پرۆژە گرنگەکانەوە"

بێرا ڕۆڵێکی گرنگی لە شانۆی کوردیدا هەیە و هەر لە ئێستاوە واژۆکەی خۆی خسووەتە ژێر پڕۆژە گرنگەکانەوە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩، پەروەردەجکردنی شانۆیی بە منداڵان و ژنان بەخشی کە حەزیان لە شانۆ بوو، لە گروپی شانۆی ژناندا بەردەوام سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پرۆژەی نوێ بوو.

 

"لە بەرنامەیەکی ژن تیڤی باسی لە چیرۆکەکان کرد"

گروپی شانۆیی "سەریا باران" لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و مانەوەی خەڵکی لە ماڵەکانیاندا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دا لە سوریا، پڕۆژەیەکی "ڕۆژێک" دەستپێکرد، بێرا پێی ڕاگەیاندین کە ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە بڵاوکردنەوەی کلتور و زمانی کوردییە لە دژی ئەو هەوڵانەی بە ئامانجی لەناوبردنی کلتور و زمانی کوردی دەدرێت، ئەو پۆشاکانەی لەبەری دەکەن بۆ بەرنامەی چیرۆکی ئەفسانەیی و شوێن و دیکۆری بەرنامەکە کلتوری کوردی و دنیای پڕ لە چیرۆک نیشان دەدات، بێرا لە مێژووی کورددا داستانەکان دەدۆزێتەوە و لە بەرنامەی ژن تیڤی دا بە ناوی "هەبوو نەبوو" باسیان لێوە دەکات.

 

ت.پ