بەڵگەفیلمی "هێز" دووەمین خەڵاتی وەرگرت

بەلگەفیلمی "هێز" لەسەر ژیانی ژنێکی ئێزدی دوای وەرگرتنی خەڵاتی بۆدن، لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دروک "DIFF" سەرکەوتوترین خەڵاتی پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ

 بەڵگەفیلمێک بەناونیشانی "هێز" لە دەرهێنانی دەریا دەنیز کە وەک باشترین بەڵگەفیلم لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بۆدن دەستنیشان کرا و خەڵات کرا، بۆ دووەم جار سەرکەوتووترین خەڵاتی لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دروک "DIFF" بەدەستهێنا.

 

ناوەڕۆکی بەڵگەفیلمەکە

بەڵگەفیلمی "هێز" چیرۆکی ژنێکی ئێزدی دەگێڕێتەوە کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال لەگەڵ ٢٤ ئەندامی خێزانەکەیدا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنراوە، چەتەکانی داعش هێز دەبەنە ڕەقەو چەندین کردەوەی خراپ لەلایەن چەتەکانەوە ئەنجام درا، ئەو زۆرجار هەوڵی خۆکوشتنی دا بەڵام نەمرد پاشان خۆی لە ڕەققە لە ڕێگەی خێزانێکی کوردەوە ڕزگار کرد.

 

ساڵی ٢٠١٥ جارێکی تر هێز دەچێتەوە بۆ شەنگال و دوای ئەوەی ڕزگاری دەبێت، بۆ ڕزگارکردنی ژنانی دیکەی ڕفێندرا هێز دەچێتە ناو بزوتنەوە، بەرەو یەکینەکانی ژنانی شەنگال "یەژەشە" دەڕوات، بە هەموو دڵییەوە باوەڕی بەم هێزە هەیە و هەموو توانای خۆی دەخاتە کار.

 

لە شەنگال دەبێتە فەرماندەی یەژەشە و لە ساڵی ٢٠١٦دا وەک فەرماندەیی یەژەشە دەچێتە ڕەقە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزدی و بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە دەکات بۆ پاککردنەوەی ڕەقە لە چەتەکانی داعش، دوای ئەوەی خەلافەتەکەی داعش لە ڕەققە ڕوخێنرا سەردانی ئەو خێزانە کوردە دەکات کە یارمەتیان داوە.