چاند و هونەر
-
تابلۆکانی بووەتە ڕەوێنەرەوەی خەمەکانی
لە ڕۆژە سەختەکانی ژیانیدا بە وێنەکێشان ئاشنا بوو، بووە هاوڕێی ڕێگا سەختەکان و ڕەوێنەرەوەی خەمەکانی، فاتمە شەقلاوەیی بۆ یەکەمجار پێشانگاییەکی هونەری شێوەکاری لە سلێمانی کردەووە.
-
دەبێت بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە کلتووری خۆمان بکەین
ژنانی گوندی خربیسان دەربارەی جلوبەرگی نەتەوەیی دەڵێن: "کلتووری ئێمە ناسنامەی ئێمەیە، هەموو نەتەوە و پێکهاتەیەک بە کلتورەکەی ناسراوە و بۆ پاراستنی زمان و بوون و وڵاتەکەمان دەبێت پەیوەست بین بە کلتورەکەمانەوە".
-
رۆمانی بمدەنە دەست لیزا لە نووسینی شادی کەریم بڵاوکرایەوە
لە مەراسیمێکدا ڕۆمانی بمدەنە دەستی لیزا، لە نووسینی شادی کەریم بڵاوکرایەوە، نووسەر وتیشی ڕۆمانەکەم بە ئازایی و ئازادییەوە نووسیوە سەرباری ئەو هێرشانەی کە لەلایەن دەسەڵات و کۆمەڵگەوە دەکرێتە سەرم.
-
فرۆشیارێک، تەنها کتێبی نووسەرانی ژن دەفرۆشێت
ڕاشێل وود، دانیشتووی شاری ئیدنبێرگی سکۆتلەندا، فرۆشیارێکی کتێبە کە تەنها کتێبی نووسەرانی ژن دەفرۆشێت.
-
ئاینور دەبێتە براوەی خەڵاتی وۆمێکسی ٢٠٢١ و پێشکەشی ژنانی کوردی دەکات
ئاینور دۆغان، کە بە گۆرانی "کچی کورد" ناسراوە، بووە براوەی خەڵاتی ۆمێکسی ئەمساڵ، لە تویتەریشدا ئاماژەی بەوەداوە کە شانازییە نوێنەرایەتی ٤٠ ملیۆن کورد دەکات و خەڵاتەکەشی پێشکەش بە ژنانی کورد دەکات.
-
دوو شێوەکار بە تابلۆکانیان چاوی منداڵانی ئۆتیزم پڕ ڕەنگ دەکەن
ئەم دیواربەندە جێگەی دڵخۆشی من و ڕۆزای هاوکارم بوو، چونکە ئەم کارەمان جیاواز لە هەر کارێکی تر بوو کە لە پێشتردا کردبوومان، یەکەمین خزمەتمان بوو بە منداڵانی ئۆتیزم.
-
جەنگ و داگیرکارییەکان هیچ کات نەیتوانیوە ژنی کورد لە هونەر دووربخاتەوە
ئێمە چاوەڕێین لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کوردستانێکی ئازاددا کە لە سەر دەستی ژن بە بیر و هزرێکی ژنانەوە ئازاد کراوە، بژین.
-
دەمەوێت ئەزموونەکانم ببەخشمە گەنجی خاوەن خولیا
فێرخوازێکی شێوەکاری داوا لە ژنانی گەنج دەکات تواناکانیان نەشارنەوە و بەهرەکانیان نیشانی کۆمەڵگا بدەن.
-
ژنانى هەڵەبجە مەراسیمە دێرینەکان نوێ دەکەنەوە
گروپی چێشتەقولە ماوەى ساڵێکە دروستبووە و لەسەرەتای دروست بوونیانەوە چەندین سەیران و ئاهەنگی بۆ ژنان و لەچک سپییەکان ڕێکخستووە.
-
خۆری لەیزین بەرەو ئاوابوون دەچێت کەچی خەمخۆرێکیان نییە
تاکە گروپی سەمای بالێ پاش ئەزموونێکی ١١ ساڵەی بەهۆی پاڵپشتی نەکردنەوە خۆری بەرەو ئاوابوون دەچێت، ئەمەش ناوی "پاتیەختی ڕۆشنبیری و هونەری" سلێمانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
-
یاداشتنامە، دەنگی ناخی زۆرێک لە ژنان
دینا ئۆگوز، خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی، نووسینی یاداشتەکانی بە ناونیشانی "فێمس-تر" لە سەرهێڵدا بڵاودەکاتەوە، دینا تیشک دەخاتە سەر توندوتیژی دژ بە ژنان و داوادەکات "ئازا بن"، وتی: باوەڕم نەکرد یاداشتانەمەکانم ئەوەندە زۆر بن، ئەوەی پێی دەڵێم یاداشتنامە، دەنگی ناخی زۆرێک لە ژنانە.
-
لە پێشەنگایەکی هونەریدا ٢٤ ژنی شێوەکار تابلۆکانیان نمایشکرد
لە پێشەنگایەکی هونەریدا لە شارۆچکەی دەربەندیخان تابلۆکانی ژنانی گەنج نمایشکران و خەڵات بەخشرایە ژنانی لێهاتووی بواری وەرزش، بە ژەنینی چەند پارچە موزیکیکی فۆلکلۆر پێشەنگاکە کۆتایی پێهات.
-
یەزد، شاری میلەکانی با لەگەڵ یادەوەرییە ناوازەکانی
یەزد یەکەم شاری خشتی جیهانە کە خاوەنی مێژوویەکی دێرینە، ئەم شارە بە "شاری میلەکانی با" ناسراوە، یەزد چەندین هونەر و کاری دەستی هەیە کە ڕەنگدانەوەی مێژووی دێرینیەتی لە دڵی گەرمی بیابانەکاندا.
-
دوو هونەرمەندی ژن لە ڕێی تابلۆکانیانەوە جوانی ناخی ژن نیشان دەدەن
هونەرمەندان ئەمەل فەلاح و نادیە غەسال، لە پێشانگایەکی تایبەت بە هونەری پلاستیکی هەوڵی نیشاندانی توانا و هێزی ژنانیان داوە و دەیانەوێت بیسەلمێنن ژنان تەنها جەستەیەک نین.
-
حەسەکە، له ناوەندی قەزوان بەرهەمە هونەرییەکانی ژنان نمایشكرا
خەڵات خدر، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی قەزوانی ژنانی کەوانی زێڕین لە شاری حەسەکە، ڕایگەیاند هەوڵدەدەن بەرهەمە هونەرییەکانی ژنان لە ناوەندەکەدا کۆبکەنەوە و بیکەنە شوێنێک بۆ شوێنی پێشکەوتنی کلتوری.
-
یادەوەرییەکانی گیلان، ئاوێتەبوونی جوانی دەریا و دارستانەکان
گیلان یەکێکە لە شارە دڵڕفێنەکانی ئێران، شارێکی پڕ سەوزاییە و خەڵكەکەی میوان دۆستن کە خاوەنی چەندین ئەفسانەی مێژووی تایبەتن.
-
کنێر عەبدوڵا: ڕۆمانی کچانی دووکەڵ و ئاگر، حەقیقەتی ژیانی کوردە لە ناوچەکانی کوردستان
کنێر عەبدوڵا، نووسەر و سیاسی باشوری کوردستان دەربارەی ڕۆمانی کچانی دووکەڵ و ئاگر دەڵێت: نووسەر لەم کتێبەدا توانیویەتی واقع و کێشەکانی کورد بە ئەمریکا و جیهان بگەیەنێت.
-
بەیاننامەی زیاتر لە ٩٠ کارتۆنیست بە ناونیشانی "هونەرێک بۆ خوزستان"
زیاتر لە ٩٠ کارتۆنیست پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەرینی خەڵکی خوزستان دەربڕی.
-
بە وێنەیەک زەردەخەنە بخەمە سەر ڕوخساری منداڵێک، دڵخۆشیە بۆ من
گەنجێکی وێنەکێش لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە دژی برینەوەی درەختەکانی کوردستان لە لایەن تورکیاوە دەوەستێتەوە.
-
"ئەگەر ئاشتی بەدیبێت، ئێمە گەشاوەتر دەبین"
پێشانگای کاری دەستی لەلایەن ژنانەوە لەسەر شەقامەکانی کابول بە دروشمی "ئەگەر ئاشتی بێت باشتر ڕووناکیمان دەبێت" کرایەوە، ئەم پێشانگایە لەلایەن ئەو ژنانەوە کراوەتەوە کە لە هەوڵی چالاکیدان لە ژیانی ڕۆژانەدا و پەیامێکە بۆ تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان ، کە قەدەغەی هاتووچۆ لە دەرەوەی بنەما ئیسلامییەکانە.