چاند و هونەر
-

دۆکیومێنتاری "هێز" بەباشترین دۆکیومێنتاری بۆدن دەستنیشان کرا
دۆکیومێنتاری "هێز" بەباشترین دۆکیومێنتاری بۆدن دەستنیشان کرا ٢٠١٤ هەموو ژیانی گۆڕا لە بەشی دۆکیومێنتی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بۆدن بە باشترین دۆکیومێنتاری دەستنیشان کرا و خەڵات کرا.
-

پەیام، نەخۆشی لە جەستەیدا و بەهرەمەندی لە دەستیدا
پەیام حەسەن ژنێکی گەنجی ٢٥ ساڵەم دانیشتووی کەلارە، ئەگەرچی نەخۆشی هەناسەتەنگی هەیە، بەڵام بێ ئومێد نەبووە و بە کاری دەستڕەنگینییەوە سەرقاڵە.
-

یوسرا ڕازیانی: دەبێت هەوڵی پاراستنی زمانی کوردی بدەین کە لە زانستدا دوانەکەوێت
یوسرا ڕازیانی ٣ ساڵ پێش ئێستا لە پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دێتە باشوری کوردستان، بەهۆی ئەوەی هیچ کتبێکی لەسەر پەرستاری بە زمانی کوردی دەستناکەوێت، بڕیاردەدات ببێت بە یەکەم کەس کە ئەو کتێبە بنووسێت و ماوەی ٢ ساڵە خۆی و خوێندکارەکانی سەرقاڵی ئامادەکردنین.
-

تل تەمر، شەوێک تایبەت بە گۆرانی وتن بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری ناوچەی تل تەمر دایکان شەوێکیان تایبەت بە گۆرانی وتن بەڕێوەبرد.
-

فێستیڤاڵی گۆدی پادوا لە هیندستان بەڕێوەچوو
گۆدی پادوا فێستیڤاڵێکی بەهارەیە لە هیندستان لەلایەن هیندۆسەکانی ماراتی و کنکانییەکانەوە وەک جەژنێک پیرۆز دەکرێت.
-

پێشانگای هونەری دەستی لە مەخمور بەردەوامە
١٤یەمین فێستیڤاڵی ٤ی نیسان کە لە بواری پەروەردەوە ئامادە دەکرێت، بە کردنەوەی پێشانگایەک بەردەوامە.
-

ژنانی بەشداربووی فێستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆ خەڵاتیان بەدەستهێنا
دوای چوار ڕۆژ بەردەوامبوونی فێستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆ، کە لە ٢٧ی ئادار، ڕۆژی شانۆوە دەستیپێکرد، دوێنێ کۆتایی هات و ژنان توانیان خەڵاتی باشترین بەرهەم بەدەستبهێنن.
-

لە سنە پێشەنگای کاری دەستی ژنان کرایەوە
ژنان هونەرەکەیان لەگەڵ کەلتووری جوگرافیاکەیاندا تێکەڵکرد و لە پێشەنگایەکی کاری دەستیدا لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نمایشکرد.
-

ژنانی کۆچبەری ئیدلب بە کاری دەستی بەرگری لە داب و نەریتی خۆیان دەکەن
گەلی سوریا بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە کە کارەساتی زۆری لێکەوتووەتەوە ئازاری زۆر دەچێژن بەتایبەتی لەبواری ئابووری و کۆمەلایەتیدا، ژنانی ئیدلبی کۆچبەر بەئامانجی زیندووکردنەوەی نەریت و بەرژەوەندییە داراییەکانیان خۆیان فێری پیشەی نەریتی کۆن کردووە.
-

فێستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆ لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
خولی دووەمی فێستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆ لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کۆی ٢١ خوێندنگە کە بەشدارن ، ١٩یان خوێندنگەی کچانن.
-

"شانۆ ڕاستەوخۆ بەر بینەر دەکەوێت و کێشەکان دەخاتەڕوو"
شانۆ یەکێکە لەو هونەرانەی ڕاستەوخۆ بەر جەستەی بینەر دەکەوێت، ڕاستی ڕووداوەکان دەخاتە بەرچاوی بینەر، بەڵام ئەم هونەرە زیندووە لەلایەن حکومەت و لایەنی پەیوەندیدارەوە گرنگی پێنادرێت و بەردەوام پەکخراوە.
-

بە وتنەوەی گۆرانی بۆ نەوەکانی دەیەوێت فۆلکلۆری کوردی لەناو نەچێت
ژنێک لە ڕێگای وتنی گۆرانی و فۆلکلۆری کوردی دەیەوێت نەریتی هونەری زارەکی ئەدەبی کوردی، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆن، بگوازێتەوە بۆ نەوەکانی و لە لەناوبردن ڕزگاریان بکات.
-

شانۆی کوردی کێشەکانی کۆمەڵگا و ژنان چارەسەر دەکات
گوڵچین حەسۆ، بەڕێوەبەری تەڤگەری هیلالی زێڕین لە کانتۆنی کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا کە شانۆی کوردی گرنگییەکی تایبەتی هەیە و دەتوانێت کێشەکانی ژنان چارەسەر بکات.
-

"گەنجی بە ڕۆحە، بە تەمەن نییە"
وەحیدە خەلیل، ژنێکی عەفرینییە و لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە دەستی بە کار و خەبات کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کاری هونەری پەرە پێداوە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە.
-

"مەیلێ بۆ عەواوەیلی" بەڕێوەچوو
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە دووەمین فیستیڤاڵی میلی بۆ عەواوەیلێ بەڕێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەک ژنی دەستڕەنگین بەشدارییان کردبوو.
-

گروپی پەپولەکانی هەورامان ئاهەنگی بەهار و نەورۆزیان ساز کرد
بەبۆنەی هاتنی وەرزی بەهارەوە گروپی پەپولەکانی هەورامان ئاهەنگێکی گەورەيان بۆ منداڵانی خورماڵ و دەوروبەری ڕیکخست.
-

یونسکۆ سنەی بە "پایتەختی نەورۆز" هەڵبژارد
یونسکۆ ئەمساڵ سنەی وەک پایتەختی نەورۆز دەستنیشان کرد، سنەییەکانیش بە هەڵپەڕکێ ئەم بڕیارەیان پیرۆزکرد.
-

بەرخۆدانی سەردەم لەسەر تابلۆیەکی ٥٨ مەتری دەکێشرێت
بە پێشەنگایەتی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمیتەی فۆتۆگرافیی هەرێمی عەفرین، پرۆژەیەکی شێوەکاری لەسەر داگیرکردنی عەفرین و بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژە کرایەوە.
-

فەرش چنین، هونەری ڕەسەنی دەستی ژنان
ژنان دەستێکی باڵایان هەبووە لە پێشخستنی هونەری ڕستن و چنینی فەرش لە وڵاتی ئێران، کە بووەتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بەشێکی زۆری ژنان.
-

"هەر نەتەوەیەک مێژوو و کلتوری خۆی نەناسێت، لەناودەچێت"
بە بۆنەی ٣٤ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، یەکەمین گەلەریی پێکهاتەکانی هەڵەبجە کرایەوە.