بەڵگەفیلمێک لەسەر ئەو ژنانەی کە تاریکی تالیبانیان ڕۆشنکردەوە: نان و گوڵ
بەڵگەفیلمێک سەبارەت بە ژیان و چارەنووسی ئەو ژنانەی کە لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان زیانیان پێگەیشتووە و تێکۆشانیان لە دژی گەمارۆدان بڵاوکرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەڵگەفیلمی Bread & Roses "نان و گوڵ" کۆمەڵەیەکی سەرنجڕاکێشە کە شایەتحاڵی ئازارەکانی ژنانی ئەفغانییە لە سەردەمی تاڵیباندا.
لە بەڵگە فیلمەکەدا ئەو کەسانەی مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن، ئەزموونی ژنانی ئەفغانی پیشان دەدەن کە لەژێر دەسەڵاتی تالیباندان.
بە پاڵپشتی جێنیفر لۆڕێنس، ئەکتەر و مەلالە یوسفزای، چالاکوانی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وێنەگیراوە و سەختییەکانی ڕۆژانەی ژنانی ئەفغانستان لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات نیشان دەدات.
ئەم بەڵگە فیلمە لە ١٤ی تشرینی دووەم لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا بە بینەران ناسێندرا، جێنیفر لاورێنس لە ڕۆژی نیشاندانی قسەی کرد و وتی: ژنانی ئەفغانستان کاتێک کابول لە ساڵی ٢٠٢١ کەوتە دەست تاڵیبان مافە سەرەتاییەکانیان لەدەستدا، مافی خوێندن و کارکردنیان لەدەستدا، ژیانیان لە شەوێکدا پێچەوانە بووەوە.
تاڵیبان ژنانی خستە زیندانێکی دواکەوتووەوە
بەڵگە فیلمەکە کە پێشتر لە فێستیڤاڵی فیلمی کان لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ نمایشکرا و لە دەرهێنانی سەهرا مانی بوو، لە ٢٢ی ئەم مانگە لە کەناڵی ئەپڵ تیڤی نمایش دەکرێت، ئەو سینەماکارە کە لە دەرەوەی ئەفغانستان دەژی، پەیوەندی بە دەیان ژنەوە کردووە کە لە دوای ڕووخانی کابول لەوێ ماونەتەوە و فێری بەرهەمهێنانی فیلمیان کردووە بە مۆبایلەکانیان بۆ بەڵگەنامەکردنی بەرخۆدانەکەیان.
فیلمێکی دڵخۆشکەر دەربارەی چارەنووسی سێ ژنی ئەفغانی و دەستبەسەرکردنی ژنان لە وڵاتەکەیان بەهۆی دواکەوتوویی، پزیشکی ددان زەهرا کە لەلایەن تاڵیبانەوە هەڕەشەی داخستنی کلینیکەکەی لێدەکرێت، دەبێتە سەرکردەی ناڕەزایەتییەکانی دژ بەو ڕژێمە، شەریفە کە پێشتر فەرمانبەرێکی حکومی بووە، لە کارەکەی دوور خراوەتەوە و ئیتر کارێکی نەماوە، تارنام، چالاکوانێکی دەربەدەر لە پاکستانی دراوسێ، دڵخۆشە بە سەیرکردنی بەڵگەفیلک لەسەر تاریکبوونی وڵاتەکەی.
سەهرا مانی سینەماکار ئاماژەی بەوەکرد، سنووردارکردنەکان تادێت توندتر دەبن، ئەو "بێدەنگی" کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی شەرمەزار کرد و وتی: پێویستە ژنانی ئەفغانستان ئەو پشتیوانییە بەدەستبهێنن کە شایەنیەتی.
بەڵگەفیلمەکە پڕە لە ساتەکانی ئازایەتییەکی گەورە
لە ئەفغانستان ڕێگە بە ژنان نادرێت دوای خوێندنی سەرەتایی پەروەردە وەربگرن، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە پارکە گشتیەکان و هۆڵەکانی وەرزش و هۆڵەکانی گەنجان و ژنانیش ڕێگەیان پێنادرێت بەبێ یاوەری لە ماڵەوە دەربچن، بە یاسایەک کە لەم دواییانەدا دەرچوو، دەنگی بەرزی ژنانی ناو کۆمەڵگەش قەدەغە کرا.
ئەو چالاکوانە پاکستانییە کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا تالیبان هەوڵی کوشتنی داوە، وتی: ئیسلام ڕێگری لە خوێندنی کچان نەکردووە و ئیسلام ڕێگری لە کارکردنی ژنان نەکردووە، زیاتر لە ساڵێک دوای ڕووخانی کابول وێنەگیراوە، پڕە لە ساتەکانی ئازایەتییەکی گەورە.
بۆ نموونە لە دیمەنێکدا ژنە چالاکوانێک بانگی ئەندامێکی تاڵیبان دەکات کە لە کاتی چالاکییەکەدا هەڕەشەی لێکردووە و وتی: زانکۆ و قوتابخانەکانتان داخستووە، بمانکوژن باشترە.
ڕژێم بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەم کۆبوونەوەی ژنان بە ناوی ''کار، نان، فێربوون'' سەرکوت دەکات. چالاکوانان لێیاندەدرێت و دەڕفێنرێن و دەستگیر دەکرێن، دوای ئەوەی تاڵیبان بۆ ماوەی سێ ساڵ هاتە سەر دەسەڵات، تەنها چەند وڵاتێکی کەم بە فەرمی دانیان بەو حکومەتەدا نا کە لەلایەن تالیبانەوە دامەزراندبوو، بازنەکانی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە چارەنووس کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەسەر ژناندا سەپێندراوە، سینەماکار سەهرا مانی بە ئەمریکا و ئەوروپای وت: ئەگەر ئەمڕۆ بەدیل بدەین، سبەی ئێوەیش هەمان باج دەدەن، تالیبان هەمیشە دەیسەلمێنێت کە نەگۆڕاوە.