بە ناونیشانی "تەنیاترین ژن" پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەبارەی هونەرمەند فەتانەی وەلیدی کرایەوە

لە شاری سلێمانی، بە هاوکاری ڕێکخراوی مەرزییە و کۆمەڵێک لە فۆتۆگرافەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشانگای فۆتۆگرافی بۆ وێنەکانی ژیانی هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "فەتانەی وەلیدی" کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی یەکەم، لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەکە، لە شاری سلێمانی لە لایەن گروپێک لە فۆتۆگرافەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هاوکاری ڕێکخراوی مەرزییە پێشانگای فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "تەنیاتریین ژن" بۆ وێنەکانی هونەرمەندی گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فەتانەی وەلیدی، لەلایەن کۆمەڵێک لە وێنەگران و هاوڕێیانی ئەو هونەرمەندە، بە ناوەکانی ئەفشین فەتاحی، مەهدی دەوەکولی، بە نزیکەی ١٥ کەس بەشداریان لە کردنەوەی ئەو پێشەنگایە کردووە، لە ڕۆژانی ١٥-١٧ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤دا بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە.

 

لە لایەن تریفە ئیبراهیم، ئەندامی ڕێکخراوی ی، باس لە چۆنییەتی کردنەوەی پێشانگاکە کرا و وتی: ئەم پێشانگایە لەلایەن ڕێکخراوی مەرزییەوە کراوەتەوە کە کاردەکات لەسەر بنەمای پەرەسندن و گەشەکردنی کولتوور و هونەر، پێشانگاکە لە سۆنگەی پیشاندان و بەبیرهێنانەوە و زیندوو ڕاگرتنی ژیان و ناو و کارەکانی فەتانەی وەلیدی کراوەتەوە، فەتانەی وەلیدی لە کاتێکدا لەسەردەمێکدا گۆرانی وتووە کە گۆرانی وتن بۆ پیاوانیش زەحمەت بوو، بەڵام لەڕێگەی تابلۆ نمایشکراوەکانەوە، کە وەک پانۆرامایەکە سەبارەت بە ژیانی ئەو هونەرمەندە، دەبینین چەند لە مەینەتی و ئازاردا ژیاوە و ژیانێکی شایستە بە خۆی نەبووە.

 

"ئامانجی پێشەنگاکە ئاوڕدانەوەیە لە هونەرمەندان"

زریان ئەحمەد، لێپرسراوی ڕێکخراوی مەرزییە، لەبارەی ناوەڕۆکی پێشانگاکەوە وتی: ئەم پێشانگایە تایبەتە بە ژیانی ژنێکی ڕەچە شکێن و زەحمەتکێش و هوونەرمەند، کە ئەویش فەتانەی وەلیدییە، ئامانجی ئێمە پشتگیریکردنە لە ژنان بە هەموو جۆرێک، مەبەستی ئەم پێشەنگایەش ئاوڕدانەوەیە لە دۆخی هوونەرمەندان و ١٢ بۆ ١٥ کەس بەشدارییان لە ئامادەکردنەکەیدا کردووە و سەرجەمی فۆتۆکان لەلایەن کاک ئەفشینی فەتاحییەوە کۆکراونەتەوە.