
گەشتێکی سینەمایی عێراقی لە سۆربۆنەوە بۆ شانۆی نێودەوڵەتی
سەلام جەواد، بەرهەمهێنەری سینەمایی تاراوگەی عێراقی، ناوێکی دیارە بۆ بەرهەمەکانی کە سینەما و ئەدەب تێکەڵ دەکەن. تا ئێستا ٣٥ فیلمی بەرهەمهێناوە کە بەشداری لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

سەلام جەواد، بەرهەمهێنەری سینەمایی تاراوگەی عێراقی، ناوێکی دیارە بۆ بەرهەمەکانی کە سینەما و ئەدەب تێکەڵ دەکەن. تا ئێستا ٣٥ فیلمی بەرهەمهێناوە کە بەشداری لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە.

فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان بە فیلمی زۆرێک لە وڵاتان بەردەوامە، چیدەم ڕۆژ، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنان و ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە، ڕایگەیاند، فێستیڤاڵی نوژیان دەنگ و ڕەنگی هەموو ژنانە.

ژنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەبیرچوونەوە و پەراوێزخستن، ناسنامەی کولتووری خۆیان دروست دەکەن. لە کاتی قەیرانەکاندا، داهێنان وەک پانتاییەک بۆ گەڕان بەدوای مانا و بنیاتنانەوەی یادەوەری بەکۆمەڵدا دەمێنێتەوە؛ کە وشە و وێنە مێژوو دەپارێزن و بەبێ شێواندن دەینووسنەو

هەنسک محەمەد، هونەرمەند دەڵێت: هەر لە منداڵیەوە حەزم بۆ فێربوونی هەموو بوارەکانی هونەرهەبوو بە بێ جیاوازی.

سەرەڕای میراسی دەوڵەمەندی شوێنەواریی و ئەو سەردەمە مێژووییە زۆرانەی کە شاهیدی بووە، بەڵام هێشتا شاری بنغازی لیبیا مۆزەخانەیەکی ڕاستەقینەی نییە، کە ئەم میراسە بەرجەستە بکات و بۆ نەوەکانی داهاتوو پیشانی بدات.

فەرشی "بابار" تەنها قوماش نییە؛ ڕەنگدانەوەی میراسێکی کولتوورییە کە ڕەگ و ڕیشەی لە ناوچەی ئاورێس لە جەزائیردا هەیە. بەشێک لە ناسنامەی ئەمازیغ پێکدەهێنێت، ئەمە بەهۆی ئەو هێما و هاندانە ئەندازەییەکانییەوە کە پەیامی کۆمەڵایەتی و مێژوویی لە نێوان نەوەکاندا.

درامای تەلەفزیۆنی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان لە مافەکانیان، هاندانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، بە وێناکردنی چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینە کە پەیامی یاسایی و کۆمەڵایەتی بەهێز دەگەیەنن و ئامرازێکی کاریگەرە بۆ شکاندنی بێدەنگی.

لە سەردەمێکدا کە کولتووری بەکاربەری زاڵە، یوسرا شەهواد، هونەرمەندی مەغریبی وەک دەنگێکی مێینە جیاوازە کە داهێنەری مۆسیقی لەگەڵ پابەندبوونی کۆمەڵایەتی و کولتووری تێکەڵ دەکات.

نووسەری جەزائیری نادیە عەلاوا بەرهەمە ئەدەبییەکانیدا، بەتایبەتی ڕۆمانی "لە باگارا بۆ تین زەواتین"، تەحەدای ئەو چەشنە باوانەی سەبارەت بە چارەنووسی ژنانی ئەفریقی کردووە و ڕێبازێکی "بەرگریی ئەدەبی"ی گرتۆتەبەر.

شانۆگەری "سێ خوشک"لە دەرهێنانی مۆبین عەتای و پێشکەشکردنی فەرید سەعیدی،ئێلناز گویلی، دۆرسا چەتانی و هۆنیا سادق ئەیوبی، بۆ ماوەی هەفتەیەک لە شانۆی تەماشا لە ٢٠ی نیسان تا ٢٧ی ئایار نمایشکرا، ئەم بەرهەمە مرۆڤێک نیشان دەدات کە لە چنگی کولتوور و نەریتدا گیراوە.

فاتمە متواری،هونەرمەند بە فڵچە و بۆیاخ پاشماوەی پشتگوێخراو دەگۆڕێت بۆ تابلۆی پڕ لە ژیان و هونەر.

ئەنجومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بەهاوکاری ڕێد ئیڤێنت پلانەر، ە ئامادەبونی ژمارەیەک لە شانۆکاران و خوێندکارانی بەشی هونەر، پانێڵێکیان بۆ شانۆکار بەدیعە دارتاش ئەنجامدا.

لە وۆرک شۆپێکدا بە پێشەنگایەتی نیگارکێش ڕوکەن ئەکینچی، ژنان بە دروستکردنی بەرهەمی هونەری لە کەرەستەی فڕێدراو، سەرنجیان بۆ گرنگی ڕیسایکلکردن ڕاکێشا.

پیشە دەستییەکانی شیرازکە پشت بە هونەری ژنان دەبەستێت،ئەمڕۆ بەهۆی قەیرانی ئابووری و نەبوونی پشتیوانی لە ژێر هەڕەشەدایە.سەرەڕای کێشەکانی بژێوی ژیان و هەڵاواردن،ژنانی هونەرمەند بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەو هونەرانە.

لە شاری کۆڵنی ئەلـمانیا لە کۆڕێکی وتار و چالاکی هونەری بۆ ناساندنی پەرتوکی " دایە" و ڕێزلێنان لە تێکۆشانی دایە درەخشان میرزا ئیبراهیم دەگیرێت.

بەشداربووانی فێستیڤاڵی هۆنراوەی ژنانی جەزائیر هۆنراوەی زیندوو و چالاکیی کولتوورییان پێشکەش کرد، تیشکیان خستەسەر ڕۆڵی ژنانی جەزائیری لە داڕشتنی ناسنامەی نەتەوەیی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەکۆمەڵ.

کۆکردنەوەی ئاوی گوڵ بە یەکێک لە داب و نەریتە کۆنەکانی جەزائیر دادەنرێت. هاوکات شارە کۆنەکانی وەک قۆستەنتینە کە شاری پردە هەڵواسراوەکانە، جێگەیەکی تایبەتیان هەیە بەهۆی ئەم پیشە تەقلیدییەوە کە هونەر و جوانی و سروشت لە تێکەڵەیەکی ناوازەدا کۆدەکاتەوە.

کیژانی گروپی میوزیکی سنە، لە پاریزگای هەڵەبجە لە ئیوارەیەکی هونەریدا چەند بەرهەمێکیان پێشکەش بە هەوادارانیان کرد.

هونەرمەند شنۆ ئیبراهیم دەڵێت: كاری هونەری بێ ژن درزێكی گەورەی تێدەكەوێت، دەبێت ژنان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبێت.

لەو تاریکییەدا کە زاڵە بەسەر ژیانی ژنانی ئەفغانستاندا، هونەر بووەتە پەنجەرەیەکی کەمی هیوا، لە هەموو گۆشەیەکی کابول و پارێزگاکانی دیکە، سەرەڕای سنووردارکردنی توند، ژنان فڵچە و بۆیاخ بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی جیهانێک کە بەرخۆدانیان نیشان دەدات.