چاند و هونەر
-
ژنێکی کورد بەشداری لە زنجیرەیەکی netflex دەکات
ئەڤین ئەحمەد وەک یەکەمین ژن بەشداری لە زنجیرەیەکی جیهانیدا دەکات کە لە netflex پەخشدەکرێت، ئەمە یەکەم کاری نییە و لە ڕابردوودا بەشداری چەندین زنجیرەی دیکەی کردووە.
-
گوڵاڵە سوورە بێ ئاودانیش هەر دەگەشێنەوە
سەرەڕای ڕێگرییەکان، توندوتیژی و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کە ڕووبەڕووی ژنانی ئەفغانی دەبێتەوە، بەڵام ژنانێک هەن چاونەترسانە ڕووبەڕووی هەڕەشەکان دەبنەوە و هونەرەکەیان کردووەتە چەکی دەستیان.
-
ڕۆمانی "کچانی دوکەڵ و ئاگر"، یەکێک لە ڕۆمانە کاریگەرەکانی ساڵی ٢٠٢۱
ڕۆمانی "کچانی دوکەڵ و ئاگر" یەکێکە لە ڕۆمانە دەوڵەمەند و کاریگەرەکانی ساڵی ٢٠٢٠ کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە.
-
هونەر پەیامێکی کۆمەڵگەییە و ژن تەواوکاری پەیامەکەیە
دراما عێراقییەکان لەمساڵدا ئاستیان لە هەڵکشاندایە و بەرەوپیش دەچن، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، هەروەها چەندین ئەکتەر و کەسایەتی نوێ هاتوونەتە ناو بوارەکەوە، بەرهەمهێنانی فیلم لە عێراقدا دەکەوێتەوە سەر توانا و لێهاتووی دەرهێنەر و بەدەستهێنانی ئاستی باش لە فێستیڤاڵەکاندا، لەکاتێکدا پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی سنوردارە و ئەمەش پێشکەوتنی بواری سینەما و دراما لە عێراقدا پاش دەخات.
-
سیزەن ئاکسو پشتیوانی لە ئیکزدەرە دەکات
سیزەن ئاکسو پشتیوانی لە گەلی ئیکزدەرە کرد کە تێکۆشان دەکەن لەدژی هەڵمەتی ئاکەپە بۆ لەناوبردنی دارستانەکانی ناوچەکەیان.
-
"نووسین دیارییەکی گەردوونییە"
ئەمەل بوزێدی تونسی دەڵێت نووسەری دیارییەکی گەردونییە بۆ ئەو کەسانەی لە ئازاردا دێنە دەنگ، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بنووسن پێویستە سەرەتا باوەڕییان بە تواناکانی خۆیان هەبێت، پاشان سەبر بگرن تا کاتی گونجاویان بۆ دەڕەخسێت.
-
بە ئاهەنگێک یادی ڕۆژی کرێکاران کرایەوە
ڕێکخراوی نوێگەر بە ئاهەنگێک چەند بەرهەمێکیان پێشکەشکرد و پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان کرد.
-
پێشەنگای کاری دەستی بۆ ژنانی هەڵەبجە کرایەوە
لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، پێشەنگایەکی کاری دەستی بۆ ژنانی هەڵەبجە کرایەوە تا لە ڕێیەوە ئابوری سەربەخۆی خۆیان دابین بکەن.
-
فیلمی زەر بۆ نیشاندانی فاشیستی دەوڵەتی تورکیا نمایشکرا
بۆ بەبیرهێنانەوەی کۆمەڵکوژی دەرسیم و یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بەدەستی دەوڵەتی تورکیا، ناوەندی کلتوری چۆمان فیلمی زەر'ی نمایشکرد.
-
غەدا وەلی، دیزاینەری گرافیکی میسری تواناکانی نیشانی جیهان دەدا
ژنێکی گەنجی میسری بەهۆی خولیای بۆ هونەر و هەوڵدان بۆ گەشتن بە خەونەکانی توانی هونەر و کەلەپووری جوانی میسری نیشانی جیهان بدات و ببێتە یەکێک لە ١٠٠ گرافیک دیزانینەری سەرەکی لە جیهاندا.
-
عادیلە خانم، ژنێک خاوەن مێژوویەکی پڕ شکۆ
عادیلە خانم، خاوەنی کەسایەتییەکی کاریگەرە لە مێژووی گەلی کورد کە ماوەی ١٩ ساڵ سەرۆکایەتیی هۆزی جافی لە ئەستۆگرتووە، گرنگییەکی زۆری بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە داوە، پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ ئینگلیزەکان دروستکردووە، ئینگلیزەکانیش نازناوی شاژنی بێ تاجی شارەزوور پێداوە. بێریڤان کمال
-
ڕەنگدانەوەی سروشت لە جلی ژنانی گیلان
جلوبەرگی کلتووری هەر ناوچەیەک نیشاندەری مێژوو، فەرهەنگ و هزری ئەو ناوچەیەیە، پەیوەندی خەڵکی لەگەڵ سروشتدا نیشاندەدات، جلوبەرگی ژنانی گیلانیش یەکگرتنێکە لە سروشتی ناوچەی "هێڵی سەوزی هەزار ڕەنگ"ی گیلان. سارا ئورمیە
-
ڕستن و چنین، هونەری دەستی ژنانی گوندی چەپاقلی
ڕستن و چنینی تۆڕ، یەکێکە لە پیشە دەستییەکانی ژنانی گوندی چەپاقلی لە بەندەر تورکمان، پیشەیەکە لە سەدان ساڵە تا ئێستاش بەردەوامە ژنانی ئەو گوندە ئەنجامی دەدەن. سارا ارومیه
-
تێپەڕینی ڕۆژەکان لەناو کارە هونەریەکاندا
حوسنا هەورامی، ژنێکی گەنج ڕۆژەکانی بۆ کاری هونەری و گەلەرییەکەیدا بەسەر دەبات، دەستڕەنگینی ژنانی هەڵەبجە نمایشدەکات، کڕیاری بۆ کارە هونەرییەکان دەدۆزێتەوە. میهرەبان سەلام کاکەیی
-
ژنێک شارێکی وونبوو نیشانی جیهان دەدات
لە پێشانگایەکی هونەریدا لەلایەن ژنێکی هونەرمەندەوە کۆمەڵێک تابلۆی شاری وونبووی سیڤەر نمایشکرا، کە پێکهاتبوو لە ٥٣ تابلۆی هونەری، ماوەی ٢٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت
-
نەسرین ژنێکی گەنجی لیبییە، هەوڵی پاراستنی کەلەپور دەدات
نەسرین سەلیم عەتیکە، بە کار و هەوڵەکانی پڕۆژەیەکی بۆ بەرهەمە کەلەپووری و کارە دەستییەکانی دامەزراند و بەرهەمەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی لیبیا دەفرۆشرێن، نەسرین دەڵێت: "زۆر کەس داوای کڕینی بەرهەمەکانی دەکەن".
-
ژنێک کە ڕۆحی بە کەمانچەکەی بەخشییوە
من حەز بەو کەسانە دەکەم کە چیرۆکیان هەیە و دەتوانن لە هەموو بوارەکانی هونەردا شتێک بڵێنەوە، لە سێ کاسێتی مۆسیقادا گۆرانی فۆلکلۆرم وتووە و میوزیکم ژەنیوە کە خۆم کۆمکردبوونەوە .
-
ڕۆژی ژنی شاهانە، یاخود بەڕێوبەری ژنان
دابونەریتی هەر نەتەوەیەک شوناس و تێگەیشتنە لە کولتووری ئەو نەتەوەیە و چۆنیەتی ژیانی خەڵکی ئەو نەتەوەیە پیشان دەدات، هەروەها پەیوەندی و بارودۆخی ژن و پیاو ئاشکرا دەکات .
-
هاتنی بەهار و بەرەکەت و نوێبوونەوە لە سفرەی حەوت سیندا
کۆتایی هێنان بە ساڵێک و نوێبوونەوە و دەستپێکی وەرز و ساڵێکی نوێ، بەپێی کلتوری هەر ناوچە و گەلێک بەشێوازی جیاواز مەراسیم دەگێڕدرێت، جەژنی نەورۆزیش لەناو دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بە دانانی سفرەی ٧ سین، پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.
-
پەیامی هونەرمەندان لە نەورۆزی قەندیل
لە ئاهەنگەکەی دوێنێی قەندیلدا، هونەرمەندان بەشداریان کرد و پیرۆزبای نەورۆزیان لە گەڵ کرد، داوای یەکگرتووی و یەک هەڵوێستیشیان کرد.