چاند و هونەر
-
فەتانە وەلیدی، شاژنێکی وەلانراو
هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ماوەیەکی کەم توانی ڕۆڵێکی مێژووی لە هونەر و مۆسیقای کوردیدا ببینێت و ببێتە سەرچاوی ئیلهامی هونەری بۆ هونەرمەندانی دوای خۆی.
-
ئاهەنگەکە چۆن بەڕێوەچوو؟
لە ئاهەنگەکەدا ژنان بە جلوبەرگە کوردییەکانیانەوە دڵخۆشی خۆیان دەربڕی، چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام درا، سەدان ژنی هەر چوار پارچەی کوردستان بە جلوبەری ڕەنگاوڕەنگی کوردی دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕی، تێکڕا هاوارییان دەکرد "ژن، ژیان، ئازادی".
-
هونەرمەندان بۆ ژنان: بەهێزبن و بەربەستەکان بشکێنن
هونەرمەندانی بەشدار لە ئاهەنگی هونەری بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان، وێرای پیرۆزبایی لە ژنان، باس لە ئەزموون و ڕێگرییەکانی بەردەمیان دەکەن، داوا دەکەن کە خۆیان بەهێزبن و بەربەستەکان بشکێنن، خێزانەکانیش هاوکاری منداڵەکانیان بکەن و بۆ نیشاندانی بەهرەی منداڵەکانیان.
-
خۆشحاڵی ژنان بە یادکردنەوەی هەشتی مارس و بەردەوامیدان بە تێکۆشان
لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، ژنان یادی ڕۆژەکەیان کردەوە و ئەو رۆژەش لە گشت ژنانی جیهان و ژنانی کورد پیرۆز دەکەن.
-
پێشەنگای خواردنە کلتورییەکان لە کۆبانێ بەڕێوەچوو
بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆنگرەی ستار، کەوانی زێڕین و ژنانی کانتۆنی کۆبانێ پێشانگایەکییان بۆ خواردنە کەلتورییەکان کردەووە.
-
بە ئاهەنگێک لە باشوری کوردستان ٨ی مارس پیرۆز دەکرێت
لە ڕۆژی هەینی ٥ی مارس بە ئاهەنگێک ڕۆژی ٨ی مارس پیرۆز دەکرێت.
-
یەکەمین چالاکی لە زنجیرە چالاکییەکان بۆ ٨ی مارس
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان یەکەمین چالاکی ڕیکخراوەکەیان بۆ ٨ی مانگ ئەنجامدا کە پێشەنگایەکی شێوەکاری بوو بۆ کۆمەڵێک ژنی وێنەکێش.
-
چیرۆک، ڕێگەیەک بۆ گێڕانەوەی مێژوو
چیرۆک ڕێگەیەکە بۆ گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی کۆمەڵگە و ئەو زەحمەتیانەی هاتۆتە ڕێگەیان، مێژووی چیرۆکی کوردی نوسراویش بە نزیکەی سەدەیەک دیاری کراوە، خەج و سیابەند، تیلتیلە و بیلبیلەش لە بەشی چیرۆکی منداڵان نمونەیەکن لەناو چیرۆکە کوردییەکاندا.
-
خواست لەسەر جلی کوردی شێوازی کۆنی کوردەواری زیاترە
لەگەڵ هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژنان بازارەکانی جلی کوردیان گەرم کردووە، باس لەوەش دەکەن نەورۆزی ساڵانی پێشووتر چێژی زیاتری هەبووە، بەرگ دروویەکیش دەڵێت بۆ ئەمساڵ مۆدێلی جلی کوردی کۆن هاتووەتەوە و ژنان زیاتر حەز بە شێوازی جلی کوردەواری دەکەن.
-
سانسۆر له سينهماى ئێران هۆکارێکى گهورهيه بۆ بهجێ هێشتنى وڵات لەلايەن ژنانى ئهکتهرەوە
به هۆى دانانى سانسۆر لەلايەن وهزارهتى ڕۆشنبيرى ئێران بۆ ئهو فيلمانهى که له ئێران بهرههم دێت، ڕۆژ به ڕۆژ ئامارى ئەو ژنانەی ئێران به جێ دێڵن، زۆرتر دهبێت و هونهرهکهيان له دهرهوه بهردهوام دهکهن.
-
ئامین مەولودیان کۆچی دوایکرد
ئامین مەولودیان، هاوسەری هونەرمەندی گەورەی کورد "محەمەدی ماملێ" دوێنێ شەوی ڕابردوو لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
-
کتێبێک بۆ گرنگیدان بە بەهرەکانی منداڵان
کتیبی "مێرگی ئەندرۆ هینری" باس لە منداڵێکی خاوەن بەهرە دەکات، بەڵام لەلایەن خێزانەکەیەوە بەربەستی بۆ دروستدەکرێت، ئەویش بەردەوام هەوڵ دەدات تا لە کۆتاییدا گوندێک لە منداڵە بەهرەمەندەکان دروستدەکات.
-
پێشەنگای هونەری شیوەکار گۆنا عوسمان
پێشەنگای شیوەکاری هونەری پەت-ی هونەرمەند گۆنا عوسمان لە گەلەری ئەمنەسورەکە کرایەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.
-
ژنانی هونەرمەندی ئێران لە نێوان یاساکانی ڕژێمی پێشووی ئێران و ئێستادا
بۆ بەردەوامیدان بە کاری هونەری، ژنانی ئێران ناچار بوون ئێران بەجێبهێڵن، یاخود لە چوارچێوەی یاسا ئیسلامیەکاندا کارە هونەرییەکانیان بەردەوام بکەن.
-
نمایشی "سەمای باران"
شاژن مۆدجادجی شاژنی هۆزی بالوبیدو لە باشوری ئەفریقا، خەڵکی ئەو هۆزە پێیان وایە شاژن هێزی سروشتی هەیە و توانای کۆنترۆڵکردنی هەور و باران بارینی هەیە.
-
سەمای بالیە لە شەقامەکانی میسر
سەمای بالیە یەکێکە لە هونەری سەمای ئیتاڵیا و لە لایەن بالتازار-ەوە یەکەم نمایشی کراوە، ژنانی میسریش وەک پەپولە لە شەقامە جەنجاڵەکانی قاهیرەدا سەمای بالیە دەکەن و ئینجی بە سەرپۆشەکەیەوە بەردەوامی پێدەدات.
-
هونەرمەندان داوا دەکەن بایەخ بە هونەری کوردی بدرێت
هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە دەسەڵاتی هەرێم دەگرن کە هونەری کوردی پشتگوێ خستووە و داوا دەکەن ڕێگە لە داراما و هونەری بیانی بگیرێت بهێنترێتە هەرێمی کوردستان.
-
بە هۆی گۆرانی وتنەوە شەش ساڵە لە زیندانە
هونەرمەند نودەم دوراک بە هۆی وتنی گۆرانی بە زمانی کوردی ماوەی ٦ ساڵە لە زینداندایە، نودەم لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ئێستاش لە نێوان چوار دیواردا لەگەڵ سازەکەیدا ماوەتەوە.
-
ژنێکی گۆرانیبێژی ئێرانی بوو بە نوێنەری فەڕەنسا لە ڤیستیڤاڵی یۆرۆڤیژن
باربارا پیرۆ نوسەر و گۆرانیبێژی ئێرانی لە پێشبڕکێی گۆرانی یۆرۆڤیژن لە لایەن فەڕەنساوە هەڵبژێردرا
-
BRIDGERTON لە نوسین و دەرهێنانی دوو ژن دەبێتە یەکەمی نێتفلێکس
زنجیرەی ئەمریکی BRIDGERTON لە نوسین و دەرهێنانی دوو ژن پلەی یەکەمی نێتفلێکس وەردەگرێت بە ٨٢ ملیۆن بینەر.