چاند و هونەر
-
سلێمانی، بووکە بە بارانێ داوای بارینی بارانی کرد
هاوڵاتیانی گەڕەکی شێخان یادی بووکە بەبارانەیان کردەوە و نزایان لە خودا کرد باران ببارێنێت و کۆتایی بە وشکەساڵی بێت لە هەرێمی کوردستان.
-
پەرتووکی "میرزا مەنگوڕی و مێژووی ژن" بڵاوکرایەوە
بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنەران و ڕۆشنبیران پەرتووکی "میرزا مەنگۆری و مێژووی ژن" لە نوسینی ڕاز ئەسعەد بڵاوکرایەوە، کە توێژینەوەیەکی مێژووی شیکارییە.
-
کچانی خۆر بوونەتە ڕووناککەرەوەی قوتابخانەیەک
لە ١٨ کچ پێکهاتوون، قوتابخانەیەکیان کردووەتە شوێنێکی ئارام و گونجاو بۆ خوێندن، بوونەتە خۆشەویستی قوتابییەکان و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش ڕێزلێنانیان پێدەبەخشێت.
-
سێیەمین فێستیڤاڵی "ش.ستێرڤان"ی ژنانی گەنج لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو
لە یاریگای هەیسەم کچۆ لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە یادی شەهید ستێرڤان و پاراستنی کلتور لە کۆمەڵکوژی و وێرانکاری و هەروەها بۆ زیندوو هێشتنەوەی کلتور لەناو کۆمەڵگەدا یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە دروشمی "بە ڕەنگی ژنانی گەنج کلتور پێشدەخەین"، سێیەمین فیستیڤاڵی ش. ستێرڤان بە بەشداری تیپەکانی وەرزش، تۆپی پێ، سەما، شانۆ، هونەر و هەڵپەڕکێ ڕێکخرا.
-
بەشداری زۆری هاوڵاتیان فێستیڤاڵی هەنگەوانانی درێژ کردەوە
ماوەی ٤ ڕۆژە فێستیڤاڵی تایبەت بە هەنگوین لە شاری سلێمانی کراوەتەوە، هاوڵاتیان پێشوازییەکی باشیان کردووە هەر بۆیە بڕیارە فێستیڤاڵەکە درێژبکرێتەوە بۆ بەیانشی، تێیدا ٢١ کەس بەشداریان کردووە و هەنگوینی سروشتیان نمایش کرد.
-
هەموو خەونەکانم کۆکراوەتەوە لە تێکەڵکردنی ڕەنگ و تابلۆکاندا
هەرچەندە لە ئێستادا ڕەنگی هەموو هونەرمەندان خۆڵەمێشییە، بەڵام هیوادارم کە ڕەنگەکان بە ڕەنگاڵەیی و زیندوویی لە ژیاندا بن.
-
ژنانی ناوچە جیاوازەکان بەشداری فێستیڤاڵی هەنار بوون
ماوەی سێ رۆژ، حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد، تێیدا بەروبومی خۆماڵی و کاری دەستی و جلوبەرگی کوردەواری نمایشکرا، ژنانیش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە کارەکانیان بەشداربوون.
-
هەڵەبجەییەکان بە بۆنەی هاتنی پایزەوە ئاهەنگیان ساز کرد
شەوی ١٤ لەسەر ١٥ی تشرینی یەکەم، شەوێکی پڕ لە جۆش و خرۆش بوو بۆ بەشێک لە خەڵکی هەڵەبجە، چونکە لە شەوە ئاهەنگێکدا پیرو گەنج و منداڵ پێکەوە تا درەنگانێکی شەو بە ئاهەنگ و گۆرانی کاتیان بەڕێکرد.
-
٢٠٠ هونەرمەندی ژن ڕووکەشی مەکسیکۆیان دروست کرد
چادرگەی مەکسیکی لە ئێکسپۆ ٢٠٢٠ دوبەی، ڕەسەنایەتی کلتور و کەلەپووری مەکسیکی بەرجەستە دەکات و ڕۆڵی گرنگی ژنان لە کۆمەڵگای مەکسیکیدا بەرجەستە دەکات.
-
ژنانی سۆماڵی چۆن نەریتی نووسینی ڕۆمان دەشکێنن؟
ئیسماعیل عینەشی لە زنجیرە نامەکانماندا لە ڕۆژنامەنووسانی ئەفریقیدا، ڕەچاوی ئەوە دەکات کە چۆن نەریتی چیرۆکگێڕانی سۆمال لە دوای شەڕی ناوخۆوە گۆڕاوەو ڕونیدەکاتەوە کە ژنانی سۆماڵ چؤن نەریتی نووسینی ڕۆمان دەشکێنن؟
-
"نانی پیرۆز" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی "دینی ئەمڕۆ"ی لە ئیتاڵیا بەدەستهێنا
فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی سینەماکاری کۆچکردوو "رەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی"، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ"ی لە وڵاتی ئیتاڵیا بەدەستهێنا.
-
تابلۆی فرمێسکی عەیشان لە نەرویج نمایش دەکرێت
بەهۆی دەنگدانەوەی فرمێسکی عایشانی کچی زیندانی بادینان شڤان سەعید، هونەرمەندێکی نەرویجی تابلۆیەکی تایبەت دروست دەکات و داهاتەکەی پێشکەشی بنەماڵەی عایشان دەکات.
-
فیلمی سینەمایی کوردی "زاڵاوا" خەڵاتی فێستیڤاڵی ژانڕیی ئەمەریکای بەدەستهێنا
فیلمی سینەمایی کوردی "زاڵاوا"، خەڵاتی هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فانتاستیک فێست"ی لە وڵاتی ئەمەریکای بەدەستهێنا.
-
هەڵەبجە، پێشانگای بەخشین و ئاڵوگۆڕ کردنی کتێب کرایەوە
لە هەڵەبجە بە هاوکاری چەندین ڕێکخراوی ناو شاری هەڵەبجە پێشانگای بەخشین و ئاڵوگۆڕ کردنی کتێب کرایەوە و تێیدا چەندین جۆر کتێب نمایش کران.
-
دیدەن ئیسماعیل: پێویستە ژنان ئامانجی گەورەیان هەبێت و لێی نەترسن
لە پاش تەواوبوونی کۆلێژ و دەستنەکەوتنی کار لە بواری خۆیدا دیدەن و براکەی پێکەوە دەستیان کردووە بە دروستکردنی جوانکاری ناوماڵ و داهێنانێکی نوێ لەناو ماڵدا، گرنگترین شت بەلای دیدەنەوە، بەردەوامبوونە لەسەر ئامانج و شوێنکەوتنی خولیا و ئاوات.
-
ژنان پێشەنگی فیستیڤاڵی پایزەن
یەکەمین فیستیڤاڵی پایزەی تایبەت بە بەرهەمە خۆماڵیەکانی پێنجوێن کرایەوە، ژنان تێیدا باڵادەستی و تواناکانی خۆیان سەلماندووە، وەک پشگیرییەک بۆ گرنگیدانی زیاتر بە کاری ژنان و بەرهەمە خۆماڵییەکان دەیبینن.
-
بە کردنەوەی پێشانگایەک ڕۆژی جیهانی زمانی ئاماژە پیرۆز کرا
لە ڕۆژی جیهانی زمانی ئاماژە و یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئاماژە، ژمارەیەک لە نابیستان پێشانگایەکی هونەرییان کردەوە و کارە دەستییەکانیان تێدا نمایشکرد، ئەوەشیان خستەڕوو کە وەک هاوڵاتییەکی ئاسایی توانای ئەنجامدانی کاریان هەیە، تەنها کێشەی سەرەکیان تێنەگەیشتنی هاوڵاتیانە لێیان.
-
یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی "گروپی دەستڕەنگینی خانمانی شارەزوور" کرایەوە
لە شارۆچکەی شارەزوور "گروپی دەستڕەنگینی خانمانی شارەزوور" ژنانی شارۆچکەکەی لە ئێوارەی یەکەم ڕۆژی پایزدا لە پارکی نالی کۆکردەوە و بەرهەمەکانی ١٨ ژنیان نمایشکرد.
-
تابلۆکان بە ڕەنگ و دەزوو دەنەخشێنێت
مودان ئیبراهیمی ٢٥ ساڵ، تابلۆکان بە پەنجەکانی و بە دەزوو و ڕەنگ دەڕازێنێتەوە، مودان تابلۆکانیشی بە کاری تایبەت پێناسە دەکات.