
پێشانگای کاری هونەری لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت
پێشانگای کاری هونەری بینراو" بەرجەستە" ی مامۆستایانی هونەری سنە لە پێشانگای "سوورە" ی سینەمای بەهمەن لە کاتژمێر ٤بۆ ٨ نمایشدەکرێت لە ڕۆژانی ٥-١١ تیر بەردەوام دەبێت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

پێشانگای کاری هونەری بینراو" بەرجەستە" ی مامۆستایانی هونەری سنە لە پێشانگای "سوورە" ی سینەمای بەهمەن لە کاتژمێر ٤بۆ ٨ نمایشدەکرێت لە ڕۆژانی ٥-١١ تیر بەردەوام دەبێت.

وێنەکێشێکی غەزەیی بە ناوی شیرین عبدولکەریم دەستی بە پرۆژەیەکی هۆشیارکردنەوە کردووە بە ناوی " قوربانی " کە بە کارە هونەرییەکانی توندوتیژی دژی ژنان نیشان دەدات.

نۆیەمین فێستیڤاڵی ساکینە جانسز، کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد، لە شاری زیوریخی سویسرا دەستیپێکرد.

کۆشکی پۆتالا لە چین خاوەنی مێژویەکی دێرینەوە و تەلارسازی نەتەوەی هان وتبت نیشاندەدات و مێژوو، کلتوور و ئاینی خەڵکی ناوچەکە دەگێڕێتەوە، لە ئێستادا لە وڵاتی چین یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان و لە لیستی شوێنەوارە کەلەپورییەکانی یونسکۆدا تۆمارکرا.

وجدان ماجد وێنەکێشێکی بەغدادییە و لە ڕێگەی کێشانی وێنە لەسەر دیوارەکانی بەغدا هەوڵدەدات ڕەنگ ببەخشێتەوە ئەو شارە و مێژووی شارەکە بە نەوەکان بناسێنێت.

ئەندامانی تەڤگەری کەوانی زێڕینی عەفرین لە یەکترەوە فێری کارامەیی کلتوری و هونەریی دەبن و بەسەر هاوڵاتیاندا بەشیدەکەن.

وێنەکێش مەروە عەبد ئەلمونیم باسی لەوەکرد دەربڕینی خۆد لە ڕێگەی وێنەوە یەکێکە لە گرنگترین بیرۆکە پزیشکییە پەسەندکراوەکان بۆ زۆرێک لە پزیشکەکان.

کلتور پێناسەی نەتەوەیە و هەر نەتەوەیەک لە کلتورەکەی دابماڵرێت، لە هەبوونی داماڵراوە، دەسەڵاتی داگیرکار بە لێدان لە کلتور داخوازییەکانی خۆی بۆ شکست پێهێنان و تەسلیم کردنی نەتەوەیەک پێکدەهێنێت.

شانزەهەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان لە ئەوروپا لەلایەن ژنانی کوردەوە لە دیاسپۆرا ڕێکخراوە، لە فێستیڤاڵەکەدا ژنانی ئەڵمانیا و فەرەنساشی تێدا کۆدەبێتەوە.

لە شاری سنە کۆنسێرتێکی تایبەت بە گروپی میوزیکی "ڕێژنە" و هونەرمەند شادی غوڵامی بەڕێوەدەچێت.

کۆدیا هۆشمەند، کاری دەستی ڕایزین لە ئەڵمانیا فێربووە، بەڵام کاتێک دەگەڕێتەوە تا بە یەکجاری لە هەڵەبجە بژی، دەستدەکات بە کار و بژێوی ژیانی لەسەر کاری دەستی ڕایزین بەدەستدەهێنێت.

بەڵگەفیلمی هێزا بەشداری فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "Film in Focus" کرد و بووە براوەی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم.

تاقانە ژنەکەی فێستیڤاڵی گوڵەهەنار، لە ڕێگەی شیعر و ئەدەبەوە باس لە داگیرکاری دەکات.

گۆڤاری تروسکە، گۆڤارێکی مانگانەی ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و هزرییە و هەژماری ٢١٢ی گۆڤارەکە بە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی بە ناوی "یەکێتی نەتەوەیی...خەونی گەل و پێشەنگایەتی ژن" بڵاوکرایەوە.

حەمیدە هەورامی، شاعیرێکی هەورامییە و شیعرەکانی لەسەر ژنان و تواناکانیانە، دەڵێت: هاوڕێی شاعیرم هەیە بە نهێنی دەنووسێت و ناوی خۆی دەرناخات.

بە دروشمی "لە هەڵەبجە بۆنی شیعر دێت" لە شاری هەڵەبجە هەشتەمین فێستیڤاڵی گوڵە هەنار بۆ شیعری لاوان بەڕێوەچوو.

ڕێکخراوی نافا کرایەوە و ئامانجییەتی لە بواری هونەری، کلتوری و دەستڕەنگینیدا پەرە بە تواناکانی ژنانی گەنج بدات.

لەپێناو دەرخستنی توانای گەنجان و بەهرەکانیان پێشانگایەکی سێ ڕۆژی بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی کرایەوە و ئەمڕۆ دوەمین ڕۆژی بوو، خوێندکارانی پەیمانگاکە دڵخۆشن بە دەرخستنی تواناکانیان و دەڵێن پێویستمان بەوەیە لە ڕێگایەکەوە هونەرەکەی ناخمان دەربخەین.

لە سەریرانگای میشلی لە گوندی بەڵخە یەکەمین فێستیڤاڵی کلتوری و ڕۆشنبیری بەڕێوەچوو کە چەندین چالاکی هونەری و ئەدەبی و ڕۆشنبیری لەخۆگرتووە.

لە شاری هەڵەبجە بە ئاهەنگگێڕان و گۆڕانی ڕۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز کرا.